کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  خوێن مژ ترین دیکتاتۆری سەردەمی خۆی ١٨٩٩-١٩٤٥
  
جەبارئەحمەد
خوێن مژ ترین دیکتاتۆری سەردەمی خۆی ١٨٩٩-١٩٤٥
پێڕست
 پێشەکی و ژیانی
پارتی نازی و گەشەسەندنی
ژیانی جووەکان پێش شەڕ
کامپەکانی مردن و تاوان بارکردنی گەلی جوو
ئەڵمانیای نازی لەنێوان ساڵانی ١٩٣٣-١٩٣٩
    
پێشەکی ژیانی :
ھێتلەر لە (٢٠)نیسانی ساڵی( ١٨٩٩)لەگوندی برنۆ لەبەری ڕوباری ئالان لەوڵاتی نەمسا لەدایک بوە باوکی فەرمانبەری گومرگ بوە دایکی ئافرەتێکی دەرون پاک لەخواترسبوە خۆشەویست ترین کەسی ھێتلەر بوە باوکی زۆر توندو تیژبوەلەگەڵی ویستویەتی ببێتە کارمەندی گومرگ ھێتلەردانی بەوەداناوە کەلەکاتی ھەرزە کاریدا توشی توندو تیژی بوەتەوە لەلایەن باوکیەوە دوای چەندساڵێک ھێتلەر بۆھاوکارو نزیکە کانی خۆی گێڕایەوە بەڵێنی دابو کەجارێکی تر ناگریەت ئەگەرھاتو ڕوبەڕوی توندوتیژی بویەوە لەلایەن باوکیەوە ئەمەش بەھێزی ھێتلەر دەر ئەخات ھەرلەمنداڵیەوە ئەو ھۆکارانە زۆر کاریگەر بون بۆبەھێزی کەسیەتی ھێتلەر بەشێوەیەکی توندوتیژ پاشان خێزانەکەی چونەتە شاری لینزو لەوێ نیشتە جێبون ھێتلەر خوێندکارێکی سەرکەوتو بوە لەقوتابخانە بەڵام لەیەکەم ساڵی ناوەندیدا دەرنەچوو کەلە قوتابخانەی ڕیاڵشوڵ لەشاری لینزھێتلەرلەھەمان پۆل بوە کە لەدڤیک ڤینگشتاینی تیابوە کەیەکێک بوە لە فەیلە سوفە بەناو بانگە کانی سەدەی بیستەم کەکاریگەری تەواوی ھەبوە لەسەر روداوەکانی ئەوسەردەمە ھێتلەر ئاواتی ئەوە بو بێتە وێنە کێش ھێتلەر لەتەمەنی شانزە ساڵیدا وازی لە خوێندن ھێناوە باوکی کۆچی دوای کردوە لەساڵی (١٩٠٣) ھیتلەر ھیچ بروانامەیەکی بەدەست نەھێناوە لەکتێبی کیفاحی ھێتلەردا باوەربونی خۆی بەنەتەوەی ئەڵمانی دەگەڕێنرێتەوە بۆسەردەمی ھەرزەکاری کەلەوکاتەدا یەکێک لەکتێبەکانی باوکی خوێندبویەوە دەربارەی جەنگی نێوان فەرەنساو بروسیا کەوای لێکردبو پرسیار دەربارەی ئەو ھۆکارانە بکات کەبۆچی باوکی و زۆر لەوانی تر کەئەڵمانین لەرەچەڵەکدا نەمساوین لەساڵی ١٩٠٨-١٩٠٧داواکاری پێشکەش کردوە بۆوەرگرتنی لەئەکادیمیای ھونەرەجوانەکان بەڵام ڕەت کراوەتەوە بەھۆی ئەوەی بەھرەی وێنە کێشانی نەبوە پێیان گوتوە بەھرەکانی لەئەندازیاریەوە نزیکە ھێتلەر بویەسەرباز لەھێزی شانزەی یەدەگی باڤاریا کەبەھێزی لیست ناسرابوو کارەکەی ترسناک ترین کار بوە چەندین جار دوچاری مەترسی کوشتن و لەناو چون بۆتەوە بەھۆی ئەوەی کەپۆستەچی سوپا بوە لەگەڵ تەواوبونی جەنگدا پلەی جیفریتری وەرگرتوەکەدەکاتە جێگری عەریف لەسوپای بریتانیا ھیتلەر لەزوربەی شەرەکانی بەرەی رۆژئاوا بەشداری کردوە وەک شەرەکانی پیرسی یەکەم و سوم وئاراس پاسکیندلی وەپلەی ئونتیرۆ فیزیرکەیەکسانە بەپلەی عەریف لەسوپای بریتانی وەرگرتوە ھۆکاری بەرزنەکردنەوەی بۆئەوە ئەگەرێتەوە کە سەرکردە کان پێیان وابوە سیفەتی سەرکردەی تیانیە 
