کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  شنگال.. بە بەڵگەكردنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان

تیمێكی هاوبەشی عێراقی و نێودەوڵەتی، كاری بە بەڵگەكردنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەست پێكرد.
بەرەكات عەلی قیرانی چالاكوان و رۆژنامەوانی عێراقی رایگەیاند: "تێمێكی فەرمانگەی كاروباری شەهیدان و گۆڕە بەكۆمەڵەكان سەر بە حكوومەتی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك شارەزا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، یەكێتی ئەورووپا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی بواری مافی مرۆڤ دەستیان كردووە بە هەڵمەتی گەڕان و تۆماركردنی ئاماری گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئێزدییەكان لە قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا".
بەرەكات عەلی قیرانی وتیشی: "تیمە هاوبەشەكە تا ئێستا، ٢٤ گۆڕی بەكۆمەڵەیان بە بەڵگە و تۆمار كردووە، هەروەها لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن ژمارەی قوربانیانی ناو ئەو كۆڕە بەكۆمەڵانە دیاریی بكەن".
ئەو چالاكوانە ئاماژەی بەوەشدا كە سەرجەم ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانە دەكەونە بەشی باشووری قەزای شنگال، هەروەها ژمارەیەك گۆڕی بەكۆمەڵ هەن كە دەكەونە باكوور و رۆژئاوای قەزاكە".
ناوبراو باسی لەوەش كرد لە یەكەم رۆژی هەڵمەتی گەڕانەكەدا، داڵانێكی كۆنكرێتی دۆزراوەتەوە كە ژمارەیەك پەتی لێ شۆڕبووەتە و روون ئاشكرایە كە ژمارەیەكی زۆر لە دەستبەسەركراوانی ئێزدی بەو پەتانە لە سێدارەدراون، ئەوەش بە پێی ژمارەیەك بەڵگە كە لە داڵانەكە و دەورووبەری دۆزراونەتەوە".
 پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزدییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، تا ئێستا ٤٧ گۆڕی بە كۆمەڵی ئێزدییەكان بە بەڵگەكراون.
نەوا
ژمارەی بینین:  756      بەروار:  25/12/2017
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.