کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  فه‌رمانده‌ به‌شداربووه‌کانی (معرکة آب المتوکل علی الله‌)ی 31ی ئابی ساڵی 1996ی به‌عس و پارتی!!

فەرماندە بەشداربووەکانی (معرکە آب المتوکل علی اللە)ی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ی بەعس و پارتی!!

ھێرش و پەلاماری ھاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕژێمی بەعسی ڕەگەزپەرست لە ڕێکەوتی (٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦)دا بۆ سەر ھێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاوپەیمانەکانی، کە بە (معرکە آب المتوکل علی اللە) ناسرا، بە فەرماندەیی و سەرپەرشتی قوسەی سەدام حوسێن، فەریق یەکەمی ڕوکن سوڵتان ھاشم ئەحمەد جبوری وەزیری بەرگری ئەوکاتی ئێراق، فەریق ڕوکنی فڕۆکەوان خەلدون خەتاب بەکر ئەلتکریتی فەرماندەی فەرماندەیی ھێزی ئاسمانی، فەریقی یەکەمی ڕوکن عەبدولواحید شەنان ئال ڕبات ئەلسەماوی (شیعە)، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و لیوا ڕوکن کەمال مستەفا عەبدولڵا سوڵتان ئەلتکریتی فەرماندەی ھێزەکانی فەیلەقی باکووری گاردی کۆماری بوو.
لیوا ڕوکن موعتەمەد نعمەت حەمەد ئەلناسری ئەلتکریتی، لە سەرەتای ساڵی (١٩٩٦)دا پۆستی بەڕێوەبەری ھەواڵگری سەربازی گشتیی وەرگرت.
فەریق ڕوکن فەریق مانع عەبدولڕەشید محەمەد ئەلڕەشید ئەلتکریتی، بەڕێوەبەری ھەواڵگری گشتیی بووە لە مانگی ئاداری ساڵی (١٩٩٤-١.٧.١٩٩٧).
لیوا ڕوکن تەھا عەباس ئەحمەد ئەلئەحبابی (ئەلسامەڕائی)، بەڕێوەبەری ئەمنی گشتیی لەنێوان (٨.١١.١٩٩٥-٣.٦.١٩٩٧)دا کە دوای لادانی بە چەند مانگێک لە ھەمان ساڵدا سەدام کوشتی.

لەم ھێرشەدا ھێزەکانی فەیلەقی یەک، فەیلەقی پێنج، دوو تیپی گاردی کۆماری، لیوای (٣)ی ھێزی تایبەت، ھێزی ئاسمانی و ھێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریان کرد.

فەرماندە و ھێزەکانی فەیلەقی (١) بریتیبوون لە:
فەریق ڕوکن سەیفەدین فلەیح حەسەن تەھا ئەلڕاوی، فەرماندەی فەیلەقی یەک.
لیوا ڕوکن ئەحمەد محەمەد ساڵح، جێگری فەرماندەی فەیلەقی یەک.
لیوا ڕوکن ئیسماعیل ئیبراھیم ئەلعەبد، فەرماندە لە فەیلەقی یەک.
موقەدەم ڕوکن ئەیاد عیماد مەھدی (چ. ر. ٣ ڕ. س – ئەفسەری ڕوکنی ئیستخبارات)ی سەر بە فەیلەقی یەک.
عەمید ڕوکن فەلاح حەسان سابت، فەرماندەی تۆپخانە و ڕاجیمەی سەر بە فەیلەقی یەک.
ڕائید حەسەن عەتیە حوسێن سالم، ئەفسەر لە فەیلەقی یەک.

