کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  کارو چالاکیەکانی حاکم ئاسۆ سۆفی لە ئەوروپا

کارو چالاکیەکانی حاکم ئاسۆ سۆفی لە ئەوروپا

ڕۆژی 2/5/2016 حاکم ئاسۆ سۆفی بەشداری لە کۆنفرانسی جینۆسایدی کوردە فەیلیەکان لە برۆکسلی پێتختی بەلجیکا  کە لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەی کوردستانەوە بەسترابوو ، لەو کۆنفرانسەدا وەک دادوەرێکی  کەیسەکە بەشداری کرد، زانیاری و ڕوونکردنەوەی پیوستی لە رووی یاساییە وە پێشکەش  بە کۆنفرانسەکە کەرد ،جونکە خۆی داودوەری ئەو کەیسە بوە لە دادگای بالای تاوانەکانی بەغدا  کە بۆ  دداگایایکردنی تاوانەکانی سەدام و ڕژێمەکەی دانرابوو.

ڕۆژی 5/5/2016  کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆ بەڕێز حاکم ئاسۆ سۆفی  دادوەری پێشوو لە دادگای بالای تاوانەکانی بەغداد  لە  شاری تۆلۆسی وڵاتی فەرەنسا  سیمینارێکی ساز کرد  بۆ ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانی فەرەنسی کەسایەتی و ڕۆشنبیرانی کورد  لە تاراوگە  ، سەبارەت بە کەیسەکانی " ئەنفال ،کیمیاباران، و شوێن بزرکردنی  فەیلیەکان و بارزانیەکان،   بەشیوەیەکی  یاسایی چۆ نیەتی بەڕیوەجونی کارەکانی دادگای ڕون کردوە و چۆنیەتی بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی شرۆڤە کرد و  ڕووونی کردوە تا چەن ئەم کەیسانە کاریگەری دەبێت لەسەر دۆزی نەتەوەی کورد لەسەر ئاستی جیهان.

دواتر دیدارێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی لادیپێشی فەرەنسی ئەنجامدا  سەبارەت بە سیمینارەکەو کەیەسەکانی بەجینۆساید ناسندنی تاوانەکان لەدادگای بالای تاوانەکانی عیراق،پاشان لەدرێژەی قسەو باسەکانیدا بۆڕۆژنامەکە ،بەراوردێکی تاوانەکەنی ڕژێمی ڕوخاوی بەعسی کرد لەگەڵ تاوانەکانی داعش کە دژ بە ئێزدیەکان  و مەسیحی و شەبەکە و کەمینەکانی تری ناوچەکە  لەعیراق ئەنجامیان داوە،  ئاماژەی کرد کە هەردو تاوانەکە  جینۆسایدە  جونکە نیازی لە ناو بردن و سڕێنەوەی نەتەوەیەک و ئاینێکی دیاری کراویان هەبوە.

ڕۆژنامەکە بە گرنگیەو سیمینارەکەو هەوالەکەی بلاو کردوە،ئەوەش لینکی هەواڵکە:

http://www.ladepeche.fr/article/2016/05/05/2338530-aveu-gerard-bapt-refugies-cede-chantage-
erogan.html



 
شایانی باسە  حاکم ئاسۆ سۆفی لەسەر ئەرکی خۆی سەردانی ولاتانی ئەوروپا دەکات بۆ بەشداری کردن لەو کۆڕو سیمینارو کۆنفرانسانە، بەبێ ئەوەی چاوەرێ هیچ پاداشتێک بێت ،تەنیا مەبەستی بەجێ گەیاندنی ئەرکی نیشتمانی و کوردانەی خۆیەتی و دڵسۆزی کەیسەکانی ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدی فەیلیەکانە.  وە بەردەوامیش دەبێت لە کارە مرۆڤ دۆستانەکانی لە داهاتودا

            

ژمارەی بینین:  2036      بەروار:  25/07/2016
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.