کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  ناڕەزایی دژی بەسەربازگە کردنی شەنگال
   

ناڕەزایی دژی بەسەربازگە کردنی شەنگال

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە لە کەلار کۆمیتەی گەرمیانی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک  گردبوونەوەیەی ناڕەزایەتی ئەنجام دا  لەسەر بەسەربازە کردنی شنگال , لەبانگەوازێکدا ڕایدەگەیەنن" پێوستە بەزووی سەرجەم ھێزەچەکدارەکان لەو شارە بکەنە دەرەوە لەبری ئەوە لیژنەیەکی راویژ کاری پێک بھێنریت بۆسەر لەنوێ ئاوەدان کردنەوەو گەڕانەوە خەڵکە ئاوارە بووەکەی شارەکە ".
 
لەبەشێکی ئەو بانگەوازەی کۆمیتەی گەرمیانی چاودێری کوردساید-چاک  " ڕایدەگەیەنن " مانەوەی شنگال بەم وێرانە یەو بەم بی سەرو بەرییە جگەلەوەی ئامانج و مرامی ئێوەدەخاتە ژیر پرسیاری گەورەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کۆمەلگایی نێو دەوڵەتیش لەھەمان کاتیشدا دەبێت بە پەڵەیەکی رەشی میژووی و شورەییەکی گەورە بۆ ھەموو لایەنێکتان.
 
دەقی بانگەوازەکە
بانگەوازێک لە ڕیِکخراوی چاودێری کورۆدساید-چاک  لەسەر بەسەربازەکردنی شەنگال لەپای ئاوەدانکردنەوە
ھەروەک ئاشکرایە نزیک ٢ساڵ بەرلەئیستا چەکدارانی تیرۆریستی داعش لەھێرشێکی دڕندانە بۆسەر شاری شەنگال و دەوروبەری ، جینۆسایدی گەورەی مرۆییان دژ بەھاوڵاتیانی ئێزیدیی خوڵقاند، کە تێیدا ٦٥٢٨ قوربانی لێ کەوتەوە، بە ھەزاران کچ و ژنیشیان بەدیل گرتن و لە بازارەکانی رەققا و موسڵدا بازگانییان پێوە کرا، ھەندێکیشیان لەلایەن چەتەکانەوە وەک کۆیلە و کەنیزەک بەکاردەھێنرێن، ئەگەرچی تا ئیستا زیاتر لە ٢٨٢٠ ژن و کچ رزگارکراون، بەڵام ھیشتا زیاتر لە ٣٢٠٠ کچ و ژنی ئێزدیی لەژێر دەستی چەتەکانی داعشدان..بەسەدان کەس کوژران‌و بەھەزاران کەس دەستگیرکران‌ووە روبەروی چەندین ئازاری ترسناکی جەستەیی‌و دەرونی بوونەوە.
 
تاوانەکانی ئەم گروپە تیرۆریستیە بەرامبەر بەکوردە ئێزیدی‌و کەمایەتییە ئاینیی‌و مەزھەبیەکان لە پاش دەستبەسەردا گرتنی شەنگال و دەوروبەری گەشتە ئەو پەری درندەیی، بەکوشتن ئەتککردن وزیندە بەچاڵکردنی بەشێکی زۆری خەڵکی مەدنی ئەودەڤەرە دەستپێکرد،کە تائێستا بەردەوامە بەوەی ھەزاران خێزانی تریش ئاوارەیی چیایی شنگال و باشور باکور و رۆژئاوای کوردستان و چەندین وڵاتی تری بیانی بونەتەوە و لەژیانێکی خراپ و سەختی پڕ لە رەزاڵەتدان.
 
گەورەیی ئەم تاوانە لەئاستێکدا بو، کە جیھانی ھەژاندو ئەمەش کاریگەریی گەورەی ھەبوو لەدروستبوونی رای گشتی جیھان‌و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بەم گروپی تیرۆریستیە.

بەرێزان گوێ بیستانی ئەم بانگەوازە وەکو ھەموو لایەکتان دەزانن ماوەیەکی زۆرە شنگال ئازادکراوەتەوە ھەرلەسەرتای ئازاد کردنی شنگال ئومێدی شنگالیکان و ھەرتاکیکی کورد و تەنانەت کۆمەلگەی نیو دەولەتیش ئاوەدان کردنەوەی شنگال و گەرانەوەی خەلکی رەسەنی بووە بۆجیگەی خۆیان.
 
بەڵام بەداخەوە وەک ئەوەی ئێستا دەیبنین نەک ھەر نەتوانراوە شەنگال ئاوەدان بکرێتەوە بەڵکو بووە بە شوینی بارەگای سەربازی ئەوحیزب و لایەنە سیاسیانەی کەخاوەن ھێزی چەکدارن . شنگال بووە بە شوینی ھەڵکردنی ئاڵای حزبەکان لەسەر داروپەردووی روخاوی شارەکە ...

جابۆیەئیمە لەڕێگەی ئەم بانگەوازەوە داواکرین لە بەرپرس و لەسکرتێری سەرجەم حیزبوو لایەنە سیاسیە کان بەتایبەت ئەوانەی کەئیستا ھێزی چەکداریان ھەیەلەناو شارۆچکەی شەنگال و بوونتە مەترسی بۆسەر خەڵکی ئەوشارە و ئەو ھاولاتیانەی بەنیازن بگەرێنەوە بۆسەر زیدی خۆیان .

بەزووی سەرجەم ھێزەچەکدارەکان لەو شارە بکەنە دەرەوە لەبری ئەوە لیژنەیەکی راویژ کاری پێک بھێنریت بۆسەر لەنوێ ئاوەدان کردنەوەو گەڕانەوە خەڵکە ئاوارە بووەکەی ئەو شارە .ئەگەرنا بەپێچەوانەی ئەمە , مانەوەی شنگال بەم وێرانە یەو بەم بی سەرو بەرییە جگەلەوەی ئامانج و مرامی ئێوەدەخاتە ژیر پرسیاری گەورەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کۆمەلگایی نێو دەوڵەتیش لەھەمان کاتیشدا دەبێت بە پەڵەیەکی رەشی میژووی و شورەییەکی گەورە بۆ ھەموو لایەنێکتان.
رێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک/ کۆمیتەی گەرمیان 
١٧/٨/٢٠١٦

 
ژمارەی بینین:  1810      بەروار:  18/08/2016
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.