کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  دوایین ئاماری قوربانیانی ئێزدییەكان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان دوایین ئاماری قوربانیانی ئێزدییەکانی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان دوایین ئاماری شەھیدو رفاندن و ئاوارەبونی کوردانی ئێزدی لەلایەن داعشەوە بڵاوکردەوەو رایگەیاند، بەر لەوەی لە ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ داعش ھێرش بکاتە سەر قەزای شنگال، ژمارەی کوردانی ئێزدی، ٥٥٠ ھەزار کەس بوە، بەھۆی ھێرشەکەشەوە ٣٦٠ ھەزار کەس ئاوارە بون و ھەزارو ٢٩٣ کەسیش شەھید بون.
لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، کۆی ژمارەی ئەو منداڵانەی بەھۆی داعشەوە بێ دایک و باوک بون، دوو ھەزارو ٧٤٥ منداڵن لەو ژمارەیە ھەزارو ٧٥٩یان باوکیان شەھیدەو ٤٠٧ی دیکەیان دایکیان شەھید بوە، ٣٥٩ کەسی دیکەش باوک و دایکیان بونەتە قوربانی، ئەمە سەرباری ئەوەی ھێشتا ٢٢٠ منداڵی دیکە باوکیان لای داعش دەستبەسەرە.
ھەر بەپێی ئامارەکە تائێستا ٤٣ گۆڕی بە کۆمەڵ و دەیان گۆڕی تاکە کەسی دۆزراونەتەوە. ئاماژە بەوەشدراوە کە داعش، ٦٨ مەزارگەی ئێزدییەکانی تەقاندۆتەوە، ژمارەی ئەو کوردە ئێزدییانەش کە بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردوە، ٩٠ ھەزار کەس دەبن.
ئاشکراشکراوە شەش ھەزارو ٤١٧ کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێنرا بون و لەو ژمارەیەش سێ ھەزارو ٥٤٧ یان لە رەگەزی مێ و دوو ھەزارو ٨٧٠یان لە رەگەزی نێر بون.
لە کۆتایی ئامارەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ھێشتا سێ ھەزار و ٣٢٥ رفێنراوی ئێزدی لای داعش دەستبەسەرن کە لەو ژمارەیە ھەزار و ٥٩٧ یان مێینەن و ھەزارو ٧٢٨ی دیکەشیان نێرن.
لەماڵپەڕی ڕادوێ نەوا ووەرگیراوە
ژمارەی بینین:  178      بەروار:  03/08/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.