١. تیپی پیادەی (٢)ی ناسراو بە فەرماندەیی ھێزەکانی خالید بن وەلید (قیادە قوات خالد بن ولید)، بە فەرماندەیی عەمید ڕوکن تورکی حەججۆ (غەربی) ئەحمەد ئەلشەمەری. بارەگای ئەم تیپە لە قەرەھەنجیر – کەرکوک بووە.
٢. تیپی ئالی (٥)ی ناسراو بە فەرماندەیی ھێزەکانی محەمەد قاسم (قیادە قوات محمد قاسم)، بە فەرماندەیی لیوا ڕوکن مەحمود سابیر ئەلرفاعی ئەلتکریتی. بارەگای ئەم تیپە لە دارەمان – کەرکوک بووە. لیوای پیادەی ئالی (١٥)، لیوای پیادەی (٢٠) و لیوای زرێپۆشی (٢٦) سەر بەم تیپە بووینە.
٣. تیپی پیادەی (٨)ی ناسراو بە فەرماندەیی ھێزەکانی موسەنا (قیادە قوات مپنی)، بە فەرماندەیی لیوا ڕوکن حەمید ڕەمەزان ئەلعەزاوی ئەلتکریتی. بارەگای ئەم تیپە لە دارەمان – کەرکوک بووە. دوو لیوای سەر بە تیپی پیادەی (٨) بەشداری بەرچاویان کردووە لەم ھێرشەدا، کە بریتین لە لیوای پیادەی (٤٤)، بە فەرماندەیی عەمید ڕوکن نزار عەلی یونس (نزار یونس عەلی) و موقەدەم ڕوکن کەریم عەبدولحوسێن سەعید ئەلعومێری _ چ. ر. م. ف)، ھەروەھا لیوای پیادەی (٤٨)، بە فەرماندەیی عەمید ڕوکن حوسێن عەبد عەلی.
٤. تیپی پیادەی (٥٧)، بە فەرماندەیی لیوا ڕوکن ساڵح یوسف سایل ئەلسەلامی (ئەلدوری). بارەگای ئەم فەیلەقە لە نزیک تازەخورماتوو – کەرکوک بووە.
فەرماندەیی ھێزەکانی ئالی ئەلعابدی گاردی کۆماری. بارەگای ئەم ھێزە لە ناو شاری کەرکوک بووە.


فەرماندە و ھێزەکانی فەیلەقی (٥) بریتیبوون لە:
لیوا ڕوکن مەحمود ئەدھام بەدەوی، فەرماندەی فەیلەقی (٥). بارەگای ئەم فەیلەقە، کەتیبەی ئیستخباراتی فەیلەق و کەتیبەی تانکەکانی (BRDM٢) لە (السلامیات – موسڵ) بووە.
موقەدەم ڕوکن کەریم عەبدولحوسێن سەعید ئەلعومێری _ چ. ر. م. ف) لە لیوای پیادەی (٤٤).

١. تیپی ئالی (١)ی ناسراو بە فەرماندەیی ھێزەکانی ئەبو عوبەیدە (قیادە قوات ڕبی عبیدە)، بە فەرماندەیی لیوا ڕوکن تاڵیب مەنسور نەجم ئەلدلێمی (الگارمیە). لیوای (٢٧)ی سەر بە تیپی ئالی (١)، بە فەرماندەیی موقەدەم سەعد عەبدولکەریم ئەلبەیاتی.‌ بارەگای ئەم تیپە لە مەخمور بووە. لیوای (٢٧)ی سەر بە تیپی ناوبراو کە بارەگاکەی لە شارەدێی سەرگەڕان بووە. لیوای (١)، کە لە نزیک مەخمور بووە و لیوای زرێپۆشی (٣٤)ی تانکەکان کە لە نزیک ڕووباری خازر بووە.
٢. تیپی (٤)ی ناسراو بە فەرماندەیی ھێزەکانی قەعقاع (قیادە قوات قعقاع)، بە فەرماندەیی عەمید ڕوکن عەدنان محەمەد جاسم ئەلعوبەیدی. بارەگای ئەم تیپە لە (الحمدانیە – کرامیس) بووە.
٣. تیپی پیادەی (٧)ی ناسراو بە فەرماندەیی ھێزەکانی مەنسور (قیادە قوات المنێور)، بە فەرماندەیی عەمید ڕوکن نوری داود مشعەل ئەلعوبەیدی (خەڵکی خاڵس). بارەگای ئەم تیپە لە چوارڕیانی دیبەگە بووە، دواتر لە ڕۆژی (٣١/١/٢٠١٤)دا مرد.
٤. تیپی پیادەی (١٦)ی ناسراو بە فەرماندەیی ھێزەکانی زولفەقار (قیادە قوات ژوالفقار)، بە فەرماندەیی لیوا ڕوکن سەعدون عەبود فەرەج ئەلمشایخی.

