کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندرێن محمد فرج بێژه‌ری‌ كه‌ناڵی‌ ستێرك تیڤی‌ له‌ولاَتی‌ به‌لجیك سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌ یاندنی‌ كوردی‌ وڕوَڵی‌ له‌ به‌جینوَساید ناساندنی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌ بجه‌.
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندرێن محمد فرج بێژه‌ری‌ كه‌ناڵی‌ ستێرك تیڤی‌ له‌ولاَتی‌ به‌لجیك سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌ یاندنی‌ كوردی‌ وڕوَڵی‌ له‌ به‌جینوَساید ناساندنی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌ بجه‌.
 ئا/جه‌بارئه‌حمه‌د

1.    وه‌ك هه‌موولایه‌ك ئاگادارین هه‌مووساڵێك له‌یادی‌ كیمیا بارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالدا ده‌سه‌لاَتی‌ باشور هه‌ڵده‌ ستێت به‌دروست كردنوسازدانی‌ كه‌رنه‌ ڤاڵ ویادكردنه‌وه‌ی ك ئایا ئه‌وكه‌رنه‌ ڤاڵ وه‌ یاد كردنه‌وانه‌ چ سودێك به‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیان ده‌ گه‌ یه‌نێت ؟

یاد كردنه‌وه‌ی‌ سالاَنه‌ی‌ بوَنه‌ خوَش و ناخوَش و به‌ئازاره‌ كانی‌ گه‌له‌ كه‌مان كارێكی‌ پێویسته‌و ده‌بێت هه‌ میشه‌ له‌ بیره‌وه‌ری‌ تاكی‌ كورد دا بمێنێته‌وه‌ له‌ یاد نه‌كرێت به‌لاَم نابێت یاد كردنه‌وه‌كان ته‌نها بوَكات به‌ڕێكرن و چه‌واشه‌ كاری‌ بن به‌ڵكو ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ و ئاكادیمی‌ به‌ڕێوه‌ ببرێن تاوه‌كو ئه‌زمونیان لێ وه‌ر بگرین بكرێنهه‌ كارتێكی‌ گوشار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی‌ داگیر كه‌ری‌ كوردستان ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانی‌ جیهانیش بوَئه‌وه‌ی‌ گره‌نتی‌ بكرێت جارێكی‌ دیكه‌ مه‌رگه‌ ساته‌ كانی‌ ڕابردوو له‌دژی‌ گه‌ له‌ كه‌ مان دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌ هاو كات هه‌ستی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ نه‌ك شوَڤێنی‌ تاكی‌ كوردیان پێ به‌ هێز بكرێت له‌ده‌ره‌وی‌ئه‌مانه‌ یادكردنه‌وه‌كان بێمانا ده‌بن ده‌رئه‌نجا میشیان له‌وانه‌یه‌ به‌خراپ بشكێته‌وه‌ بێ هیوایان به‌دوادا بێت

