کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  چاودێری کوردۆساید-چاک " کۆمیتەی سلێمانی " بەڕیوەبەرێتی نوێی ھەڵبژارد

چاودێری کوردۆساید-چاک " کۆمیتەی سلێمانی " بەڕیوەبەرێتی نوێی ھەڵبژارد

لەچوارچیوەی کۆبونەوەی ساڵانەی کۆمیتەکەدا  ئەمڕۆ پێنجشەممە  8/12/2016 بەرێوە چو لەشاری سلێمانی ،پاش قسەوباسی تێرو تەسەل لەسەر چۆنیەتی کارو چالاکی و یادکردنەوەی بۆنەکانی تاوانی ئەنفال و ھەڵەبجەو  تاوانەکانی تری جینۆسایدی کوردان ، ھاوکات کارو چالاکیەکانی ڕێکخراو لەرابردودا خرایە بەرباس، پلان دانرا لە پاشەڕۆژدا درێژە بە و چالاکیە جۆریانە بدرێ کە جێگەو رێگەی خۆیان دەگرن لە کەیسی جینۆسایدی نەتەوەی کوردا.

ھەروەک چۆن پیوستە شارەزایمان ھەبێ لە جینۆسایدی گەلی کورد ئاواش پیوستە  لەسەر  سەرجەم جینۆسایدەکانی نەتەوەکانی تری جیھان  ھەمان بێ.

ھاوکات باس لەو لەمپەرو بەربەستانە ی ئەمڕۆ کرا  کە دێنە  سەر ڕێگای ڕیکخراوەکانی بواری جینۆسایدو مافی مرۆۋ بەتایبەتی و  ڕیکخراوە ناحکومیەکانی تر بەگشتی.

کۆبونەوەکە بەئامادە بونی ئەندامانی کۆمیتەی سلێمانی بەریوە چو ، کە پێک ھاتبون لە:

1.      جەبار ئەحمەد شەمسەدین

2.      گەلاوێژ ئەحمەد ساڵح

3.      کابان شەعبان

4.      جمال قادر محەمەد

5.      عزیز مەحمود محەمەد

6.      ئەرکان جەمال مەحمود

7.      جەند ھاوڕیەکیش لەبەر نەبونی کات نەیان توانی ئامادە ببن،

شایانی باسە کۆبونەوکە لەلایەن دکتۆر ناجح گوڵپی جێگری بەرپرسی ڕێکخراو بەڕێوە برا، کەلەسەر داوای  کۆمیتەی سلێمانی بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی نوێ و یەکترناسین ئامادە بوو.

کۆتا بڕگەی کۆبونەوەکە  ھەڵبژاردنی بەرپرسی نوێی کۆمیتە بوو، ئەویش بە ڕەزامەندی و بە کۆی دەنگ  بەڕیز (خاتو کابان شەعبان ) وەک بەرپرسی نوێ ی کۆمیتەی سلێمانی چاودێڕی کوردۆساید-چاک ھەڵبژێڕدرا.. پیرۆزبایی لێکرا.

    راگەیاندنی جاودێری کوردۆساید-چاک

        12/8/2016
 

ژمارەی بینین:  1813      بەروار:  09/12/2016
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.