کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  ئەمڕۆ ٧٩یەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی سەید رەزا دەرسیمی و هاوڕێکانیەتی

                                     
ئەمڕۆ ٧٩یەمی ساڵیادی لەسێدارەدانی سەید رەزا دەرسیمی و ھاوڕێکانیەتی، حکومەتی ئەو کاتی تورکیا لە رۆژی ١٥ نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٣٧دا سەید رەزا دەرسیمی و دە کەس لە ھاوڕێکانی لە ناوچەی ئەلعەزیز لەسێدارەدا.
 
حکومەتی تورکیا لە ٣٠یەکاندا سەید رەزا دەرسیمیی بانگھێشتکرد بۆ شاری ئەرزینجان تا لەوێ دانوستان بکەن، بەڵام خیانەتیان لێکرد و سەیدرەزایان لە رۆژی ١٠ی ئەیلولی ١٩٣٧دا رفاند.
 
پاشان لە رۆژی ١٥ی نۆڤەمبەری ھەمان ساڵدا لە ئەلعەزیز، سەید رەزا و دە کەس لە ھاوڕێکانی لەسێدارەدران.
 
حکومەتی تورکیا پاش لەسێدارەدانی سەیدرەزا و ھاوڕێکانی، دەستی بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی دەرسیم کردو و ناوچەکەی کرد بە گۆمی خوێن.
 
حکومەتی تورکیا لە ماوەی یەک ساڵدا لە دەرسیم زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەسی کۆمەڵکوژکرد و سەدان ھەزارکەسی ئاوارە کرد.
 
جێگای ئاماژەیە، کە بەرپرسانی حکومەتی تورکیا پاش تێپەڕبوونی ٧٠ ساڵ لە سێدارەدانی سەید رەزا دەرسیمی، ھێشتا شوێنی بەخاکسپاردنیانی ئاشکرا نەکردووە.
ڕۆژ نیوز
ژمارەی بینین:  1993      بەروار:  16/11/2016
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.