کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  زیاتر لە نیوەی ئێزدییە رفێنراوەكان چارەنوسیان نادیارە


بەرپرسی نوسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزیدی باس لەوەدەکات، حکومەتی عیراق لەپرۆسەی ئازادکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش بۆ ئازادکردنی ژنان و منداڵانی رفێنراوی ئێزدی ھاوکاری نەکردون.
حسێن قایدی لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەی (ل گەل بویەرا)ی رادیۆ نەوا وتی: بەپێی لێکۆڵینەوەکانیان دوابەدوای ھێرشەکەی داعش بۆ سەر شنگال شەش ھەزارو ٤١٧ ژن و منداڵ و پیاوی ئێزدی رفێنراون و لەو ژمارەیە تائێستا سێ ھەزارو ١٩١ کەسیان ئازادکردوە، لەئێستاشدا سێ ھەزارو ٢٢٦ کەس چارەنوسیان نادیارە.
دەربارەی ئەوەی بۆچی لەکاتی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ، تەلەعفەرو حەویجەو ناوچەکانی تر کەمترین ژمارەی ئێزدییە رفێنراوەکان ئازادکران، قایدی باسی لەوەکرد، پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی موسڵ داوایان لەلایەنی عیراقی کردوە رێگای رۆژئاوای موسڵ دابخەن، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکردو کۆتاییشھات رێگاکە بەرەو رەققە دانەخرا، بۆیە چەکدارانی داعش توانیان ئێزدییە رفێنراوەکان لە موسڵ ببەنە دەرەوەو بیانگوازنەوە بۆ شوێنەکانی تر بەتایبەتی لە سوریا.
بەرپرسی نوسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزیدی وتیشی: حکومەتی عیراق نەک  ھەر لە رزگارکردنی ئێزدییە رفێنراوەکان، بەڵکو بۆ رزگارکراوانیش ھاوکاری نەکردون.
 ماڵپەڕی ڕادیۆ نەوا

ژمارەی بینین:  121      بەروار:  24/11/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.