کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
   سیاسەتی سوککردنی مرۆڤ رابگرن
 

سیاسەتی سوککردنی مرۆڤ ڕابگرن  

ھەفتەی ڕابردو  تەرمێکی سوتێنراوی کەسێک بەناوی ھێمن حەمە عەزیز کە پیشەی مامۆستابووەو خەڵکی شاری دەربەندیخان بوو  بەتۆمەتی پەیوەندی  بە گروپی تیرۆریستی داعشەوە تەسلیم بە کەس و کارەکەی کراوەتەوە و بەقسەی ماڵباتی کوژراوەکەش بوبێت لەلایەن ئاسایشەوە ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت مەراسیمی پرسەی بۆدابنرێت .

ئێمە لەڕێکخراوی کوردۆساید-چاک داوای ڕێزگرتن لەبەھا ئینسانیەکان دەکەین و داواکارین کە بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ تۆمەتباراندابکرێت و لەدادگایەکی دادپەروەرانەدا سزاکانیان بۆ دەربکرێت .

 کوشتنی ئەو مامۆستایە و پاشان سوتاندن و فڕێدانی لەدەرەوەی یاساکانەوەیە و گومانی زیاتر دەخاتەسەر یاساکانی ھەرێمی کوردستان .

دەپرسین ئاخۆ بۆچی لەم هەرێمە سیاسەتی بانێکەو دوو هەوا لەگەڵ دەسگیرکراواندا جێ بەجێ دەکریت؟ لەکاتیکدا لەم چەند ڕۆژانەی پێشودا لە کەناڵی کوردستان 24  پێشوازیان لە خیزانێکی دەسگیرکراوی داعشی ڕوسی  کردو بڕیاریشە کە ڕەوانەی ووڵاتی خۆیانیان بکەنەوە .

ئێمە لە چاودێری کوردۆساید-چاک ئەم کردەوە دژە مرۆڤانەیە شەرمەزار دەکەین، چونکە بە پێی هەموو پیوەرە یاسایی و مرۆیەکان بەهیچ جۆرێک نابێت بەو شیوە سوکایەتی بکرێت بە جەستەی مرۆڤ و بەبێ دادگایی بکوژرێت . 

                   چاودێری کوردۆساید-چاک

                      8/4/2017             
            


ژمارەی بینین:  947      بەروار:  
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.