کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  دادگای کردنی فیگەن و سلاحەدین دەمیرتاژ لاقە کردنی ئازادیە.
جەبار ئەحمەد

زور دەمێکە ھاو ئاوازە کانی تورکیا دەھۆڵێکی دڕاو دەکوتن وە پێیان وایە ئەو دۆخەی لەتورکیا دەگوزەرێت دۆخێکی عەیار بیس تو چوار دیموکراتیەو دەیانەوێت بڵێن ئاکەپەو حیزبە ئایدۆلۆژیستەکەی ئاردۆغان لوتکەی دیموکراتیەو ئەوانن پێشەنگی دیموکراتی و لەکاتێک دا لەکۆماری تورکیای فاشی بەدەیان جار چالاک وان و سیاسی و ھێزە مەدەنیە کانی ڕەش بگیر کردوە دەیان ساڵ زیندانی کردون کەچی ھێشتا لەکوردستانی باشوردا ھێزگەلێک ھەن مەستن بەو ئاوازەی لەئانکەرەی پایتەختی دیکتاتۆریەوە دەژەنرێت  گیرانو ئازار دانو دادگای کردنی دەمیرتاژو فیگان  نیشانەی ئەو پەڕی نادیمو کراتی و فاشیەتی ئاکەپەو حکومەتە پۆلیسیە  دیکتاتۆرەکەی تورکیان.
دادگای کردن و گیرانی دەمیرتاژئەو ھەمو پارێزەرە خۆبە خشەو پشتگیری جەماوەری دەمیرتاژ نیشانەی ئەوەن فیگەن  دەمیرتاژھەڤاڵەکانی قوتب و جەمسەری دیموکراتین لەبەرانبەریشدا حوکمەتە چنگ خوێناوییەکەی ئاکەپەو ئ ئاردۆغان ڕەمزی فاشیەت و نەتەوە پەرستن
جێگەی داخە لەباشور لەبن دەستی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھێزگەلێک ھەن وەک گورگن لەپێستی مەڕدا کلک گرێدراو جێبەجێکاری سیاسەت شکستخواردوە ئاردۆغانن لەئەنجامی ساویلکەی و بێ ئەزمونیاندا حکومەتی ھەرێم گرێبەستی پەنجاساڵی لەگەڵ تورکیادا مۆردەکات کەچی سنورەکانی کوردستان بونەتە جێگەی تاقیکردنەوەی دەیان جۆرچەکی قەدەغە کراو لەلایەن سوپای تورکیاوە وەتورکیا دەیان بنکەی میتی تورکی لە کوردستانی باشوردامەزراندوە بۆلێدانی ئەجێندا وسیاسەتی ئێرانی کۆماری ئیسلامی و ھێزە نەیارە کانی وەبەھەردوکیان کوردستانی باشوریان کردوەتە گۆڕە پانی یەکلا کردنەوەی بەرژەوەندیە کانیان خەڵکی کوردستانیش بونەتە قوربانی سیاسەتی ھەڵەی ئەم دوو کۆمپانیایەی کەناوی خۆیان ناوە حیزب
جەبار ئەحمەد
تمداد ديدنى ها:  22      تاریخ:  08/12/2017
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  
   

   زیاتر
شەماڵ عادل سەلیم
1 بۆ 18 له‌ کۆی 271     
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.