کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  لەیلا قاسم و خالید خۆشناو، مووچەی قوربانی و جەللادەکەی!

لەیلا قاسم و خالید خۆشناو، مووچەی قوربانی و جەللادەکەی!
عەمید خالید حەسەن تەھا ناسراو بە خالید خۆشناو، نووسەری ھۆنراوەی (زێڕە سەرۆکمان زێڕە ... سەدام زێڕە)یە، لە ساڵی (١٩٨١)ەوە تا ڕوخانی سەدام لە ڕۆژی (٤.٩.٢٠٠٣)دا وەکو ئەفسەر، جەللاد و وەرگێڕی کوردی سەر بە مەنزومەی ئیستخباراتی شیمالی (منڤومە الإستخبارات الشمالیە) سەرەتا لە کەرکوک و لە (١٩٨٥) بەدواوە لە ھەولێر کاری دەکرد، ھەروەھا یەکێک بووە لە برادەرانی سەدام حوسێن (من ڕێدقاء ێدام حسین). عەمید خالید خۆشناو، لە ڕیزەکانی حزبی بەعس (عچو عامل) بووە و نووسەری پەرتووکی (تۆماری ڕەش – السجل الڕسود/ الکتاب الڕسود) و خاوەنی ھەواڵنامەیەکی تایبەت بە ھەواڵەکانی کوردستانی بووە بەناوی (رسالە الحقیقە – پەیامی ڕاستی)، کە لە بەغدا لەدژی کوردستان و کورد دەری دەکرد.
خالید خۆشناو، دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام و بەعس وەکو زۆربەی خۆفرۆش و سیخوڕەکانی سەدام و ڕژێمی بەعس سەنگەری گواستەوە بۆ ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و دواتر لە پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەسیف پیرمام (سڵاحەدین) کرا بە مامۆستای وانەی ئاسایشی نەتەوەیی (ڕلڕمن القومی). ھەر لەم ڕۆژانەشدا سەرەڕای پاشەڵی پیسی خۆی ئەم شەکرەی شکاندووە: (ھەر کوردێک پشتگیری ڕیفراندۆم نەکات جاش و زۆڵە کوردە)، ئەرێ دەبێ ئەو ھەستی بەخۆی نەکردبێ کە بۆ ماوەی نزیکەی (٣٠) ساڵی ڕێک جاش، زۆڵە کورد، سیخوڕ، خۆفرۆش، کرێگرتە، بەکرێگیراو، کۆیلە، پیاوی بەعس، نۆکەری سەدام، کورد فرۆش و نیشتمان فرۆش بووە؟
بەگوێرەی (ھەندێک لە دیکۆمێنتەکانی ئاڵای شۆڕش، عادل ڕەفیق، ل ٧٦-٧٥)، ھەر یەک لە مونزر نەقشبەندی ئەندامی لقی (٥)ی پارتی لە بەغدا، حەیدەر عەبد عەلی ئەندامی لیژنەی ناوچەی خانەقینی پارتی و خالید خۆشناوی بەعسی و سیخوڕ لە ڕۆژی (٢٤.٤.١٩٧٤)دا بە تۆمەتی ھەوڵی کوشتنی تەھا محێدین مەعروف جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق بوونە ھۆی دەستگیرکردنی ئەو پێنج کەسە (لەیلا قاسم حەسەن عەلی ئەرکەوازی، جەواد موراد محەمەد عەلی ھەمەوەندی (دەزگیرانی لەیلا قاسم)، ئازاد سلێمان بایز مستەفا میران، حەسەن حەمەڕەشید فەتاح عەلی و نەریمان فوئاد ماروف مەستی)، کە لە ڕێکەوتی (٣٠.٤.١٩٧٤)دا لەدوای دادگایی کردنێکی قەرەقوشی و ناڕەوایانە سزای لە سێدارە دانیان بۆ دەرچوو، پاشان لە ڕێکەوتی (١٣.٥.١٩٧٤)دا لە بەغدا لە سێدارە دران.
لەدوای ڕوخانی ڕژێم لە ڕۆژی (٤.٩.٢٠٠٣)دا، ڕەفیق خالید خۆشناو سەنگەری بۆ ناو پارتی دیموکراتی کوردستان گواستەوەو لە پەیمانگای پێگەیاندنی کادیران وانەی ئاسایشی نەتەوەیی دەڵێتەوەو بەدڵنیایی مووچەیەکی چەند ملیۆنی و نەسریەیەکی باشی ھەیە، کە بەدڵنیایی لە مووچەی شەھیدانەی ھەر پێنج قوربانییەکەی دەستی خۆی، مونزر نەقشبەندی و حەیدەر عەبد عەلی زۆرترە، کە لە خوارەوە مووچەی ھەر یەکەیان دەنووسم:
١. لەیلا قاسم حەسەن (٩٠٠) ھەزار دینار.
٢. ئازاد سلێمان بایز مستەفا (٥٣٠) ھەزار دینار.
٣. جەواد موراد محەمەد عەلی (١٥٠) ھەزار دینار، کە دواتر لە لیستی نوێی ساڵی (٢٠١١)دا ئەو بڕە پارەیەشی بڕدراوەو ناوەکەی سڕاوەتەوە.
٤. حەسەن حەمەڕەشید فەتاح عەلی (٤٠٠) ھەزار دینار.
٥. نەریمان فوئاد ماروف مەستی (بێ مووچە).
تێکڕای مووچەی ئەو پێنج شەھیدەی دەستی خالید خۆشناو و ڕەفیقە ھەڤاڵەکانی (١.٨٣٠) یەک ملیۆن و ھەشت سەد و سی ھەزار دینارە، کە بەدڵنیایی ناگاتە ئاستی مووچەی بەرزی خالید خۆشناوی کۆنە جەللادی بەعس و سەدام و تازە ھەڤاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان.
دەرسیم
شەممە، ڕێکەوتی (٢٤.٠٦.٢٠١٧)
دانمارک
تێبینی// لە خوارەوەدا سروودی (سەرۆکمان زێڕە سەدام زێڕە)، ھەڵبەستی خالید خۆشناو و دۆبلاژکراو بە کۆمەڵێک زانیاری لەسەر ئەو تاوانبارە، گوێ بگرەو زانیارییەکان بخوێنەوە:
ژمارەی بینین:  4730      بەروار:  24/06/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.