کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  سێیەم کاروانی هاوکاری چاودێری کوردۆساید‌ـ چاک بۆ کۆبانی وشەنگال بەڕێکرا

 

لە کۆتایی مانگی ڕابردوو کۆمیتەی ئەڵمانیای چاودێری کوردۆساید-چاک توانی بەبەهای ٤١٧٥ یورۆ کۆمەک لە دەزگای ئەپۆلۆگ ی ئەڵمانی (Apolog GmbH) سەر بە گروپی  (Saarland Heilstätten GmbH) لە هەرێمی سارلاند بۆ کۆبانی و شەنگال بەدەسەت بێنێ. کۆمەکەکە پێکهاتبوو لە پێداویستی پزیشکی هەمەجۆر و لە ڕێی کۆمەڵەی کوردان لە شاری ساربروکن گەیەنرایە دەست مانگی سوری کوردستان،  کە بەشدارن لەو هەڵمەتە جیهانیەی کۆمەککردنی کۆبانی وشەنگال. شایەنی باسە ئەم کۆمەکە بە هەوڵی د. شوان، ئەندامی کوردۆساید-چاک ، کە خۆی لەم دەزگایە (Saarland Heilstätten GmbH) کار دەکات، بەدەست هاتووە.

 

 چاودێڕی کوردۆساید-چاک  کۆمیتەی ئەڵمانیا

                   5/12/2015

 

ژمارەی بینین:  2868      بەروار:  07/12/2015
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.