کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  چاودێری کوردۆساید-چاک ١٥ ساڵە بەشوێنی تاوانبارانەوەیە
چاودێری کوردۆساید-چاک  ١٥ ساڵە بەشوێنی تاوانبارانەوەیە
سیاسەتی دوفاقی دەسەڵاتی کوردی لەبەرامبەر کەیسەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی خەلکی کوردستان لە سەردەستی بەعسیەکانی عێراق و چاوپۆشیکردنی حیزبە باڵادەستەکان بەناوی ئاشتبونەوەی گشتییەوە لە سەرۆک جاشەکان و ئەوکەسانەی کە دەستیان ھەبوە لە جینۆسایدکردنی خەلکی کوردستاندا ، بون بە یەکێک لەو فاکتەرانەی کە رێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک لە ٦ ی ١ی ٢٠٠٢ دابمەزرێنێت.
لەماوەی ١٥ ساڵی کارکردنماندا لە ووڵاتانی ئەوروپا و لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپادا ھەمیشە لەھەوڵی بەردەوامدابوین و ھێشتاش لەکارداین بۆ دەربازکردنی یادەوەری کۆمەڵکوژی خەڵکی کوردستان لە کەیسێکی لۆکالیەوە بۆکەیسێکی نێو دەوڵەتی ، بەجینۆسایدناساندنی کەیسەکانی ئەنفال و ھەڵەبجە و شەنگال لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی ناچارکردنی ووڵاتانی زلھێز و خاوەن پایە لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ھاوکاری و پشتیوانی  وناساندنی کەیسەکانمان، دواتر قەرەبوکردنەوەی ماددی و مەعنەوی کەس و کاری قوربانیەکان و خەڵکی کوردستان.
درک بەوە دەکەین کە دەسەڵاتی کوردی و رێکخراوە پەیوەندی دارەکان چەند کەمتەرخەم بون لەئاستی کۆمەڵکوژی خەڵکی کوردستاندا ھەربۆیە ئێمە لێبڕاوانە کاردەکەین و گوشاری زیاتر دروستدەکەین چونکە لەبارو دۆخێکی ناوچەی و ھەرێمایەتی وەھادا،خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی نەتەوە و ئاین ھەمیشە لەبەردەم دوبارەبونەوەی کۆمەڵکوژیدان.
 لەکاتێکدا یادی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەمان دەکەینەوە کە ھەرێمی کوردستان بە بەردەوامی تاوانی کوشتن و تیرۆرکردن و ڕفاندنی تێدا دەکرێت و بکوژان و تاوانبارانیش ئاشکرانابن و ھیچ کەسێک لەسەر دۆسێکانی تیرۆکردنی و ڕفاندن و سوکایەتیکردن بە ئیرادەی مرۆڤەوە سزای یاسایی خۆیان وەرناگرن!.
 ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک لە یادی پانزە سالەی دامەزراندنیدا ، داواکارە لە سەرجەم خەڵکی کوردستان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە گوشاری زیاتر بخەنەسەر دەسەڵاتی کوردی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و پاراستنی یاسای گشتی و بەرز ڕاگرتنی بەسەر یاساکانی دەسەڵاتدا ، ئێمە پەیمانی بەردەوامی بەکەس و کاری قوربانیانی جینۆساید  دەدەین و کۆڵیش نادەین تا تەواوی ئەوکەسانە نەخەینە ناو قەفەزی تاوانەوە کە دەستیان ھەبوە لە جینۆسادکردنی خەڵکی کوردستاندا .
. پیرۆزە یادی پانزە ساڵەی دامەزراندنی چاودێری کوردۆساید-چاک ٦/١/٢٠١٧

ژمارەی بینین:  1245      بەروار:  06/01/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.