2.    توَ وه‌ك كه‌ سێكی‌ ڕاگه‌ یاندن كار له‌ سه‌ر ئاستی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ گشتی‌  ئه‌و تاوانانه‌ی‌ به‌رانبه‌ ر به‌ گه‌له‌ كه‌مان كراون زوَر به‌یان ده‌چنه‌ چوار چێوه‌ی‌ كوَكوژیه‌وه‌ ئایا ڕاگه‌ یاندنی‌ كوردی‌ به‌حوكم ڕان وئوَپوزیسیوَنیه‌وه‌ تاچه‌نده‌ توانیویانه‌ ئه‌و مه‌سجه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیان بگه‌یه‌ننه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ ندی‌ داره‌ جیهانیه‌ كان ؟
به‌بێ گومان ڕاگه‌ یاندنی‌ كوردی‌ ڕوَڵی‌ بینیوه‌ له‌گه‌یاندنی‌ ده‌نگی‌ كه‌سو كاری‌ قوربانیان به‌لاَم نابێت له‌ بیر بكرێت زوَرێك له‌دام و ده‌زگا كانی‌ ڕاگه‌ یاندن سه‌ر به‌لایه‌ نه‌ كانی‌ ده‌ سه‌لاَتن وئه‌ئه‌وانیش له‌ چوار چێوه‌ی‌ پارته‌ كانی‌ ده‌سه‌لاَت داره‌ كان داده‌ جوڵێنه‌وه‌ كارده‌كه‌ن پێم وا یه‌ هه‌روه‌م چوَن ده‌ سه‌لاَتی‌ سیاسی باشور نه‌یان توانیوه‌ له‌ ئاستی‌ نێونه‌ته‌وه‌ی‌ و نێوده‌وڵه‌ تیدا كارێكی‌ ئه‌و توَ وبه‌رچاو بكات بوَبه‌جینوَساید ناساندنی‌ كوَمه‌ڵ كوژیه‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردو گه‌یاندنی‌ ده‌نگی‌ كه‌ سوكاری‌ قوربانیان به‌ڕای‌ گشتی‌ جیهان هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ش ڕاگه‌ یاندنه‌ كانیان نه‌یان توانیوه‌ به‌وئه‌ركه‌ هه‌ستن هه‌رچی‌ ڕاگه‌ یاندنی‌ ئوَپوَزیسیونه‌ له‌ ئاستی‌ ناو خوَدا تاڕاده‌ یه‌ك به‌ئه‌ركی‌ خوَی‌ هه‌ستاوه‌ به‌لاَم له‌ئاستی‌ ده‌ره‌كی‌ و جیهانیدا پێم وایه‌ نه‌یتوانیوه‌ ببێته‌ ده‌نگ وڕه‌نگی‌ گه‌لی‌ سته‌م لێكراوی‌ كورد
3.    وه‌ك ده‌زانین له‌ كوردستانی‌ باشوروده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستاندا به‌ده‌ یان ڕێخراوی‌ داكوَكی‌ كار هه‌ن كه‌كار له‌ سه‌ر ناساندی‌ كه‌ یسی‌ ئه‌نفال و كیمیا باران ده‌كه‌ن كه‌بیناسێنن وه‌ك( جینو ساید) ئایا ئه‌و ڕێخراوانه‌ توانیویانه‌ ئه‌و كه‌یسانه‌ به‌جینوَساید بناسێنن به‌گه‌لانی‌ جیهان ؟
به‌ڵێ‌ ڕاسته‌ زوَر ڕێخراو هه‌ن كه‌له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن ،به‌لاَم له‌گه‌ڵ ڕێزوپێزانینم بوَیان،له‌ئاستی‌ جیهانیدا كارا نین وئه‌گه‌ر هه‌وڵێكیشیان هه‌بێت كاڵ و كرچه‌ ،ئه‌وه‌ی‌ هه‌بێت وه‌له‌و بواره‌دا بوێرانه‌ كار بكات ته‌نها ڕێخراوی‌ كوردوزَساید چاك ده‌بینم ،كه‌ به‌ هه‌وڵی‌ ماندو نه‌ناسانه‌ی‌ ئه‌ندا مه‌كانیان ده‌ست كه‌وتیان بوَگه‌له‌ كه‌مان هه‌بوه‌ .

