کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  دوو پێشمەرگەی لەشکری تایبەتی ١ی مەنسور بارزانی بێ سەرو شوێنکراون
وێنە.. دوو پێشمەرگەی لەشکری تایبەتی ١ی مەنسور بارزانی بێ سەرو شوێنکراون


سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات کە "دوو پێشمەرگەی لەشکری تایبەتی ١ی مەنسور بارزانی ‏ماوەی ساڵێکە دەستگیرکراون و تا ئێستە بێ سەروشوێنن”.

سۆران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان  لە پەیجی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردۆتەوە و دەڵێت ” دوو ‏پێشمەرگە بەناوەکانی "حەبیب سەعید میران ، بەختیار سەعید میران” پێشمەرگەی لەشکری تایبەتی ١ی مەنسور ‏بارزانی بون، ماوەی ساڵێکە دەستگیرکراون و تا ئێستە بێ سەروشوێنن، تەنھا ھێندە چارەنوسیان دیارە کەدەوترێ ‏لە مەسیف سەلاحەدین گیراون”.

سۆران عومەر راشیگەیاندوە کە  "ساڵی ڕابردو دەستگیرکردنی ئەم وو برایەم ئاشکرا کرد، خانەوادەکەیان ھەرچەندە ‏ھەڕەشەیان لەسەرە و ناوێرن بەدەنگ بێن بەڵام ئاماژە بەوە دەکەن، لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتی لەسەر دۆخی ‏خراپی خەڵک دەستگیرکراون”.‏
 لە مالپەری سپی میدیاوە وەرگیراوە
ژمارەی بینین:  2113      بەروار:  28/05/2016
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.