کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  پەرلەمانی ئیراق لێکۆڵینەوە لە تاوانی شەنگال دەکات

 

ژمارەیەک پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردۆتەوە داوای پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە دەکەن ،بۆ سزادانی ئەو کەسو لایەنانەی کەمتەرخەم بوون لە تاوانی شەنگالدا، هەروەها لیژنەکە  لە بارودۆخی ئێستای شەنگال دەکۆڵیتەوە و قەبارەی زیانەکان دیاری دەکات ،تا لە پاشەڕۆژدا بتوانن ئاوەدانی بکەنەوە.

شایانی باسە لە ڕۆژی 20/7/2017 بە واژۆی  زیاتر لە 56 پەرلەمانتار داواکاریەکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئیرق کردووە تاکو لیژنەیەک دروست بکرێت لەراستیەکانی کەوتنی  شەنگال بکۆڵێتەوە سزای کەمتەرخەمان بدرێت ، ئەمرۆ  3/8 /2017 ئەو داواکاریە دراوە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانو لە راگەیاندنەکاندا بلاو کراوەتەوە.

شەنگا لە ڕۆژی 3/8/2014 لەلایەن داعشەوە داگیرکراو ئەو هیزانەی لەوێ بوون بە بێ بەرگری هەڵهاتن و شاریان جێ هێشت و تەسلیم بەداعشیان کرد، بەهەزاران کەس زیندەبەچاڵ کرانو هەزارانیش بەدیل گیران لەژنو کچ ومناڵ کرانە کۆیلەی سێکسی و فرۆشران.

ن.




ژمارەی بینین:  219      بەروار:  04/08/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.