کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  کۆمیتەی گەرمیان ی چاودێری کوردۆساید-چاک دەست بەکار بوو

کۆمیتەی گەرمیان ی چاودێری کوردۆساید-چاک  دەست بەکار بوو

ڕۆژی 14/4/2015  و لەیادی ئەنفالدا  بەئامادەبونی هەدرو بەرێزان حمەعەلی خەلیفەو  د.ناجح گوڵپی  کۆمیتەی گەرمیان ی جاودێری کوردۆساید-چاک  ئاواکرا.

لەچوار چیوەی ئەو گۆڕانکاریانەی کەلە پەیڕەو پرۆگرامی ڕیکخراودا هاتوە لە کۆنگرەی پێنجەمدا ، لەسەر بناغەی  هەر پارێزگایەکی کوردستان کۆمیتەیەک ئاوا بکرێ، لەژێڕ ڕۆشنایی پابەند بوون بە بڕیارەکانی کۆنگرە وە  کۆبونەووەیەک ساز کرا  لەکۆبونەوەکەدا باس لە مێژوی دروست بونی چاودێری کوردۆساید-چاک  ،کارو جالاکیەکانی لەرابردودا  بەرنامە و پەیڕەوی،گرفتەکانی بەردەم کار کردنی ،وە چۆنیەتی کار کردن بۆ داهاتوو دەست نیشان کرا.

دوای گفتوگۆ ی چڕو پڕ لەنێوان ئامادە بواندا  کۆبونەوەکە بە  هەڵبژاردنی دەستەی نوێی کۆمیتە  کۆتایی هات:

ئامادەبوان:

1.      کاروخ عمر عەلی             لێ پرسراوی کۆمیتەی گەرمیان

2.      وریا جاف                          بەشی دارایی

3.      زانا محمد عەلی                 بەشی ڕیکخستن

4.      پشتیوان عمر عەلی                   بەشی راگەیاندن

5.      کامران انوەر حمە ساڵح

6.      بیلال سەنگەری

7.      عمر غالب

8.      ژیارجمعە کەریم

9.      ئەنوەر حمە لاو

10.  مامۆستا ئارام

ژمارەی بینین:  4056      بەروار:  
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.