ھێتلەر پێشەوای پارتی نەتەوە پەرستی ئەڵمانیابوە لەشەڕی جیھانی یەکەمدا سەرباز بوە لەساڵی( ١٩٢٠) بوەبە ئەندامی پارتی نازی لە ئەڵمانیا لەساڵی( ١٩٢١) بوە بەسەرۆکی ئەو پارتە بەھۆی بەشداری کردنی لەکودێتای سەرنەکەوتوی ساڵی( ١٩٢٣)چۆتە زیندانەوە لەوێ کتێبی خەباتی منی نوسی وەکەتیایدا ھەمو بۆچونی خۆی دەربارەی داھاتوی ئەلمانیا نوسی وە لەئابی( ١٩٣٤)لەئەڵمانیا پاش نۆمانگ ئازاد کراوەسەرلەنوێ دەست دەکاتەوە بەبونیات نانی پارتەکەی درێژەئەدات بەخەباتی خۆی  بەپەرەپێدانی بیرۆکەی نیشتمان پەرستی دژایەتی بەرانبەر گەلی جولەکەو پارتی کۆمۆنیزم وەلێدوانە پڕھەستە کانی بۆخەڵک و دەسەڵات داران لەسەرانسەری ئەڵمانیا پشتیوانی بۆخۆی ساز کرد ساڵی( ١٩٣٣)بۆتەسەرۆک وەزیران بیرۆکەی دیکتاتۆریەتی بونیات نا ھێندەی نەخایاند ئەڵمانیا لەبەرەو پێش چونی سوپاو پێشکەوتنی چەکدا بویە زلھێزێکی ئەوروپا .
ساڵی( ١٩٣٩)بەمەبەستی داگیرکردن ھێرشی کردە سەر شارە ئوتروش وچیکۆسلۆڤاکیا وپۆڵەندا بۆیەبریتانیاو فرەنسا شەڕیان لەدژی ئەڵمانیا ڕاگەیاند ئەمەشبویە ھۆی ھەڵگیرساندنی جەنگی جیھانی دوەم ئەڵمانیاو پشتیوانەکانیانھێزەکانی میحوەر وفەرەنساوبریتانیاو ھێزی ھاوپەیمانان بون لە( ٣ )ساڵدا ھێزەکانی میحوەر زۆرینەی بەشەکانی ئەوروپاو ڕۆژھەڵاتی ئاسیاو باکوری ئەفەریقایان داگیرکرد بەڵام لەساڵی( ١٩٤٢ )بەولاوە ھاوپەیمانان دەستیان کرد بە وەرگرتنەوەی وڵاتە داگیر کراوە کانیان ساڵی( ١٩٤٥ )ئەڵمانیا لەھەمو لایەکەوە دەوری گیرابوو لەکاتی گرتنی شاری بەرلین ھێتلەر بەفیشەکێک کۆتای بەژیانی خۆی ھێنا بەپرسیاری جەنگی جیھانی دوەم بەتەواوی ئەکەوێتە ئەستۆی ھێتلەرو . ئەوشەڕە کوژاران و برینداری زۆری لێکەوتەوەزۆرترین ژمارەی کوژراوەکان کوژرانی ئەندامانی نەتەوەی جوو بوە کەبەنزیکی( ٦) ملیۆن کەس کوژران و سوتێنران لەکەمپەکاندا ئەوروداوە بەروداوی جینۆسایدی ھۆلۆکۆست بەناو بانگە لەمێژوودا


پارتی نازی و گەشەکردنی :
نازی بزوتنەوەیەکی سیاسی بوو کەلە ئەڵمانیادەرکەوت لەدوای جەنگی یەکەمی جیھانیەوە بەسەرۆکایەتی ھیتلەر پاشان گۆڕا بۆسیستمێکی سیاسی ھەروەھا زاراوەی نازی بۆھەموئەوسیستم و حکومەت و بیرو باوەرانە دادەنرێت کەلەو پارتە بچێت کەلەو سەردەمەدا لە ئەڵمانیا دامەزرا نازی بزوتنەوەیەکی فاشی بوو کەدەستی بەسەر ھەموو ئازادیەکی تاکدادەگرت بەڵام ڕێگەی بەخاوەنداریەتی تایبەت دابوو بانگەشەی نازی نەتەوایەتی