4.    توَوه‌ك ڕاگه‌ یاند كارێك وه‌ختی‌ ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ كه‌ میدیاكوردیه‌ كان كوَمیته‌ یه‌ك یاخود سه‌ندیكایه‌ك دروست بكه‌ن بیكه‌نه‌ چه‌تری‌ كوَبونه‌وه‌ی‌ هه‌مووڕاگه‌یاندن كارانی‌ پارچه‌ كانی‌ كوردستانی‌ دابه‌ش كراو به‌بێ جیاوازی ئینتماو ڕه‌نگ و ئاین كێ‌ ڕێگره‌ له‌دروست بونی‌ ئه‌و كوَده‌نگیه‌و بوَتائێستا نه‌كراوه‌ ؟
بێگومان خوَئه‌گه‌ر كارێكی‌ وه‌ ها بكرێت شتێكی‌ زوَر باش ده‌ بێت من چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ میانه‌ی‌ به‌شداریم له‌به‌ر نامه‌ یه‌كی‌ ته‌ له‌ فزیوَنیدا ئه‌و پێشنیاره‌م كرد له‌وانه‌شه‌ كه‌ سانی‌ دیكه‌ هه‌ بن ئه‌و پێشنیاره‌ یان كردبێت كوَبونه‌وه‌ی‌ ڕا گه‌ یاندن كاران له‌ ژێر چه‌ترێك دا جاهه‌ر ناوێكی‌ هه‌بێت ئه‌وا خزمه‌تێكی‌ مه‌زن به‌ پێستن و پروَفیشناڵی‌ ڕاگه‌ یاندنی‌ كوردی‌ ده‌ كات ده‌ر ئه‌نجام خزمه‌ته‌ به‌هێڵی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ وهاو كات پێش كه‌وتنی‌ سیاسی جڤاكیشی‌ به‌دوادا دێت بوَیه‌ پێویسته‌ هه‌رچی‌ زوه‌ وه‌ها شتێك بكرێت بوَئه‌وه‌ی‌ ڕاگه‌ یاندنی‌ كوردی‌ له‌ ئاست پرسه‌ نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌ كاندا یه‌ك هه‌ڵویست یه‌ك گوتار بن هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئاوا زێك نه‌خوێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌

5.    ئایا ئێوه‌ وه‌ك ئه‌و كه‌ناڵه‌ی‌ كه‌ كاری‌ بێژه‌ری‌ تێدا ده‌كه‌یت ڕوَژانه‌ به‌ر چاوی‌ بینه‌ران ده‌كه‌ویت هیچ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌تتان هه‌یه‌ بوَ یاد كردنه‌وه‌وناساندنی‌ جینوَساید كردنی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان وبه‌تایبه‌ت له‌ساته‌وه‌ختی‌ كیمیاباران كردن وئه‌نفال كردنی‌ به‌شێك له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ باشور ؟
ئه‌وكانالاَنه‌ی‌ كه‌من كارم تیا كردون له‌ڕوَژ تیڤی‌ یه‌وه‌ له‌ ئێستاشدا ستێرك تیڤی‌
له‌سه‌ر هێڵی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ خه‌بات به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن جابوَیه‌ له‌ هه‌موو بوَنه‌وه‌ یاده‌ نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانیه‌ كانی‌ گه‌له‌ كه‌مانداهه‌میشه‌ به‌رنامه‌ی‌ جوان وه‌تایبه‌تیان هه‌بوه‌ پێشه‌نگ بون گرنگیان به‌پرسه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌ كان داوه‌ دواین جاریش ده‌بێت ئه‌وپرسه‌ ئاراسته‌ی‌ بینه‌ران بكه‌ین وه‌لاَمیش لای‌ ئه‌وان ده‌بێت


