کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  یادی کیمیابارانی شاناخسێ

یادی کیمیابارانی شاناخسێ

ئەمڕۆ 23/2/2017  لەمێژووی پڕ مەگەساتی کوردستاندا یادی کیمیابارانی گوندی :

1.        شاناخسێ یە  لە ناوجەی شارباژێر

2.      دوکان،دوکەرۆ ،ولیان،جافەران   لەناوچەی قەرداخ

بیستو نۆساڵ تێ دەپەرێ بەسەر کیمیابارانی گوندەکانی ناوجەی قەرەداخ بەهۆی ئەوەی ڕۆژی پێشوو گوندی سیوسێنان بۆردومان کرا،ئیتر خەڵک وریا و هۆشدار بویەوە  ناوگوندەکانیان جێ هێشت  بۆیە کەس نەبوە قوربانی. ئەم گوندانە  بەچەکی کیمیایی جۆری  گازی دەمار بۆردومان کران و بە شەودا و لەڕێگای کاتیۆشای چل چلەوە بوو.

بەڵام گوندی شاناخسێ  کە گوندێکی سەرسنور بوو ڕێگای هاتووچۆی پێشمەرگە بوو بۆ ئەودیو،گوندەێکی تاڕادەیەک ئاوەدانو جموجۆڵی بازرگانی پێوەدیار بوو، بۆیە ڕژێم لە ڕۆژەکانی  21/22/23/3/1988 دا ئەم گوندەی بۆردومان کرد لە ڕێگای فڕۆکەوە، و بەچەکی کیمیایی جۆری خەردەل، هەڵبەت بۆردومانەکە لەرۆژی 23/3 دا زۆرتر بوە ، بەشێوەیەکی بەر بڵاو دەورو بەری گوندو ناو گوندو مەزراکانی بۆمباران کرا، بۆیە ئەم ڕۆژە دنراوە بەو یادەوە.

لەم تاوانەدا زیاتر لە  22 پێشمەرگە  شەهید بوون ، و( 720 ) کەسی مەدەنی و پێشمەرگە بریندار بوون.

 بریندارەکانی پێشمەرگە گواسترانەوە بۆ ئێران بۆ چارەسەر، کاک لوقمان عەبدولقدر کە یەکێک بوە لە  قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەو ،بەهۆی کاریگەری برینەکانیەوە ڕەوانەی ئەڵمانیا کراوە، لە گێڕانەوەی بیرەوەریەکانیدا ئاماژە دەکات  کە دوو برینداری تری لەگەڵدا بوە لەگوندی شاناخسێ بەرکەوتوون، هەروەها  کاروانی جیهاز یەکێک بوو لە پێشمەرگە بریندارەکانی گوندی شاناخسێ و  وەک شاهید حالێک لە دادگای بالای تاوانەلان لەبەغدا شاهید ی داوە بۆ کیمیابارانکردنی ئەم گوندە و چەندین شووێنی تر لە کوردستان، ناوبراو بەهۆی کاریگەری برینداریەکەیەوە لە هۆڵەندا لە نەخۆشخانەی خرۆنگن گیانی سپارد لە ڕۆژی 26/11/2015 .

ڕژێم لە شەوی 24/3/1988 دا  گوندی بەلەکجاڕ و بارەگاکانی مەڵبەندی یەکی لە  نزیک ئەوگوندە بۆردومان کرد بە چەکی کیمیایی جۆری دەمار و لەرێگای کاتیۆشا ،تەنها یەک پێشمەرگە  بەناوی کاروانی جیهاز شەهید بوو.

جێگەی وەبیر هێنانەوەیە  پاش کیمیبارانی هەڵەبجە ،ڕژێم بەردەوام بوو لە کیمیاباران کردنی  کوردستان، لە دەوروبەری هەلەبجە گوندەکانی هاوار،سازان،بیارە،چەمی زەڵم و ئەحمەداوا، ڕێگاکانی دەرچونی خەڵك بەرەو ئێران، هەتا دەگەیشتە شارو گوندەکانی ئەودیو ،هەر لە 24/3/1988 شاری نۆدشەی بۆجاری دوەم بۆردومان کردەوە، پاشان گوندەکانی  دەرناخی،زەکەریا، ڕێگای دزڵی بیەکەڕە، گوندی نژمار و بالک و نێ ، لە ناوچەی مەریوان،هەر لەو ڕۆژانەدا بۆردومان کران.

لەدوای کەوتنی ناوچەی هەڵەبجە ڕژێم ناچار بوو کە پەلاماری ناوچەی قەرەداخ بدات، چونکە شاخەکانی قەرداخ و سەگرمە  وەک سەنگەرێکی بەرگی وابوون بۆ کەرکوک، بۆیە لە دەسپێکی شالاوی ئەنفالی دوو دا  بە چەکی کیمیایی گوندی سێوسێنانی بۆردومان کرد،ئینجا  شوێنەکانی تر وەک ئاماژەم پێداوە لەسەرەوە، واتە  ڕژێم گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵكرا بوو، ئازادە و دەس کراوە یە لە بەکار هێنی چەکی کیمیایی قەدەغەکراو دا لە هەموو شووێنک  چ دژ بەئێران و چ دژ بە  نەیارەکانی لە ناو هیزی پێشمەرگەو ناوچە ئازاد کروەکانی ژێڕ دەسەڵاتیاندا.

 وێنەی یادکردنەوە

د.ناجح گوڵپی 

23/3/2017

ژمارەی بینین:  1008      بەروار:  
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.