کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  بانگەوازی ڕۆژنامەوانی (تورکیای ئێردۆگان دەوڵەتێکی یاسایی نی یە ـ دیموکراتی بوونی نی یە
بانگەوازی ڕۆژنامەوانی ١٣/١١/٢٠١٦
ـ ڕێکخراوی ئەوروپی دادوەران بۆ دیموکراتی و مافی مرۆڤ لە جیھاندا (ELDH ، EJDM)
ـ پارێزگارە کۆماریەکان (RAV)
ـ ڕێکخراوی دادوەرە دیموکراتخوازەکان (VDJ)
ـ ڕێکخراوی بەرگریکارانی ن ە و لە سزا
ـ کاری ھەرەوەزی مافی کۆچ و ڕەو لە ڕێکخراوی پارێزەرانی ئەڵمانیادا (DAV)
(حکومەتی تورکی ڕێکخراوی پارێزەران قەدەخە ئەکات و پارێزەران بەند ئەکات
تورکیای ئێردۆگان دەوڵەتێکی یاسایی نی یە ـ دیموکراتی بوونی نی یە)
لە ١١/١١/٢٠١٦ وەزارەتی ناوخۆی تورکی، لە میانەی باری ناکاودا (حاڵەتی تەواری) ٣٧٠ کۆمەڵە و ڕێکخراوی قەدەخە کردوە. لە نیو ئەو ڕێکخراوانەدا فەرمانی کاروەستاندنی ٣ مانگیشی بۆ سێ ڕێکخراوی تریش (ڕێکخراوی پێشکەوتووی پارێزەران CHD، ڕێکخراوی پارێزەران بۆ ئازادی ÖHD، ڕێکخراوی پارێزەرانی میسۆپۆتامیا MHD) دەرکردوە و ئۆفیسەکانیانی داخستوون. سەرەڕای ئەوەش بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە چەندەھا پارێزەریان گرتوە و خزانویانەتە کونجی بەندیخانەکانەوە. حکومەتی تورکی بۆ ئەم کارە دڕندانەیەی ئەیەوێت پشت بە بەندی یاسایی ١١ ی یاسای باری ناکاو لە یاساکانی تورکیادا ببەستێ و ڕێکخراوەکان بەوە تاوانبار بکات کە ئاسایشی نەتەوەیی دەخەنە مەترسی یەوە.
ئەمە بە ھەمووشێوەیەک دوورە لە ڕاستیەوە و بگرە پێچەوانەی ئەوە ڕاستە.
ئەوەی شایانی باسە ئەم سێ ڕێکخراوەی پارێزەران بە دەیەھا ساڵە کاردەکەن و خۆیان تەرخانکردوە بۆ بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ و مافی ھاوڵاتیان لە ناودەوڵەتی تورکیدا. وە ھەروەھا (ÖHD ، CHD) ئەندامن لە "ڕێکخراوی ئەوروپی دادوەران دا کە تێدەکۆشن لە پێناوی دیموکراتی و مافی مرۆڤ لە جیھاندا" (ELDH ، EJDM). سەرەڕای ئەوەش (CHD) وەکو (RAV) ئەندامی یەکێتی پارێزەرانی دیموکراتی ئەوروپین (AED ، EDA). لە ساڵی ٢٠١٤ دا (CHD) لە لایەن دامەزراوی کانتی فڕایبورگی خەڵاتی کانتی ھاوڵاتی جیھانی وە لەلایەن (VDJ) بە خەڵاتی ھانزلیتین، بۆ چالاکییان لە پاراستنی مافی مرۆڤ و دیموکراتی دا خەڵات کران. ئەوان خەباتیان ئەکرد بۆ پاراستنی مافی کەمەنەتەوایەتیەکان، مافی مرۆڤ وە ھەروەھا ھەوڵدەدەن بۆ نەھێشتنی ئەشکەنجە و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە تورکیادا. ئەک وەک دواچالاکیان ھەستان بە شێوەیەکی زۆرسەرکەوتوانە دەنگی ناڕەزایی گەیاندە ناو دادگای دادوەری ئەوروپی بۆ مافی مرۆڤ.
حکومەتی تورکی لە ھێرشکردنیان بۆ سەر ئەو سێ ڕێکخراوە (MHD،ÖHD،CHD) بە شێوازێکی زۆر بێ ئابڕوانە مافە بنچینەییەکان کە پابەندن بە سەربەستی ڕێکخراوەکان پێشێل دەکات. وە ھەروەھا ئەو پرنسیبە بنڕەتەکانی کە پابەندن بە سەربەستی پارێزەران، ئەوەی کە لە نەتەوەیەکگرتوەکان لەساڵی ١٩٩٠ دا پەسەند کراوە، پێشێل دەکات. ئەویش دەڵێت ئەگەر پارێزەر لەبەر ترس و ڕاونان نەیتوانی دەمڕاستی بۆ کلێنتەکانی خۆی بکات، ئەوا پیاو ناتوانێ باس لە بوونی دەوڵەتی یاسایی بکات.
