کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  ئەمنستی ئینترناشناڵ کەمپینێک بۆ ئازادی زەینەب جەلالیان رادەگەیەنێت
ڕۆژ نیوز:
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ بۆ ئازادی ھەرچی خێراتری زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی کورد، کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژۆی دروستکردووە و رایگەیاندووە: "ئێران دەبێت جەلالیان ئازاد بکات و ھەموو پێداویستییەکانی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ دابین بکات".
 
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە نامەی کەمپەینەکەیدا رایگەیاندووە، کە زەینەب جەلالیان بەندکراوە و خەریکە توانای بینینی لەدەست دەدات.
 
لە نامەی کەمپەینەکەدا ھاتووە، کە من ئەم نامەیە واژۆ دەکەم کە بگات بە بەرپرسانی دادوەری لە ئێران و داوا دەکەم، جەلالیان ئازاد بکرێت و بەخێراترین کات پێداویستییەکانی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ دابین بکرێت.
 
ھەروەھا لە نامەکەدا ھاتووە، کە من ئەم نامەیە واژۆ دەکەم، چونکە بەرپرسانی ئێرانی چارەسەری پزیشکی بۆ زەینەب جەلالیانیان رەتکردووەتەوە.
 
زەینەب جەلالیان، تەمەن ٣٤ ساڵ و زیندانی سیاسی کوردە، کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، دەستگیر کراوە.
 
ناوبراو سەرەتا بە سێدارە سزا درا، بەڵام پاشان لە دادگای پێداچوونەوەدا سزاکەی بە زیندانی ھەتاھەتایی گۆڕدرا، بە سەپاندنی ئەو سزایە، جەلالیان بوو بە تەنیا ژنی سیاسی سزادراو بە زیندانی ھەتاھەتایی لە ئێران.
 
زەینەب جەلالیان، نەخۆشی تاراخۆمای چاوی ھەیە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی رێگری دەکەن لە ناردنی بۆ چارەسەری پزیشکی.
 
لینکی کەمپەینی ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ بۆ واژۆکردنی نامەکە ئەمەیە:
 
https://www.amnesty.org/en/get-involved/take-action/w٤r-iran-zeynab-jalalian/
 
ژمارەی بینین:  1393      بەروار:  09/12/2016
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.