ھێزەکانی فەیلەقی باکووری گاردی کۆماری کە بە فەرماندەیی عەمەلیاتی ئەڵڵاھو ئەکبەر – قیادە عملیات اللە ڕکبر)ی گاردی کۆماری ناسرابوو، بە فەرماندەیی لیوا ڕوکن کەمال مستەفا عەبدولڵا سوڵتان ئەلتکریتی. بارەگای ئەم ھێزە (فەیلەقە) لە شاری تکریت بووە.
تۆپخانەی فەرماندەیی عەمەلیاتی ئەڵڵاھو ئەکبەری گاردی کۆماری.
ھێزەکانی بەغدادی گاردی کۆماری، بە فەرماندەیی عەمید ڕوکن عەدنان عەزاوی عەلی ئەلتکریتی. بارەگای ئەم ھێزە لە گۆڕەپانی تۆپی پێی سوپا لە نزیک سەربازگەی (الغزلانی – موسڵ) بووە و ھێزی پشتیوانی فەیلەقی پێنج بووە. ‌
تۆپخانەی فەرماندەیی ھێزەکانی بەغدادی گاردی کۆماری.
ھێزەکانی عەدنانی گاردی کۆماری، بە فەرماندەیی عەمید ڕوکن مەجید حەسەن ئەلدلێمی. بارەگای ئەم ھێزە لە کەرکوک بووە و ھێزی پشتیوانی فەیلەقی پێنج بووە.
تۆپخانەی فەرماندەیی ھێزەکانی عەدنانی گاردی کۆماری.
لیوای پیادەی ئالی (٣٨)، لیوای پیادەی ئالی (٣٩) و لیوای زرێپۆشی (٤٠)ی سەر بە ھێزەکانی عەدنانی گاردی کۆماری.
لیوای کۆماندۆی ھێزەکانی گاردی کۆماری.

پارتییە بەشدارەکانی (٣١ی ئابی ١٩٩٦):

١. مەسعود مستەفا بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
٢. ئازاد بەرواری (ئازاد محەمەد نەجیب)، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندی ئیقلیمی و نیشتمانی، کە نامەکەی بارزانی بە بەرواری (٢٢.٨.١٩٩٦) گەیاندە سەدام حوسێنی سەرۆکی ئێراق (سکترێری حزبێکی باشووری کوردستان، ئەو زانیارییەی پێ ڕاگەیاندم).
٣. فەلەکەدین سابیر کاکەیی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، کە لەگەڵ ئازاد بەرواری نامەی مەسعود بارزانی گەیاندە سەدام حوسێن (سکترێری حزبێکی باشووری کوردستان، ئەو زانیارییەی پێ ڕاگەیاندم).
٤. زەعیم عەلی (عومەر عوسمان ئیبراھیم نانەکەلی)، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، وەزیری کاروباری پێشمەرگایەتی و جێگری فەرماندەی فەرماندەیی لەشکری کوردستان.
٥. کاکەمین نەجاڕ (کاکەمین مستەفا ئەمین فەیزولڵا)، بەرپرسی فەرماندەیی ھەولێر.
٦. جەمال مورتکە، فەرماندەی سوپای دووی ھەولێر، کە لە ڕێکەوتی (١٦.٥.١٩٩٧)دا حەفتا ئەندام و لایەنگری پارتی کرێکارانی کوردستانی شەھیدکرد.
٧. نەجات عەلی فاتێ، فەرماندەی ھێز لە فەرماندەیی ھەولێر.
٨. عادل بەکر (عادلەڕەش)، بەرپرسی ھێز لە فەرماندەیی ھەولێر.
٩. مەھدی عەزیز (مەھدی شەل)، بەرپرسی سەربازی لقی دوو.
١٠. ملازم یونس ڕۆژبەیانی، ئەندامی فەرماندەیی لەشکری کوردستان.
١١. وەجیە مستەفا بارزانی، فەرماندەی لەشکری یەکی تایبەت و لەشکری گوڵان.
١٢. سەڵاح مەلاقەرە (سەڵاح بارگین)، لە فەرماندەیی ھەولێر.
١٣. کوڕێکی ھەرکی، کە برای ھاوسەرەکەی کاکەمین نەجاڕە، لە فەرماندەیی ھەولێر.
١٤. شەوکەت لەتیف خدر قەشقەیی، لە فەرماندەیی ھەولێر، کە پێشتر جێگری فەرماندەی مەفرەزە خاسەی ژمارە (١١٣)ی مامەند مەولود ساڵح (مامەند قەشقە) بووە.
١٥. نادر لەقلەق، لە بەشی سەربازی لقی دوو.
١٦. عەمید دڵشاد نەجیب عوسمان، فەرماندەی لیوای تایبەتی پارتی (٢١.٦.١٩٩٤).

تێبینی: ھیوادارم ھاوکارم بن لە پێدانی زانیاری سەبارەت بە بەشداری فەرماندە و بەرپرسەکانی پارتی و سوپاکانیان، چونکە زانیاری زۆرم نییە، سەرەڕای ئەوەی دڵنیام سوپای گەرمیان، کەرکوک، سۆران و دھۆک بەشدارییان کردووە. لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمدا بۆتان.

دەرســـــــیم
سێشەممە (٢٠١٦/٨/٣٠)
دانمـــــــارک                     


ژمارەی بینین:  2192      بەروار:  31/08/2016
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.