ئێردۆگان پەیڕەوی لێدانێکی بنەبڕی کۆمەڵەی مەدەنی ئۆپۆزیتسیۆن دەکات لە تورکیادا.
ئێمە ھەموو دەستدرێژی و ھێرشی نایاسییانە بۆ سەر ھاوڕێکانمان بە توندی مەحکوم دەکەین ھەر لێرەوە داوادەکەین کە ھەرچی زووترە ھەموو پارێزەرە گیراوەکان بە بێ دواکەوتن خێرا ئازادبکرێن و ھەروەھا بەپەلە کۆتایی بھێنرێت بەم حاڵەتە داپڵۆسێنەرە نامۆیە. ھەر لە کاتی ڕاگەیاندنی حاڵەتی ناکاو و وە دوای کودەتاکەی ١٥/٧/٢٠١٦ حکومەتی تورکی بە شێوەیەکی مەنھەجی دەوڵەتی یاسا و بەرنامەی دیموکراتی ئیلغاکرد، ئەوەش بە دەرکردنی ھەزارەھا دادوەر و بانگەوازی گشتی و کارمەندی میری و مامۆستا و کەسانی ئەکادێمی و وە داخستنی سەنتەری میدیا ئازادەکان وە گرتنی ھەزارەھا ھاووڵاتی کە لەناویانا ئەندام پەرلەمان ھەیە، ئەمانەش ھەمووی بە بیانووی لێدانی دەماری تێڕۆر. حکومەتەکەی ئێردۆگان شتێک بە ئاشکرا پیشان دەدات ئەویش ئەوەیە کە نایەوێ دیموکراتی بچەسپێنێ بەڵکو ئەیەوێ لەناوی ببات. مەرجەکانی دەوڵەتی یاسا بەم شێوەیە ئیمکان نابێت. ئەوانەی کە تاوانبارکراون ئەکرێنە نیشانە و نێچیری پڕۆسێسەکان.
ئەم شتە نووسراوانە ی خوارەوە کۆمەڵێ نمونەن لەسەر بنچینەی گۆڕانکاریان، دوای ڕاگەیاندنی حاڵەتی ناکاو، کە بە پێی مەرسومێکی کۆماری، لە بواری مافەکانی بەرگریکاردا، وەرگیراوە:
١. تاوانبارکراوان تاپێنج ڕۆژ لە جیھانی دەرەوە دادەبڕێنرێن.
٢. سەردانی بەرگریکار بۆ لای گیراوەکان ئەتوانرێت تا ٦ مانگ دوابخرێت
٣. ھەموو ووتوووێژێک کە لە نێوان گیراوەکان و بەرگریکارانی دادگادا ڕوودەدات ئەبێت لەلایەن پاساوانانەوە چاودێری بکرێن و گفتوگۆکەشیان تۆماری دەنگی بکرێن.
٤. ھەموو دۆسیەکەی لای بەرگریکار دەتوانرێت بە بێ بڕیاری دادگا دەستی بەسەرا بگیرێت.
٥. ئەتوانرێت بەرگریکاران بپشکنرێن کە کاتێک سەردانی گیراوەکانیان دەکەن.
٦. ھەموو ئۆفیسی پارێزەران دەتوانرێت بە بێ بڕیاری پشکنین بپشکێنرێن و ھەموو دۆسیەی خەڵکان دەستی بە سەرابگیرێت.
لەو شوێنەی کە خەڵک بە کۆمەڵ لەکار دوور دەخرێنەوە، دەگیرێن، ڕاودەنرێن، ئەشکەنجە دەدرێن و مافیان لێوەردەگیرێتەوە و ئەترسێنرێن و دەمیان دادەخەن و ھەرچی مافی دیموکراسیەت ھەبێت لێیان دەسەنرێتەوە، لەو شوێنەی پاریزەر نەتوانێ کارەکانی خۆی ئەنجام بدات ....... لەو شوێنەدا دەوڵەتی یاسا ڕابووردوە .......
حکومەتی ئەڵمانی دوای ئەو ھەموو گۆڕانکاریە ناتوانێت چاو لە ئاستی دابخات. ئێمە سۆلیداری ئەوانەین کە لە تورکیا بۆ دیموکراتی و مافی مرۆڤ و ئازادی خەبات دەکەن.
ڕزگار قوربانی
ئەڵمانیا 
ژمارەی بینین:  1359      بەروار:  
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.