کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  ئەنفالێکى ترى کوردان بەدەستى چەتە کانى ئاردۆگان
جەبار ئەحمەد
ئەنفالێکى ترى کوردان بەدەستى چەتە کانى ئاردۆگان.
زۆر لە مێژە کۆمەڵێک هێزو قەبیلەى سیاسی کوردى دروست بون کە دەوڵەتى تورکیاو ئاردۆگانیان پێ فریشتەیەو بەلوتکەى دیموکراتى و لوتکەى شەفافیەت و لوتکەى لیبرالیزم وکرانەوە سەیرى ئەکەن بێخەبەر لەوەى ئاردۆگان گورگەو لە پێستى مەڕدایە زۆر جار ئەو هێزو قەبیلە سیاسیانە بەتەپڵى دڕاوى ئاردۆگان سەمایان کردوە مەست بون بەو هەوایەى لە ئانکەرەوە دێت کاتێک چەتەو پیاوەکانى ئاردۆگان بەهاو کارى هێزى دا عش هێرشیان کردە سەر کۆبانى هەندێک چەتەو لایەنگرى ئاردۆگان هەبون ئینکاریان ئەکرد لەوەى ئەو قەسابخانانە دەستى هێزە تورکە فاشیەکەى تیادا بێت دەیانگوت ئەوە قسەى هەڵیت و پەڵیتە تورکیاى دیموکرات و تورکیاى لیبراڵ یارمەتى داعش نادات ئەوە هەمو پرو پاگەندەى دوژمنانى ئیسلام وسی ئای ئەى ئەمریکیە سەردان و دیدارو هاوڕێیەتیە کەیان بەردەوام بوو کاتێک ئاردۆگان پشتى کردە دەسەڵاتە سیاسیەکەى باشور کلکى خۆى لەگەڵ بەغدادو حکومەتى عیراقی گرێ دا ئەو قەبیلەو هێزو دوکانە سیاسیانەى باشور کە بە هەواو تەپڵى دڕاوى ئاردۆگان دەکەوتنە هەلەکە سەما هێشتا ڕوى ڕەشى ئەو فاشیستە يان لائاشکرا نەبوو دەیان گوت تورکیاو ئاردۆگان دۆستى ئێمەن و هیچ شتێک هەڵوێستى تورکیا ناگۆڕێت بەرانبەرمان بەڵام وادەرنەچوو ئەوەبو کەبینیمان چۆن کلکى بەرژەوەندى گرێدا لەگەڵ بەغدادو یەکەم وڵات بوسنورى داخست لەبەرانبەرمان.ئیستەش ئەوەتا بەبەرچاوى دونیاوە بەدەستى هێزە تاڵان چیەکەى ئاردۆگان ماڵ و موڵکى عەفرینیەکان تاڵان دەکرێت وەکو کۆبانێ ڕۆژانە بەدەیان منداڵ ترۆر ئەکرێن بەدەیان خەڵکى سڤیل شهیدئەکرێت خاکى عەفرین بۆتە سوتماک هەرچى هاو وڵاتى و خەڵکى سڤیلە دەر بەدەرو قەتڵ و عام ئەکرێن كه جى ئةوانة هةر بةو هةواية مةستن نەدادگاى نێو دەوڵەتى نە نەتەوە یەکگرتوە کان نەجامیعەى عەرەبی نەهیچ هێزو گروپێک لە جیهاندا ناتوانێت ڕستەیەک بڵێت لەبەرژەوەندى ئەو خەڵکە سڤیلە کوا هەستى ئاینى موسوڵمانان کوا مافى مرۆڤى جیهان کوا دادگاو کوا هاوارى ویژدانى هەمو جیهان جیهان بۆنوستوە بۆچى هیچ کەس ئەو زوڵ!مە نابینێت بۆکەسێک لایەنێک نیە ئەو ڕەشەکوژى و جینۆسایدو قەتڵو عامە ڕا بگرێت وەڵامى ئەم هەمو پرسیارە لەلاى خوێنەرە
تمداد ديدنى ها:  370      تاریخ:  09/02/2018
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  
   

   زیاتر
عەلی مەحمود
دکتورە فائزە خەتاب عمر
ئومید ناسح جیهانی
ئومید ناسح جیهانی
1 بۆ 18 له‌ کۆی 293     
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.