کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  نەتەوەیەكگرتوەكان: توركیا بەشێوەیەكی مەترسیدار مافەكانی مرۆڤ لە کوردستان پێشێل دەکات

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان باس لەوەدەکات لە ماوەی ١٨ مانگدا بەھۆی ھێرشەکانی سوپای تورکیاوە، سەدان کەس لە باکوری کوردستان کوژراون و ھەزارانیش ئاوارەبوون، ئەوەشی بە پێشێلکردنی مەترسیداری مافەکانی مرۆڤ ناوبردووە.

نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە مانگی تەموزی ٢٠١٥ وە تا کانونی یەکەمی ٢٠١٦ کە دەکاتە ساڵ و نیوێک، جگە لە کوژرانی ئەو ٢ ھەزار کەسە نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کەسی دیکە کە زۆربەیان کوردن ئاوارەبوون و ماڵ وحاڵی خۆیان جێھێشتووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە، کە لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە وێنەی ناوچەکانی باکوری کوردستان گیراون و تیایدا دەردەکەوێت کە ژمارەیەک گەڕەک بە تەواوی خاپور بوون.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وێرانبوونی ئەو ناوچەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەکارھێنانی چەکی قورس و تەنانەت بەردانەوەی بۆمب لە ڕێی فڕۆکەوە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو کارانەی بە پێشێلکردنی مەترسیداری مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا ناوبردووە.

ماڵپەڕی نەوا
ژمارەی بینین:  967      بەروار:  11/03/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.