6.    ئێوه‌ وه‌ك خه‌ڵكی‌ په‌نابه‌ر له‌ هه‌نده‌رانیان ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان تائێستا نه‌بونه‌ته‌ خاوه‌ن لوَبیه‌كی‌ كوردی‌ ئاكتیڤ كه‌ فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تانی‌ خوَرئاوا تاوه‌كو كێشه‌ی‌ كورد وه‌ك كێشه‌ی‌ هوَڵوَكوَست  بكرێته‌ كێشه‌یه‌كی‌ جیهانی‌ و ئه‌وانه‌ی‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌وهه‌یه‌  له‌ دروست كردنی‌ ئه‌و قه‌سابخانانه‌ی‌ كه‌له‌ هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی‌ كوردستاندا ڕویانداوه‌ تائێستاش ڕوده‌ده‌ن بدرێنه‌ دادگا جیهانیه‌كان بناسرێن وه‌ هه‌وڵی‌ ده‌ست گیر كردنیان بدرێت ؟
كورده‌كانی‌ هه‌نده‌ران دابه‌ش بون به‌سه‌ر زوَر ولاَت دا ڕوه‌ندی‌ گه‌وره‌ی‌ كوردان له‌یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاو ،پاش ئه‌ویش باكوری‌ ئه‌مه‌ریكاو كه‌نه‌داوویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌ مروَڤ ناتوانێت بڵێت كورد له‌ولاَتانی‌ ده‌ره‌وه‌ لوَبیه‌كی‌ به‌هێزن چالاكی‌ و خه‌باتی‌ ڕه‌وه‌ندی‌ كوردی‌ ته‌نها له‌چوار چێوه‌ی‌ به‌ڕێوبردنی‌ (سیمینارو كوَنفرانس وخوَپیشاندان و ڕێپێوان و هه‌ندێك په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ پارته‌ سیاسیه‌ كاندا به‌ڕێوه‌ ده‌ چێت به‌لاَم نابێت ئه‌وه‌شمان بیر بچێت له‌م چه‌ندساڵه‌ی‌ دوایی‌ داله‌ئه‌وروپا كار گه‌لێكی‌ باش كراون كه‌تاڕاده‌ یه‌ك كاریگه‌ریان له‌ سه‌ر ڕای‌ گشتی‌ داناوه‌ كارانه‌بونی‌ لوَبی كوردی‌ بوَكوَمه‌ڵك هوَكار ده‌ گه‌ڕێته‌وه‌ ده‌توانم به‌كورتی‌ به‌م شێوه‌ ئاماژه‌ی‌ پێ بده‌م (ناكوَكی‌ نێوان پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كان ،نه‌بونی‌ ئامانج له‌ هاتن بوَده‌ره‌وه‌،تێكه‌ڵ نه‌بونی‌ ڕه‌وه‌ندی‌ كوردی‌ له‌گه‌ڵ كوَمه‌ڵگاكانی‌ ئه‌و ولاَتانه‌ی‌ كه‌لێی‌ ده‌ژین كه‌می‌ وكارانه‌بونی‌ ئه‌كادیمیای‌ كوردی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌بونی‌ ڕوَڵ و پێگه‌ی‌ سیاسی ئابوری‌ كورد هوَلوَكوست ده‌یان ساڵ له‌لایه‌ن گه‌لی‌ جوله‌كه‌وه‌ هه‌وڵی‌ بوَدرا ولاَتانی‌ وه‌ك ئیسرائیل ئه‌مه‌ریكا ولوَبی جوله‌ كه‌ له‌پشتی‌ بوون تابه‌ ئه‌مڕوَش كاری‌ بوَده‌كرێت بوَیه‌ ده‌بێت كورد ئه‌زمون له‌وان وه‌ربگرێت تاوه‌كو دوَزه‌كه‌ی‌ پێش بخات
7.    تازه‌ترین ڕوداوتیروَر كردنی‌ ئه‌و سێ چالاك وانه‌ سیاسیه‌ بوو كه‌له‌ولاَتی‌ فه‌رنسا ڕویدا ئایا ڕاگه‌ یاندنی‌ كوردی‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ چیان كردوه‌ بوَ ناساندنی‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌پشت ئه‌و تاوانه‌وه‌ن ؟
وه‌ك ڕاگه‌ یاندنی‌ كوردی‌ درێخیان نه‌كردوه‌ و ڕوماڵی‌ باشی‌ ڕوداوه‌كه‌و قوَناغی‌ دوای‌ كوَمه‌ڵ كوژیه‌ كه‌ی‌ پاریسیان كرد،هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك كه‌موكورتی‌ هه‌بوون،به‌گشتی‌ مروَڤ ده‌ توانێت بڵێت ڕوداوی‌ كوَمه‌ڵ كوژیه‌ كه‌ی‌ پاریس بوَیه‌كه‌م جار ڕا گه‌ یاندنی‌ كوردی‌ كرده‌ یه‌ك .هه‌ستت ده‌كرد زوَربه‌ی‌ كاناڵه‌ كان له‌ یه‌ك هێڵ وه‌شاندن و په‌خش ده‌كه‌ن به‌لاَم ڕوَڵیان چه‌ند بووه‌ بوَڕون كردنه‌وه‌ی‌ كوَمه‌ڵ كوژیه‌ كه‌ له‌ئاستی‌ ده‌ره‌كی‌ و جیهانیدا ئه‌واده‌بێت بگوترێت چونكه‌ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌ كوردیه‌ كان وه‌شاندن و به‌رنامه‌یان نیه‌ به‌زمانه‌ جیهانیه‌ كانناوه‌ندی‌ لێكوَڵینه‌وه‌ی‌ و ئه‌كادیمیان نیه‌ بوَیه‌ نه‌یان توانیوه‌ له‌وبواره‌داڕوَڵ بگێڕن
 