دوژمن کارانەو حوکمی عەسکەرتاریانەی دەکردو سەربەرزیان گەراندەوە بۆئەڵمانیاو سەرجەم گەلەکانی تریباکوری ئەوروپا کەبەرەچەڵەک دەچونەوە سەرئاریەکان وەپۆلێنێکیان بۆنەتەوەکان کرد کەیەھودیو سلاڤیەکان لەخوارەوەی ھەرەمەکەبون نازی دژایەتی دیموکراتی وشوعیەتو سۆشیالیستی ئەکرد لەگەڵ سەرجەم سیستمە سیاسیە کانی تر کەبانگەشەی یەکسانیان دەکرد بزوتنەوەی نازی بەھەمو ئەوکێشە سیاسی و ئابوریانەدا تێپەڕی کەلەدوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە لەساڵی( ١٩١٤-١٩١٨)توشی ئەڵمانیا ھاتبوو ھەروەھا حکومەتی دیموکراتی جێگەی پاشایەتی گرتەوە کەبۆ ماوەیەکی زۆر حوکمی ئەڵمانیایان کرد بەڵام وڵات توشی ھەڵئاوسانێکی گەورە بوبو بێکاریەکی گەورە توشی ئەڵمانیا بو زوربەی ئەڵمانیەکان لایەنگری خۆیان گۆڕی بۆئەوگروپەسیاسیانەی کەبانگەشەی گۆڕانکاری توند ڕەوییان ئەکرد ئەم پارتە لەسەرەتادا ناوی پارتی کرێکارانی ئەڵمانیا بوو بەھاتنەناوەوی ھیتلەر لەساڵی( ١٩١٩ )گەشتنی بەسەرۆکایەتی پارتەکە ناوی پارتەکەی گوری بۆ پارتی کرێکارانی  سۆسیالیستی نەتەوەی ئەڵمانیا لەساڵی( ١٩٢٠)ھیتلەر لەسەرەتادا ئامانجی سەرەکی ئامانجێکی نیشتمانی بووبەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنی بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی دابوو بۆبەدەست ھێنانی لایەنگری ھاو وڵاتیان بۆ خۆی وەپارتی نازی گەشەکردنێکی تەواوی بەخۆیەوە دی لەئەنجامی ئەو گرفتانەی کەلەدوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە توشی ئەڵمانیا ھاتبوو ھیتلەر پشت گیری ھێزی سەربازی ئەکرد بۆرێک خستنی سیستمی سیاسی ھەروەھا داگیرکاری لەرێگەی سەربازیەوە ھەستابە چاک سازی کۆمەڵایەتی کەبەم ھۆیەوە سەرنجی جوتیارو چینەکانی ناوەندی بۆخۆی راکێشا ھەروەھا پشت گیری سەرمایەدارەکانی کرد بۆ رکابەری شوعیەکان ئەمانەش ھۆکار بون بۆ فراوان بون گەشەکردنی فکری نازی لە ئەڵمانیا پارتی نازی نزیکەی ١٧٠٠٠ئەندامی ھەبوو ئەڵمانیەکان بەلێشاو ئەچونە ناو پارتی نازیەوە پارتەکەش لەلای خۆیەوە بەلێنی چاک سازی ئابوری دا پارتی نازی ئازادی تاک وئازادی سیاسی قەدەغەکرد سەرجەم پارتەسیاسیەکانی داخست دەستی گرت بەسەر ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەو خوێندندا ھەستا بەدروست کردنی سیستمێکی ئاسایشی بەھێز  دروست کردنی چەندین بەندی خانە بۆئەو کەسانەی کەدژایەتی پارتی نازیان دەکرد پاش دروست بونی جەنگە کان ھێتلەرو دارودەست وپێوەندەکەی خەونیان بەدروست کردنی ئیمپراتۆریەتەوەئەبینی لەساڵی ١٩٣٨دەستی کرد بەجێ بەجێ کردنی پلانەکە وەخەونیان بودەست بەسەر ھەموو جیھاندا بگرن .

