کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕوناک موحەمەد ئەندامی (دەستەی پشتگیری ژنانی سلێمانی لەژنانی شەنگال)
چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕوناک موحەمەد ئەندامی (دەستەی پشتگیری ژنانی سلێمانی لەژنانی شەنگال)
ئا:جەبارئەحمەد پەیامنێری ماڵپەڕی چاودێری کوردۆساید-چاک لە سلێمانی

جەبارئەحمەد:ھۆکاروئامانج لەدروست کردنی ئەم دەستەیە چی بوو ؟
ڕوناک موحەمەد:بە درێژایی مێژوو کورد میللەتێکی ستەم لێکراکراوبووە و ھەمیشە چەوساوەتەوە ھەرجارەو بەجۆرێک لەژێر سایەی رژێمە داپلۆسێنەرەکانی عێراقدا زوڵمی لێکراوە ھەرلە کیمیاباران و ئەنفال و قڕکردن و گواستەنەوە........ھتد .
جینوسایدی  شەنگالیش ئەنفالێکی تربوو بەسەر کوردانی باوەڕ ئێزیدا ھات کەبەداخەوە بەھەزارەھا ھاوڵاتی لەژن و پیاو مناڵ بوونە قوربانی باشور و لەھەست کردنمان بەبەرپرسیارێتی مێژووی ئەخلاقی خۆمان کۆمەڵێک لەژنانی چالاکەوان و کەسایەتی و ھەندێک لەژنانی ناو پارتە سیاسیەکان کۆبوونەوە یەکی فراوانمان ئەنجامدا بۆئەوەی خزمەتێک بەکەیسی شەنگال بکەین دوای گفتوگۆیەکی زۆر ھاتینەسەر ئەوەی دەستەیەک پێک بھێنین ھەرلە دوای کۆبونەوەکەلەکۆنگرەی بەشی رۆژنامەوانیدا لە (٢٨/٧/٢٠١٦)دەستەکەمان راگەیاند بەناوی (دەستەی پشتگیری ژنانی سلێمانی لەژنانی شەنگال ) کارەکانی ئێمە وەک دەستە لە و بەروارەوە دەستی پێکردو لە ماوەیەکی زۆر کورتدا توانیمان کۆمەڵێک کاری باش ئەنجامبدەین و پشتیوانی زۆر بەی پارت و لایەنەکان بۆکەیسی شەنگال بەدەست بێنین .
ھەر لە ساڵیادی داگیر کردنی شەنگال (٣/٨)گرد بونەوەیەکی جەماوەری بەرفراوانمان ئەنجامدا تیایدا کۆمەڵێک چالاکی جۆراو جۆر بە و یادە نمایش کران .
رۆژی دواتریش (٤/٨)کۆمەڵێک لەژنان بەرێکەوتن بەرەو چیایی شەنگال ، کارو چالاکی دەستەکەش بەردەوامە و لە سەرکەیسی ژنانی شەنگال بەردەوامی بەکارە کانی دەدات .
جەبارئەحمەد:ئەمە چەندەمین جارە کورد جینۆساید دەکرێت تائێستا نەمان توانیوە لەئاستی نێو نەتەوەیدا ئەو ڕەشەکوژی و پاکتاو کردنە بەجینۆساید بناسێنین ھۆکاری ئەمە چیە ؟
ڕوناک موحەمەد:بەداخەوە ئەمە یەکەم جارنی یە کەکورد روو بەرووی جینۆساید بێتەوە  چ لە لایەن رژێمی عێراق چ لەلایەن ولاتانی دراوسێ  کە سەرجەمیان جۆرێک لەبەرژەوەندییان لە ستەمکاریەکەدا ھەبووە، لەبەر ئەوەی کوردیش تائیستا دەوڵەتێکی سەربەخۆی نی یە و لایەنە کوردیە کانیش ئەوەندەی ناکۆکیەکانمان لەسەر بەرژەوەندی و کێبرکێی شەخێی و حزبیە کان قوڵ دەکەنەوە ، ئەوەندە ئیرادەیان نی یە بۆ کۆدەنگی و یەک خستنی ماڵی کورد ، بۆیە دووژمنان ھەمیشە توانیویانە پلانی دوژمن کارانەی خویان دابرژێن و کوردان جینۆساید بکەن.
جەبارئەحمەد:وەک دەستە کەتان چۆن توانیوتانە ھاوکاری و پشتیوانی قوربانیانی ئەو ڕەشە کوژیەو ئەوجینوسایدە ببنەوە؟
ڕوناک موحەمەد:بەحوکمی ئەوەی ئەم دەستەیە ماوەیەکی کەمە دروست بووە ڕەنگە وەک پێویست نەمان توانیبێت ھاوکاریان بکەین تەنھا ئەوەندەی لەم ماوەیەیە کورتەیەدا توانیومانە بیکەین ئەو گردبونەوەیە لەبەرواری ٣/٨ نوسینی (٢) یاداشت بو بەجینۆسایدناساندنی کەیسی شەنگال و قەرەبوکردنەوەی ماددی و مەعەنەوی خەڵکەکەی، یاداشتێکیان ئاراستەی (یەکێتی ئەوروپا دادگا (لاھای) ئەوی ترییان ئاراستەی (دادگای باڵاو تاوانەکانی عێراقء پەرلەمانی کوردستان) کراوەو سەردانی کەمپی عەربەتیش کراوە لەنزیکەوەگفتو گۆ  لەگەڵ ژنانی ناوکەمپەکە کراوە لەبارو دۆخیان ئاگادارین کە بەداخەوە لەبارو دۆخێکی سەختدان.