8.    له‌ماوه‌ی‌ ڕابردودا به‌ هه‌وڵی‌ چه‌ند كه‌سایه‌تی‌ و ڕێخراوێك توانرا حزبه‌ كانی‌ ناو په‌رله‌مانی‌ سوید قه‌نا عه‌ت پێبكرێن كه‌دان به‌وه‌دا بنێن  تاوانی‌ ئه‌نفال بچێته‌ چوار چێوه‌ی‌ جینوَسایده‌وه‌ ئایا بوَلوَبی‌ كوردی‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناكاتئه‌و تاوانه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ده‌وڵه‌ تانی‌ تری‌ وه‌ك سوید به‌ جینوَساید بناسرێت یان ئه‌وتاوانانه‌ كه‌له‌ پارچه‌كانی‌ تری‌ كوردستاندا ده‌كرێن ئه‌وانیش بخه‌نه‌ چوارچێوه‌ی‌ جینوَسایده‌وه‌ ؟
ئه‌وه‌ی‌ له‌ سوید كرا جێگای‌ ده‌ست خوَشی‌ و ڕێز لێنانه‌به‌بێ گومان له‌ چه‌ند ولاَتێكی‌ تریش هه‌مان هه‌وڵ هه‌ یه‌ .كه‌سانێكی‌ خه‌م خوَر هه‌ن سالاَنێكه‌ به‌و ئاراسته‌ یه‌ كار ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی‌ سوێد نمونه‌ی‌ كاری‌ باشی‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ یه‌ به‌لاَم ئه‌وه‌ ته‌نیا ئه‌ركی‌ كه‌سێك وه‌یان پارتێك نیه‌ ده‌بێت هه‌مو تاكێكی‌ كورد له‌ سه‌روشیانه‌وه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌و كاره‌ هه‌ستن كه‌ پێم وایه‌ ده‌سه‌لاَتی‌ سیاسی له‌و باره‌وه‌ خه‌مسارده‌  





•    هەندرین فەرەج محەمەد هەورامی .
لە شارۆچکەی تەوێڵەی هەورامان لەدایک بووم ، ئامادەیی پیشەسازیم تەواو کردوە.
لە ئیستا دا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەژیم . نزیکەی 6 ساڵێک دەبێت ، لە ڕاگەیاندن دا کار دەکەم. جار جار چیرۆک و شعر بە زاراوەکانی سۆرانی و هەورامیش دەنوسم
ژمارەیەکیشیان لە رۆژنامەکاندا بلاوبوونەتەوە.

ژمارەی بینین:  4030      بەروار:  02/04/2013
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.