کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  کۆنفرانسی ساڵانه‌ی لقی هه‌ولیڕێ چاودێری کوردۆساید-چاک


رۆژی ٢٥/١٢/٢٠١٤ لەهۆلی (سەنتەری ئاڵا)لەشاری هەولێر،سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی کۆنفرانسی لقی هەولێری چاودێری کوردۆساید -چاک- دەستی پێکرد بەبەشداری ٢٠ بیست ئەندام، لەناویاندا رسول حسین وەک بەرپرسی لق و نجم الدین حەمە سەعید وەک سەرپەرشتیاری کۆنفرانسەکە، سەرەتا وتووێژ وراگۆرینەوە لەسەر پەیرەو وپرۆگرام وشێوازی چالاکیەکانی رێکخراوەکەمان لەخالی یەکەمدا بەرێوە چوو، ئامادەبوان جەختیان لەچالاکی چلۆنایەتی دەکردەوە وبەکۆ پەیمانیان دا کە لقەکە بەچالاکی بەردەوام بناسێنن.

     لەخالی دوەمدا سەرەتا فۆرمی نوێی ئەندامی لەناو هۆلی کۆنفرانس بەئەندامانی ئامادەبوو پرکرایەوە پرکرایەوە کەنمونەیەکی هاوپێچە لەگەل ئەم راپۆرتە.
دواتر پرۆسەی هەلبژاردنی دەستەی لق یان دەستەی سەرپەرشتیاری لق بەرێوەچوو.
بۆئەو ئەرکە پسولەی تایبەتمان ئامادەکرد بەشێوازی یاسایی وشیاو بۆ چاودێری فەرمانگەی رێکخراوەکان لەهەرێمی کوردستان کەچەند نمونەیەکی هاوپێچە لەگەل ئەم راپۆرتە.
بەکۆی دەنگ بریار درا ٥ پێنج کەس هەلبژێردرێت بۆ دەستەی لق و٦ کەس بۆ دەستە خۆیان پالاوت.
دوای دەنگدانی نهێنی ٥کەس دەرچون بۆ دەستە کەناوەکانیان لەکۆنوسی هاوپێچدایە.... کاک رەسول حسین بەمەبەستی دروستکردنی کێبرکێ خۆی پالاوت بەلام دەنگیشی بەخۆی نەدا بۆدەستە.
دەنگدان چگە لەسەرپەرشتیار دوو وردبینی دەنگەکان وچاودێریکیش دیاریکرا کەبەسوپاسەوە هۆشیارانە ئەرکەکەیان جێبەجێ کرد.
دواجار دەستەی هەلبژێردراو بەئیشرافی بەندە کۆبونەوەی یەکەمیان ئەنجامدا وکاریان دابەشکرد لەنێوان خۆیان بەدەنگدان وهەندێک بریاری خێرایان بۆ کاری ئایندەیان پەسەند کرد.
کۆنفرانس ماوەی ٣،٥سێ سەعات ونیوی خایاند،وەخەرجی کۆنفرانس کاک رەسول ئەنجامی دا ونازانێت لەگەل کێ حساب بکات، لەگەل بەرپرسی دارایی باشور کە هیچ پارەی لانیە یان لەگەل ژمێریاری ناوەندی؟؟؟؟
ئەندامانی کۆنفرانس گفت وگۆیان لەسەر دروستکردنی لقێکی هاوبەش بۆ هەردوو قەزای سۆران ورەواندوز کرد بەوپێیەی کەناوچەی بالیسان کیمیاباران کراوە وبارزانیش کۆکوژی تیادا ئەنجامدراوە. هەروەها لەگەل چەند ئەندامی پەیوەندیدار بەناوچەی بادینانەوە باس لەرۆلیان کرا بۆ دروستکردنی لقی بادینان لەکەسانی چالاکەوان ونزیک لەرێکخراوەکەمان.
شایەنی باسە زۆرینەی ئامادەبوان ئەندامی نوێ بوون، واتە لەسالی ٢٠١٤ بونەتە ئەندام، وەئەندامانی کۆنی هەولێر هەندێکیان بیانوی شیاویان هەبوو بۆ ئامادەنەبونیان وهەندێکیشیان بەرای ئێمە نایانەوێت ئەندامی چالاک بن وبە فەخری دەمێننەوە.
کاک رەسول حسین وەک بەرپرسی پێشوی لقی هەولێر رۆلی باشی هەبوو لەهاندان وبەرچاو رونکردنەوەی ئەندامان وئامادەکردنی هەندێکیان وبەگیانێکی وەرزشەوانیشەوە لەدەستەکە هاتە دەرەوە وپەیمانی هاوکاری وهەماهەنگی بەردەوامیشی پێدان.
مایەی دلخۆشیە کەزۆرینەی ئەندامانی کۆنفرانس لاوی قوتابی قۆناغەکانی زانکۆ وپەیمانگا وئامادەییەکان بوون، جگە لەچەند جوتیار وفەرمانبەر وکاسبکار ومامۆستا.
بەهۆی ئەوەی زۆرینە قوتابی بوون ولەم مانگەشدا کاتی تاقیکردنەوەی کۆتایی تێرمی یەکەمی خوێندن بوو چەند جار مەوعید دواخرا وبەوهۆیەشەوە نەتوانرا هاورییانی دەستەی کارگێری باشوور بەشداری بکەن وئەو ئەرکەیان بەبەندە سپارد.
هاوپێچ چەند وێنەی کۆنفرانس وکۆنوسی دەنگدان ونمونەی فۆرم وپسولەی دەنگدان.

لەدواکەوتن وکەموکوریەکان ببورن.
                                 لەگەل رێزی هاورێیانی  لقی هه‌ولێری چاودێری کوردۆساید-چاک
دوای نیوەرۆی ٢٥/١٢/٢٠١٤
کۆنفرانسی لقی ھەولئری رئکخراوی جاودئری کوردۆ ساید_جاک لە شاری ھەولئر ,
لە کەشئکی دیموکراسی ھەلبزاردن بۆ ستافی نوئ کرا,
ستافی لقی ئئستا بەم شئوەیە:
احمد قوتابیان ____ بەربرسی لق
کۆفان حەوئز ____ ئەندامی لق __ بەربرسی بەیوەندیەکان
مام ئاوارە ____ ئەندامی لق __ بەربرسی کارو جالاکی
زاھیر ئیبراھیم___ ئەندامی لق__ بەربرسی راکەیاندن
ھەزار ئیبراھیم___ ئەندامی لق __ بەربرسی دارایی
ژمارەی بینین:  4394      بەروار:  28/12/2014
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.