ژیانی جولەکەکان پێش شەڕ:
پێش گەیشتنی نازیەت وەرگرتنی دەسەڵات جولەکە لەھەمو وڵاتانی ئۆرۆپا ژیانیان ئاسای دەبردەسەر ژیانی جوەکان لەئەو روپای خۆر ئاواو ناوەڕاستی ئۆروپا جیاوازی ھەبوو لەگەڵ ژیانی جولەئەوروپای خۆر ھەڵات لەناوەراستی چەرخی نۆزدەیەم پاش سەدان ساڵ نەژادپەرستی چەوساندنەوە تاجیاکردنەوەیان لەگەڕەکە تایبەتیەکانی( گیتۆ)وڵاتانی خۆرئاواوناوەڕاستی ئەوروپا بڕیاریان دابو ڕێزلە جولەکە بگرن مافی ھاو وڵاتیان بپارێزن بەپێی ئەوەی ناونرا ڕزگاری لەم ئازادیەدا جولەکە ڕۆژانە لەناوکۆمەڵ ھەنگاوییان نا بۆ تازە گەری لەسەرکەوتنیان لە کۆمەڵگەی ئەوروپیداکەوتنە بەر ھێرشی سیاسی تایبەت بەپلەی یەکەم  بەدەستی مەکینە قڕکردنی نازیەت بەنەمانیان کەلتوری جولەکە لە ئۆروپادا بزر بوو لەودەستانەی دژ بە گۆرانکاری بون لەکۆمەڵدا وای لێھات جولەکە کانی ئەوروپا بونە نمونە ی ھاوبەشی ژیانی ڕۆژانە زوربەیان ھەستیان بەدڵنیای ئەکرد گەرچی ھێمای دژایەتی کردنی سامیەت و ڕقی دژ بەجولەکەش ھەستی پێدەکرا پیاوانی جولەکە ھاوشانی پیاوانی تر بەشداری شەڕی جیھانیانی یەکەمیان دەکردبۆپاراستنی کەرامە تو سەروەری وڵاتە کانیان دەستی ھاوکاری بون بۆبونیات نان و ئاوەدان کردنەوەی وڵاتە کانیان


کامپەکانی مردن و تاوان بارکرنی گەلی جوو:
نازیەکان جولەکەیان بەوە تاوان بار ئەکرد کەرۆژێک دێت جولەکە دەسەڵات ئەگرنە دەست جابۆئەوەی ئەوپلانە جێ بەجێ بکەن جولەکەکانیان لە ھەمو چالاکیەکی کۆمەڵایەتی دور ئەخستەوە بۆئەمەش کاری زۆر کرا لەئەپریلی (١٩٣٣)دا حکومەت و حیزب بڕیاریاندا کرین و فرۆشتن لەگەڵ جوەکاندا نەکەن ئەوپلانە سەری نەگرت چونکە گەلی ئەڵمان پشتیوانی نەکردن نازیەکان نزیکەی ٤٠٠یاسایان بۆدابڕینی گەلی جولەکە لەمافە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانو شارستانیەتە کان دەرکرد ئەمەش بەئاسانی جێبەجێ نەدەکران بەڵام لەنەمسا ساڵی ١٩٣٨ پاشداگیرکردنی لەلایەن ئەڵمانیاوە جێبەجێ کرا لەھەردو وڵاتدا ھەمو مافە مەدەنیەکانیان لێ زەوت کرا
ئەم پرۆسەیە بەتەنیا کوشتن و لەناو بردن نەبو بەڵکو جۆرێک بولەتاڵانی چەندین گەنجینەیان تاڵان کرا زیرو خشڵیان برا دەست بەسەر گەلێک بانکو کۆمپانیای گەورەیانداگیرا لە٩ نوڤمبردا لەئەڵمانیا ھیرش کرایەسەریان پەرستگاکانیان روخان گۆری مردوەکانیان دەرھێنان ماڵەکانیان روخاندن کتێبی نوسەرە جوەکانیان قەدەغە کرد قرکردن وکوشتنی جوەکان بەچەندین شێوە جێبەجێ دەکرا لەڕێگەی گازەوە لەکامپەکانی ئاش ویتتز سوتاندنیان لە کارگەکانی مردن لەلایەن دەزگاکانی س س وە 
ئەڵمانیای نازی لەنێوان ساڵانی ١٩٣٣-١٩٣٩
