
یونیسێف: سوپای توركیا 11 منداڵی له عه‌فرین كوشتوه

به‌هۆی هێرشی به‌رده‌وامی سوپای توركیا بۆسه‌ر كانتۆنی عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ بونه‌ته قوربانی.
ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ منداڵان و دایكان "یونیسێف" ئاشكرای ده‌كات، راپۆرتی تۆقێنه‌ریان پێگه‌یشتوه له‌باره‌ی كوژرانی به‌لانی كه‌مه‌وه 11 منداڵ و برینداربونی ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتریش له منداڵان به‌هۆی به‌رده‌وامبونی توندوتیژییه‌وه له ناوچه‌ی عه‌فرین.
رێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه رۆژی 26-1 بڵاویكردۆته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، خه‌ڵك ده‌یه‌وێت له ناوچه‌كه هه‌ڵبێت و شوێنێكی ئارام بدۆزێته‌وه، به‌ڵام رێگه‌یان پێ‌نادرێت عه‌فرین بهجێبهێڵن. ده‌شڵێت "به‌هۆی توندی پێكدادانه‌كانه‌وه، خێزانه‌كان به ناچاری په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر ژێرزه‌مینی خانوه‌كانیان".
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه سوپای توركیا له‌ژێر ناوی "چڵه زه‌یتون"دا هێرشی بۆسه‌ر كانتۆنی عه‌فرین ده‌ستپێكردوه و تائێستاش شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات روبه‌ڕوی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
نەوا