کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  تورکیا: لەزیندانەکاندا ٦٥٠ زیندانی نەخۆش ھەن کە چارەسەریان بۆ ناکرێت
تورکیا: لەزیندانەکاندا ٦٥٠ زیندانی نەخۆش ھەن کە چارەسەریان بۆ ناکرێت

فەرمان خێڵانی-ناوەندی ھەواڵەکانی رادیۆی دەنگی کوردستان

پەیامنێرێکی ئاژانسی ھەواڵدەری دیجلە لەزیندانەوە رایگەیاند "زیندانیانی بریندار و نەخۆش، تیمار ناکرێن".

پەیامنێری ئاژانسی ھەوالدەری دیجلە فەیاز ئیرماک، لەزیندانی ئەنالیاوە، رایگەیاند "بە گشتیی لە زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستاندا، ٦٥٠ زیندانی نەخۆش ھەن کە باری تەندروستیی ٢٤٧یان سەخت و خراپە، ئەگەرچی دەبێت ٢٤ کاتژمێر دکتۆر لە زیندانەکاندا بوونیان ھەبێت و چارەسەری زیندانیانی نەخۆش بکەن، بەڵام زیندانیانی نەخۆش، لە زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستاندا، بە بیانووی بێ مانا، تیمارو چارەسەر ناکرێن".

وتیشی "بۆ نمونە زیندانیانی نەخۆش محەمەد ئاکتاش و ئیلھان یوکیۆک، رەوشی تەندروستیان ناجێگیرە، بەڵام لەبری ئەوەی چارەسەریان بۆ بکەن، سزاشیان دەدەن".

پارێزەری محەمەد ئاکتاش"یش، پاش دیداری لەگەڵیدا، رایگەیاند کە رەوشی ئەو زیندانیە لە مەترسیدایە، ئەو لەسەدا ٥٠ کەمئەندامە و گورچیلەکانی وا سست بوون کە خەریکە لەکار دەکەون".
وتیشی "دەبێت دەمودەست چارەسەری بۆ بکرێت، ئەگینا ژیانی لە مەترسیدایە".
ژمارەی بینین:  2678      بەروار:  09/05/2016
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.