کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  راپۆرتێكی گرنگ لە بارەی جینۆسایدی ئێزدییەكانەوە


راپۆرتێكی گرنگ لە بارەی جینۆسایدی ئێزدییەكانەوە

رێكخراوی ئێزیدی بۆ بەڵگەكردن، بە هاوكاری دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، راپۆرتێكی تیروتەسەلی لە بارەی "كۆیلایەتی كردن بە ئافرەتان و كچانی ئێزیدی لە ژێر جەنگی داعش" ئامادەكردوەو بڵاوی كردوەتەوە. راپۆرتە زۆر لایەنی بەڵگەنامەیی و دۆكۆمێنتكردن و یاسایی و رەهەندە جیاجیاكانی تاوانەكەو گونجاندنی لە چوارچێوەی یاساو رێسا نێودەوڵەتیەكان، تێدایە. 
 سەرەتای راپۆرتەكە كۆمەڵێك داتاو ئاماری وردی تێدایەو بەم شێوەیە خراونەتە ڕوو "لە بەر ئەوەی راپۆرتەكە تایبەتە بە كۆمەڵگەی ئێزدی لە عێراق، ئەوا ئێزدییەكان دووچاری دڕندانەترین شێوازی تاوان و پێشێلكاری بوونەتەوە، لەلایەن بەناو "رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی-داعش"، بە تایبەتی لە قەزای شەنگال و گوندەكانی لە 3ی ئابی 2014، كە لەناوبردنیان حەڵاڵ كرابوو، وە بوە هۆی رفاندن و كوشتنی هەزاران و دەربەدەربوونی هەزارانی تر، بەرەو خاكی دەوڵەتی سوریاو چیای شەنگال.
 هەر لە راپۆرتەكەدا بە وردی هاتوە كە بە پێی نوسینگەی رفێنراوانی دۆهۆكی سەر بە وەزارەتی كاروباری ئاینی، بەم شێوەیە تۆماركراوە. ژمارەی رفێنراوە ئێزدییەكان لە ئافرەت و مناڵ و پیاو، "6404" شەش هەزارو چوارسەدو چواركەس بوون. لەنێویاندا "3538" سێ‌ هەزارو پێنج سەدو سی و هەشت كەس لە رەگەزی مێ‌ و "2866" دووهەزارو هەست سەدو شەست و شەش كەس لە رەگەزی نێر. بە وردی و بە ژمارە باسی ئەوەش دەكات كە "2640" دوو هەزارو شەش سەدو چل كەس، لە نێویاندا "953" نۆسەدو پەنجاو سێ‌ كەس لە رەگەزی مێ‌ و "328" سێ‌ سەدو بیست و هەشت كەس لە رەگەزی نێرو "675" شەش سەدو هەفتاو پێنج مناڵ لە رەگەزی نێرو "684" شەش سەدو هەشتاو چوار مناڵ لە رەگەزی مێ‌، رزگار كراون. 
 هەروەها باسی ئەوەش دەكات، بە پێی ئامارو بەڵگەنامەكانی بەردەست، ژمارەی ئەوانەی لەلای داعشن و دەستبەسەرن، "3770" سێ‌ هەزارو حەودسەدو حەفتا كەسن. 
ئەم راپۆرتە لە ساڵی 2016 بڵا وكراوەتەوەو بێگومان رەنگە ئێستا كۆمەڵێك گۆڕانگاری نوێ‌ لە ئارادابن، بەڵام هیچ كات نرخی ئەم بەڵگەنامەیەو زانیارییەكانی كەم نابنەوەو بگرە بە یەكێك لە راپۆرتە باش و زانیاریدەرەكان دادەنرێ‌.

 تەها سڵێمان

ژمارەی بینین:  914      بەروار:  
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.