کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  شاندێکی چاودێری کوردۆساید-چاک سەردانی مۆنۆمێنتی چەمجەماڵی کرد

شاندێکی چاودێری کوردۆساید-چاک سەردانی مۆنۆمێنتی چەمجەماڵی کرد

لە چوارچێوەی  کارو چالاکیەکانی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک ، ڕۆژی شەممە ۲۰۱۷/٤/۱ وەفدێکی ڕێکخراوەکە کە پێک هاتبو لە بەڕێزان (د.ناجح  گوڵپی /جێگری سەرپەرشتیاری چاودێری کوردۆ ساید-چاک  ، دەستەی بەڕێوەبەری کۆمیتەی سلێمانی

ڕیکخراوەکە) ، سەردانێکی مەیدانیان ئەنجامدا بۆ (مۆنۆمێنتی ئەنفال)لە شاری چەمچەماڵ بە بۆنەی یادی بیستو نۆسالەی  ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد لە لایەن ڕژێمی بەعسی ڕوخاوەوە ، وە لە لایەن بەڕێز کاک (هابیل) بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفالەوە زۆر بەڕێزەوە پێشوازیمان لێ کرا، و پاشان مۆزەخانەی مۆنۆمێنت و سەرجەم بەشەکانی مۆنۆمێنتەکەمان بەسەر کردەوە، کە چەندین چیرۆکی پڕ ئازار و مەینەتی گەلەکەمانی تیادا بو.

پاشان لە لایەن ڕێکخراوەکەمانەوە پەنجا کتێب بەناونیشانی(پانۆرامای بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان+ سەدان پروشەر  کە  بە زمانی کوردی و عەرەبی  و ئینگلیزی و سویدی جاپکرابوون، لەگەڵ یەک فلیکسی گەورە ی دومەتر بە دومەتر ،کە بەسێ زمان  و بە کورتی پوختی وەک ڕۆژ مێر  تۆمار کرابوو  ) ، لە ئامادەکردنی بەڕێز (د.ناجح گوڵپی ) وەک دیاری بەخشرایە کتێبخانەی مۆنۆمێنتەکە،  پاشان لە لایەن بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتەوە بەڕێز(کاک هابیل) خەڵاتی ڕێز لێنان بەخشرایە بەڕێز د.ناجح وەک جێگری سەرپەرشتیاری چاودێری ڕێکخراوی کوردۆ ساید-چاک .

ژمارەی بینین:  1156      بەروار:  02/04/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.