کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
   توركیا رێگریدەكات لە بەشداریكردنی چالاكترین رێكخراوی پرسی جینۆساید ی كوردی لە كۆنگرەی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی

توركیا رێگریدەكات لە بەشداریكردنی چالاكترین رێكخراوی پرسی جینۆساید ی كوردی لە كۆنگرەی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی

بڕیار وایە رۆژی دووشەممە 19-11-2018 رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی ناسراو بە (OPCW) كۆنگرەی 23 ساڵانەی ئاسایی خۆی و كۆنگرەی پێداچونەوەی چواری پێنج ساڵەی لە شاری لاهای هۆڵەندا ببەستێت، بۆ سێیەم ساڵە حكومەتی توركیا قەدەغە دەكاتە سەر بەشداریكردنی رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید وەك هەڵوێستێكی سیاسی لە كاتێكدا ئەم رێكخراوە چالاكترین رێكخراوی كوردستانییە لە بواری پرسی جینۆساید لە سەرتاسەری كوردستان، هاوكات ئەم رێكخراوە ئەندامی چەندین هاوپەیمانی و كەمپینی مافی مرۆڤە لە جیهان و سەرجەم چالاكییەكانی بە خۆبەخشی لەسەر بودجەی ئەندامانی ئەنجام دەدات و هیچ ۆمەكێك لە هیچ لایەنێكی پارە بەخش وەرناگرێت و پڕۆژەی كار بەرامبەر بە پارە ئەنجام نادات، چەندین ساڵ بوو بەشداری كۆنگرەكانی ئەم رێكخراوەی بە باشی كردووە.
ژمارەی بینین:  149      بەروار:  19/11/2018
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.