کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  تیرۆرو تۆقاند سیمای دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر
جەبار ئەحمەد

تیرۆرو تۆقاند سیمای دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر:
کوشتنمان نیشانەی بونمانە :
بۆدەست لەتیرۆری ڕۆژنامە نوسان ھەڵنا گرن؟ ئەوە چەندەمین جارە ڕا گەیاندن کاران تیرۆر ئەکرێن؟ تیرۆری کەسێتی, تیرۆری جەستەی, تیرۆر بەھەموو شێوازێک لەتەک ئەم توێژەئەکرێت  سەرەڕای بونی یاسایەکی (حیبر علی ورق) کەڕۆژانە مێشکی خەڵکی ئەم نیشتمانەی پێ براوە بەتایبەت ڕا گەیاندن کاران ئەویش یاسای کاری ڕۆژنامەوانیە .
تائیستە بکوژی کام لە ھاوڕێ کانمان دادگای کراوە ؟کامە بکوژ سزا دراوە لەسەر تیرۆری ڕۆژنامە نوسان ؟ دەزگا میدیایە کانی کوردستان چیان کردوە بۆ بەرگرتن لەتیرۆری ئەم توێژە ؟
تەنھا ڕۆژنامە نوسانن بێ پشتووپەناو بێکەس و بێ بەرگریکارن, سەیرە کە لەوەدا یە ئەم توێژە خۆیان بەرگری کارن ,خۆیان پاریزەرو ھەواڵ دەری کارە تیرۆریستیە کانن, خۆیان ڕوماڵ کەری مەرگی خۆیانن واتە خۆیان قوربانین .
لایەنی پەیوەندی دارکەسەنتەرو دەزگاکانی مێدیاو سەندیکای رۆژنامەنوسانن گەلێک شەرمن و بێ دەنگن تەنھا ئیشە کانیان بوە بە گردبونەوەو بەیان نامە نوسین یان بڵاو کردنەوەی ژمارەو ڕەگەزو ڕێژەی قوربانیە کانە, ئیشو کاریان تەنھا لەم شتە بچوکانەدا کۆبۆتەوە .
بۆیە لێرەوە ئەرکی سەندیکاو سەنتەرە کانە لەسەر ئەم تیرۆرە فیزی کیەی ئەم توێژە بێنە دەنگ دەنا ھەمووڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندن کارێک مەترسی لەسەر ژیانی ھەیە ڕۆژانە بەبێ ھیچ بەر بەستێک تیرۆر ئەکرێن بەبێدەنگ بونی ئەم توێژەش پەراوێزخستنی ئازادی فراوانتر ئە بێت, درزی نێوان دەسەڵا توھاونیشتمانیان فراوانتر وگەورە ئەبێت ڕۆژلەدوای ڕۆژ ھاو وڵاتی دە خەسێنرێت سەروەت و سامانی نیشتمان بەتاڵان دەبرێت .لەغیابی ئەم توێژە دا
دەبێت ڕۆژنامە نوسان خودی خۆیان بێنە دەنگ بۆ بەر گرتن لەو پاشا گەردانیە بە وبێڕیزیەی کەدوای مردنی ھەرڕاگەیاندن کارێک بەبێ گوێدانە بیروڕای سیاسی  بەجەستەی ئەکرێت , بەناو بە ناو بانگی دەکرێت , دەیکەنە تیرۆریست دەیکەنە شەیتان تاماف بەخۆیان بدەن بۆ لەناو بردنی .
 بەبێدەنگ کردنی ئەم توێژە کۆمەڵگە دەبێتە زیندان, دەبێتە سەر بازگەی دیکتاتۆرە کان دەبێتە دارستان بۆیە ئەکتیڤ کردنی ڕۆژنامە نوسان بەرگرتنە لەتیرۆری ئازادی  بەرگرتنە لە بەسەر بازگە کردنی کۆمەڵگە  تیرۆرو تۆقاندنو لەناو بردنی راگەیاندن کاران بۆتە دیارەو سیمای حوکمی دیکتاتۆری بۆتە میعیارێک کەڕیخراوە کانی تایبەت بە مافی مرۆڤی نێو دەوڵەتی دەسەڵاتی سیاسی و حکومەتی پێھەڵدەسەنگێنن  بۆیە کوردستان لە ئامارە نێو دەوڵە تیە کاندا بە خراپ ترین شوێن بۆ ڕۆژنامە نوسان ناو بانگی دەر کردوە دەتوانین لەدوای حکومەتی عیراقی بەدۆزەخی ڕۆژنامە نوسانی بچوێنین .

تمداد ديدنى ها:  661      تاریخ:  29/03/2017
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  
   

   زیاتر
شەماڵ عادل سەلیم
1 بۆ 18 له‌ کۆی 270     
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.