جەبارئەحمەد:ئایا ئێوە وەک دەستە کەتان ھیچ ھەوڵتان داوە بچنە شنگال ،شوێنی ڕوداوەکان ببینن ؟
ڕوناک موحەمەد: بەلێ ئێمە وەک دەستە ھەوڵی ئەوەمان دابچینە شەنگال و لەوێ بارودۆخ و گوزەرانی ئەوان ئاشنابین بەڵام بە داخەوە لە لایەن کۆتا بازگەوە ڕێگریمان لێ کراو نەمان توانی بگەینە لایان بەڵام بە گشتی ئەوان لە بارودۆخێکی زۆر خراپ ژیان دەگوزەرێنن بەڵام توانرا لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە قسە لەگەڵ ھەندێکیان بکرێت بارودۆخی ئێستەی ئەوان زۆر سەختە شەنگال وێرانە خەڵکەکەی ھێشچتا لە چیای شەنگالن ئەوانەی لە دەستی داعش ڕزگاریان بووە زۆر بە زەحمەت شتیان پێ دەگات .
- لەڕوی ئابووریشەوە دابینکردنی پێداویستی یەکانیان زۆر بە زەحمەت بەدەست دەھێنن.
پێویستە بە ھاوکاری ھەموولایەک پشتگیریان لێ بکەین بەرامبەر بەو ھەموو زوڵمەی لێیانکراوە پێویستیان بە پشتیوانی مادی و مەعنەوی زۆر ھەیە.
جەبارئەحمەد:قوربانیەکانی شنگال بارودۆخیان چۆنە ؟ژیانیان چۆن ئەگوزەرێت ؟
روناک موحەمەد:ئەوان ئێستە خەریکی پێکھێنانەوەی خۆیانن ...توانیویانە خۆیان ڕێک بخەن لە ژێر ناوی ھێزی (یەکێتی ژنانی شەنگال) بۆ پاراستنی ژنانی شەنگال.
- دوای ئەو مەرگەساتە ژنانی شەنگال ھەستیان بە شکانەوەی خۆیان کردو ھەر ئەوە وای لێ کردن  ھێزی خۆپا راستن دروست بکەن .
جەبارئەحمەد:ئەو چەوساندنەوەیە کەبەرانبەرقوربانیان کراوە بەرھەمی ئاینە یاخود پلانێکی چەتە کانی داعشە بۆپەردە پۆشکردنی ڕەفتارە کانیان ؟
- ڕوناک موحەمەد:بێ گومان دروست کراوی دەستی کۆمەڵگەیە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھەرگیز ڕێگە بە کوشتنی مرۆڤ نادات  خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باس لە ڕێزگرتنی مرۆڤ دەکات ژنیش مرۆڤە ئاین بۆ مرۆڤایەتی و بۆخۆش گوزەرانی و پێکەوە ژیان ھاتووە و، ژن و پیاو لە قورئاندا وەک ھاوکارو پشتیوان و تەواو کەری یەک ھاتوون ..نەک بۆ چەوساندنەوەو تۆقاندن و توندوتیژی و سوکایەتی پێ کردنی یەکتر.
جەبارئەحمەد:ھیچ ھەوڵێکتان داوە بۆگەڕاندنەوەی قوربانیان بۆ ناو ژیانی ئاسایی ؟
-ڕوناک موحەمەد:بەڵێ کاری باشی بۆکراوەو ھەوڵی جدی لە بارەیەوە دراوەو گفتوگۆ لەگەڵ کەس و کاری رزگاربوان کراوە ھەروەھا لەگەڵ ( باباشێخ ) شێخ ئێزیدیەکانیش وتوووێژ کراوە و ئەویش پشتیوانی خۆی بۆ تەواوی ڕزگار بووان دەربڕیوەو ووتویەتی ئەوان کجی ئێمەن زوڵم و ستەمیان بەرامبەر کراوە و پێویستە لە ڕووی دەرونی و کۆمەڵایەتیەوە ھاوکاریان بین بۆئاسایی کردنەوەی باروو دۆخیان
جەبارئەحمەد:ئایادەستە کەتان تاچەند توانیویەتی ببێتە سەکۆیەک بۆکۆکردنەوەی دەنگە جیاوازەکان ڕێک خستنیان بۆبەرگرتن لەتاوانی لەو جۆرە ؟
ڕوناک موحەمەد:گەورەیی تاوانەکە ئەوە ئەخوازێت کەدەنگەکان یەک بخرێن بەڵی ئەم دەستەیە توانی سەرجەم دەنگ و ڕەنگەکانی ژنان کۆبکاتەوە .
ژمارەی بینین:  1857      بەروار:  19/08/2016
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.