کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  بەیاننامەی چاودێڕی کوردۆساید-چاک بۆ پشتیوانی کۆڵبەرانی کوردستان

بەیاننامەی چاودێڕی کوردۆساید-چاک بۆ پشتیوانی  کۆڵبەرانی کوردستان

دوێنی دوو شەممە 4/9/2017 دوو کۆڵبەری دانیشتوی شاری بانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی ئیرانەوە  زۆر نامرۆڤانە شەهید کران، ئەمە جاری یەکەمو کۆتا جاریش نیە کە ڕۆڵە کانی گەلی کورد لەڕێگای کۆڵبەریدا زۆر نامرۆڤانە خەڵتانی خوێن دەکرێن.

بارو دۆخی سەختی ژیان لەو بەشەی کوردستان وای کردوە خەڵکی هەژارو کەم دەرامەت لە رێگای کۆڵبەری قوتی ژیانی مەمرەو مەژی پەیدا بکەن، بەڵام مەخابن لەم لاوە دەسەلاتی ستەمو سەرکوتگەر ئەوەشیان پێ ڕەوا نابینێ، زۆر خەم ساردانە و گولە ئاراستەی سەرسینگیان دەکاتو لەجێدا دەیان کوژێت.

سەرباری داواکاری بەردەوامو چەند ساڵەی خەڵك بۆ دۆزینەوە ڕێگا چارەیەکو بەیاسا کردنی کۆڵبەری لە سنورەکان ،بەڵام ڕژێم  ئەم داواکاریانەی بەهەند وەرنەگرتوە و هیچ چارەسەرێکی بۆ ئەم گرفتە پڕ مەینەتەی خەڵک نەکردوە و پشتگوێی خستوە.

لەبەرامبەر کوشتنی کۆڵبەرانی بێتاوانی بانە و ناوچەکانی تری کوردستان، ئەمڕۆ 5/9/2017 خەڵکی وەگاڵەهاتوی بانە لەبەردەم قایمقامیەتی شاردا گرد بونەوەو داوای کۆتایی هێنان بە کوشتنی دەس ئەنقەستی ڕۆڵەکانیان کرد  هەروەها سزادانی بکوژانی ئەو دوکۆڵبەرەیان کرد.

بەلام مەخابن  هێزەکانی ڕژێم لەجیاتی چارەسەر بە گولەی تفەنگ دوبارە وەلامی خەڵکیان دایەوە، خۆپیشاندان درێژەی کێشا ،لەئەنجامدا زیاتر لە دە هاولاتی دەسگیر کراونو دە کەسیش بە گولەی هێزە ئەمنیەکان بریندارکراون.

زوڵمو ستەم تاسەر بەردەوام نابێت،جام کەپڕ بوولێی دەڕژێ، بۆیە ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید -چاک  پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ مافی ژیانو ئازادی کۆڵبەران دەرئەبڕێت و پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی شەهیدانی ڕیگای ژیانو کۆڵبەری دەکات،هەمان کات داوا لە کاربەدەستانی دەولەتی دەکات، چارەسەری بنەڕەتی بۆ بژێوی ئەو توێژەی کۆمەڵگای کوردستان بەردەست بکات نەک بەگولە وەلامیان بداتەوە، جونکە کوشتنی بەناهەقی خەڵک کە بەشوێن قوتی ژیانەوەن ،تاوانە ،هیچ یاساوا ڕێساو ئاینێک ئەمەی قبوڵ نیە.

 

چاودێری کوردۆساید-چاک

          5/9/2017

ژمارەی بینین:  297      بەروار:  06/09/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.