کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  بەسەدان گەنج دیار نەماون
   
رووداو- جزیرەی بۆتان

لە شارۆچکەی جزیرەی شرناخ دوای کەمکردنەوەی قەدەخەی ھاتووچۆ، راستییەکی دیکە بەدەرکەوت. بەسەدان گەنجی خوێندکاری زانکۆ کە لە شارەکانی دیکەی باکووری کوردستان و تورکیا بۆ پشتیوانی ھاتبوونە جزیرە، بێ سەروشوێنن.

 دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەڵێن ئەوان ترسی ئەوەیان ھەی کە تەواوی گەنجەکان لەژێر زەمینەکاندا کوژرابن.

 جزیرەی بۆتان ماوەی نزیکەی ٣ مانگ لەژێر گەمارۆی سەربازی و پۆلیس دا مایەوە، لە ٢ی ئادارەوە قەدەخەی ھاتووچۆ بەش بەش ھەڵگیراوە، ئێستا رووبەڕووی ئەجێندایەکی نوێ بووەتەوە.

 بەپێی ئەو ژمارانەی کۆکراونەتەوە لە جزیرە لەکاتی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە ژێر زەمین و ماڵەکان نزیکەی ٣٠٠ کەس کوژراون. بەڵام بەپێی دامەزاوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بە سەدان گەنج بێ سەروشوێنن و ھیچ کەس نازانێت ئەوان لەژیاندا ماون یان مردوون.

 نەوشیروان ئەلچی، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی شرناخ رایگەیاند: "ئەوەی باس دەکرێت باس لە ھۆکارەکان دەکەن. ئێمەی کرمانج قسەیەکمان ھەیە کە دەڵێن خاوەنی مردوو کوێرە. نایەوێت باوەڕ بکات . ھێشتا تێستی خوێنیان نەداوە. بۆیە ئێمە ناتوانین ژمارەیەکی دروست بدەین. بەپێی ئەوەی گوێمان لێ دەبێت ژمارەیان لە سەدان زیاترە. رەنگە ئەوە ٢٠٠ بێت و ٣٠٠یش بێت و یانیش ٥٠ کەس بێت".

 بەڕێوەبەرانی مەزلوم-دەر " Mazlum-Der"ی شرناخ لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن. دەڵێن ئەوان ھیچ بەڵگەیەکیان لەدەستدا نییە، بەڵام ئەوان ئەمە دەزانن کە چەندین گەنج بێ سەروشوێنن و بەشی زۆریشیان لە خوێندکارانی زانکۆن.

 عەبدوڵڵا ئەکینجی، سەرۆکی مەزلومی دەری شرناخ دەڵێت: "زۆربەیان خوێندکار بوون. کە بەر لە قەدەخەی ھاتووچۆ ھاتبوونە جزیرە بۆ ئەوەی لەڕووی مەعنەوی دڵی خانەوادەکانی خەڵکی جزیرە بدەنەوە. ئێمە ئاوامان زانیوە. تەواوی ئەوان خەڵکی مەدەنی بوون و ئەو شتەی ئێمە دەیزانین ئەوەی کە لەکاتی شەڕەکە بەولاوە ھیچ کەسێکیان سۆراخیان نییە و کەس ھەواڵێکی لەوانەوە نەبیستووە".

 لە جزیرە لەنێوان ١٤-١٢-٢٠١٥ ەوە تاکو ٢-٣-٢٠١٦ شەڕ و پێکدادان روویدا. بە سەدان گەنج، ژن، منداڵ و پیر و باپیرە گیانیان لەدستدابوو. بەشی زۆری گەنجەکانیش لە ٢ ژێر زەمینی جزیرە دا سووتێندرابوون.
ژمارەی بینین:  1994      بەروار:  
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.