کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  هەڵەبجە بیستو نۆسالە لەئازاردا دەتلێتەوە

هەڵەبجە بیستو نۆسالە لەئازاردا دەتلێتەوە

ئەمساڵ بیستو نۆساڵ دەگوزەرێ بەسەر یادی کیمیابارانکردنی  هەڵەبجەدا کە تێیدا پێنج هەزار کەس بوونە قوربانی، شارێک بوە سیمبوڵی جیهان ، لە وێنەی نەبوە  بەیەک جار و لەیەکساتدا زۆرترین مرۆڤ بەگازی کوشندەی کیمیایی بخنکێنرێت.

ئازارەکانی هەڵەبجە لەوکاتەوە  دەستی پێ کرد، برینەکانی قوڵتر بوون و ساڕێژ نابن، لە یەکەم هەنگاوی بەناو ئازاد کردنی هەلەبجە بە ناپاکی لە خەڵکی هەڵەبجەو شارەکە  دەستی پێکرد، هەر دوای خامۆش بوونی شار، پیاوانی ئازادی لەجیاتی رزگارکردنی خەڵک ، ماڵ و موڵکی شاریان بەتالان برد، دەستی خەڵکیان بڕی ، بۆیە لە هەڵەبجەوە بناغەی تالانیان بۆ هەموو هەرێم داڕشت،نەک هەڵەبجە  هەرهەموو کوردستانیان لەدوای راپەڕێنەوە بە تالان برد، ئیستاش هەموو خەڵکی کوردستان بەچاوی خۆی دەیبینێ،تائیستاش ناتوانن و بوێری ئەوەیان نیە داوای لێبوردن لە شەهیدانو کەسوکاریان بکەن.

  کەمتەرخەمی و بێ باکیان لەمەڕ  بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکە  لە ئەنجومەنی وەزیرانی  حکومەتی عیراقدا،  لەکاتیکدا کە لەدادگا و پەرلەمان بە جینۆساید ناسینراوە، ئەمەش وای کردوە حکومەتی عیراق خۆی بدزێتەوە لە قەرەبووی مادی و مەعنەوی کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەو گشت کوردستان، نەک هەر دۆسیەی هەڵەبجە  بەڵکو گشت دۆسیەکانی جینۆساید هەمان چارەنوسی هەلەبجەیان هەیە.

ئازاری بریندارانی چەکی کیمیایی هەڵەبجەو بالیسانو ناوچەکانی تر بەردەوامە،دوای ئەو ماوە زۆرە وەک پێوست چارەسەریان بۆنەکراوە ،بەیناو بەین گوێ بیستی شەهید بونی بریندارێک دەبین، دە ساڵە خەریکی دروستکردنی نەخۆشخانەی تایبەتی بریندارانی چەکی کیمیاین لە هەڵەبجە ،هێشتا هیچ دیار نیە.

دۆسیەی مناڵە ونبوەکان ئازرایکی تری هەڵەبجەیەکانە، کەسوکاریان هەردەم لە سۆراخدا بوون بۆ دۆزینەوەیان،بەلام مەخابن لەوکاتەوەو ئیستەشی لەسەر بێت هەنگاوی بەکردوە و پێوست نانرێت .

کەمتەرخەمی و بێ باکیەکی تری دەسەلاتی کوردی ،بەگشتی پشتگوێ خستنی دۆسیەی جینۆسایدە، ئێمە گەلێکی جینۆساید کراوین بۆیە تاکو ئیستا نەتوانراوە  بودجەیەکی تایبەت دابنرێت بۆ یادەکانی کیمیاباران و ئەنفال و فەیلیەکانو بارزانیەکان ....هتد ،ئەمەش وا دەکات کە بەشێوەیەکی شایستە نەتوانری یادەکان بەرز ڕابگیری، نەک هەریاد کردنەوە  بەڵکو ئێمە پیوستمان بە دەزگایەکی تایبەتی جینۆساید هەیە بۆ یەکانگیرکردنی هەموو کەیسەکان و  بە دۆکیومێنت کردنیان،پاشان پەخش و بلاوکردنەوەی دۆکیومێةتەکان لەسەرئاستی جیهان.

چاودێری کوردۆساید-جاک لەیادی بیستو نۆسالەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەو دوروبەریدا،سەری ڕیز بۆ گۆڕی شەهیدان دائەنەوێنی و پەیمانی بەردەوامی کارکردن لەدۆسیەکانی جینۆسایدا دوپات دەکاتەوە لەسەر ئاستی جیهان و ناوەوەدا.

 

    چاودێری کوردۆساید-چاک

     15/3/2017

 

 

ژمارەی بینین:  966      بەروار:  16/03/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.