کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  پێشێلکاریەکانی خورماتو بوەستێنن
پێشێلکاریەکانی خورماتو بوەستێنن
لەدوای ڕووداوەکانی  ١٦/١٠/٢٠١٧  ھێزە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی چەندین پێشێلکاریان ئەنجام داوە دژ بەخەڵکی مەدەنی و لەسەر ناسنامەکانیان سوکایەتیان پێکراوە  ، ئەمەش بۆتە ھۆی ئاوارە بونی زیاتر لە ٨٠٠ خێزان لەناو شاری توزخورماتوو ، کردەوەکان بەوەشەوە نەوەستاوە  زیاتر لە ١٦٠ خانوی ھاوڵاتیانو بەرپرسان وێران کراون لەو شارەدا .
ئاوارە بونی ھەزارن خانەوادە لەشاری کەرکوک لەترسی  کوشتنو بڕینی ھێزە چەکدارەکانی عیراق جارێکی تر ئەنفال و کۆچ و ڕەوەکانی خەڵکی کوردستانمان وەبیر دێنێتەوە.
ئەم تاوانانە بە بەرچاوی بەرپرسانی سوپاو پۆلیسی ئێراقەوە ئەنجام دراون ، کە خۆیان بە پارێزەری خەڵکی ئێراق و مافی مرۆڤ دەزانن.
تاوانی ئاوارە بونی خەڵک لەسەرماڵ و حاڵی خۆی و سوتاندنو وێران کردنی خانو بەرەی ھاوڵاتیان تاوانێکی دژە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگە ، کە قەدەغیە ئەم جۆرە کردەوانە بەرامبەر ھاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام بدرێت لەلایەن سوپای وڵاتەوە.
ئێمە لە ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک  نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بەم تاوانانە دەرھەق بەخەڵکی مەدەنی توزخورماتو وکەرکوک و ناوچە نائارامەکانی تر، دوا لە ڕێکخراوەکانی مافی ٙمرۆڤ لە عیراق و جیھان وکوردستان دەکەین  بێنە سەرخەت و ڕێگری لە درێژە کێشانی ئەم تاوانانە بگرن و بکەرانی  بدرێنە داداگا ،ڕێگا خۆش بکرێت ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵو حاڵی خۆیان و قەرەبو بکرێنەوە.

                چاودێری کوردۆساید-چاک
                     19/10/2017
ژمارەی بینین:  307      بەروار:  20/10/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.