١.    .ھیتلەر لەیەکەم ڕۆژەوە بڕیاری دابوو دەبێت دەسەڵاتی دیکتاتۆری خۆی بەھێزبکات ھەرلەگەڵدەسەڵاتی گرتە دەست نازیەکانی بەجۆرەھا شێواز ڕازی کرد تابەڵێندان تا ھەرشەو توندوتیژیدەستیان کرد بەلەناو بردنی نەیارە کانیان بەپشت بەستن بەو دەسەڵاتەی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پێیان درابوو ھیتلەر شێوازێکی شەرعی دەدا بەدەسەڵاتەکەی زۆربەی ئازادیە سیاسیە کانی ھەڵوەشاندەوە سودی لەئاگر کەوتنەوەکەی پارلەمان وەرگرت لە(٢٧شوباتی ١٩٣٣)گوایەدەستی شوعیەکانی لەپشت بوو بەھەڕەشەی دانابۆسەرۆک کۆمار رەفتارە خراپەکانی پیاوانی (س ئەی )وای کرد نازیەکان لەھەڵبژاردنەکانی مانگی ئاداردا زۆرینەیان بەدەست ھێنا پارتە کرێکاریەکان یەک لەسەر سێی کورسیەکانی خۆیانیان پاراست بەپشتیوانی لیبراڵ گروپەناسیونالیستیەکان پارتی نازی توانی زۆرینە بەدەست بھێنێت دوای ئەوەی نازیەکان دڵنیا بون کەزۆرینەی پارلەمانیان بەدەست ھێناوە جەختیان کردەوە کەدەبێت بەھەر جۆرێک بێت زۆرینەی پارلەمانی ویلایەتەکانیش بەدەست بھێنێت لەلایەکی ترەوە حکومەتی ناوەند گۆڕان کاری لە پارلەمانەکان و حکومەتە کانو ئەنجومەنی ویلایەتە کاندا کرد پەیوەندیەکان ئەبووڕاستەوخۆلەگەڵ حکومەتی ناوەند بونایە نازیەکان بەو جۆرە توانیان دەسەڵاتی خۆیان بسەپێنن بەسەردەزگاکانی حکومەتداپارت و ھێزە سیاسیە کان تادەھات لەبەردەم نازیەکاندا بچوک دەبونەوە لەمانگی مایسدا دەست گیرا بەسەر سەندیکاکرێکاریەکاندا لەلایەن نازیەکانەوە لەبەرانبەردا کرێکاران گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە ھیچیان پێناکرێت پارتە سیاسەکانیش گەشتنە ئەو باوەرەی کە دەستوری کۆماری ڤایمەر ئیترکاری پێناکرێت لەحوزەیرانی ١٩٣٣ پارتی سۆسال دیموکرات یاساغ کرا دوای ئەوە پارتە کان یەک یەک خۆیان ھەڵوەشاندەوە بەڵام پارتی ناوەندی پەیوەندیەکی بەھێزی لەگەڵ کەنیسەی کاتولی لیکی داھەبووبەکاریگەری دەرەوە ھەڵوێستی ھەبو لەبەرامبەر نازیە کاندا فاتیکان گومانی بۆدروست بوبو لەبەرانبەرکەنیسەی کاتولیکدابەڵام لەساڵی ١٩٣٣ھیتلەر بەرێکەوتنێک کەنیسەی دڵنیا کردەوە لەپەیوەندی نێوان کەنیسەوحکومەتدا ڕێکەوتنەکە کەنیسەی ئازاد کرد کەپەیوەندی بەڕۆماوە ھەبێت کەنیسەش لەبەرانبەردا پارتی ناوەندو  ڕێخراوە کرێکاریەکانی ھەڵوەشاندەوە ھەرچەندەڕەوتە ئاینیە کان لەبنەڕەتدا لە ھەڵوێستی حکومەت ڕازی نەبون بەڵام ناچاربون مل کەچ بکەن بۆدەسەڵاتی نازیەکان نازیەکان توانیان دەست بگرن بەسەر ڕێخراوەکانداو ڕاگەیاندنیان خستە خزمەتی ئامانجەکانی خۆیانەوە (گوڵبز)دەورێکی گەورەی لەو بوارەدا بینی گرنگی درا بەخوێندن گەنجان لە لەڕێخراوی چالاکی سیاسی و سەربازیو کارە گشتیەکاندا ڕێخران یەکێتی ژنان دامەزرێنرا ھەرپیشەیەک ڕێخراوێکی بۆدانرا لەساڵی یەکەمدا نازیەکان زۆر ھۆشمەندانە پەیوەندیان لەگەڵ سوپادا بەڕێدەکرد سوپادەیویست ھێزو چەکو پیگەی خۆی بۆبگەرێتەوە بەڵام ھێتلەر لەناکۆکی نێوان سوپاوڕێخراوەکانی (س س ئەی س)دە ترسا لەوەزیاتر ئەترسا( س ئەی) کان لێی یاخی ببن لەساڵی( ١٩٣٤)ناکۆکی کەوتە نێوان سوپاو پاشایەتی خوازان لەلایەک ھیتلەرو سوپای تایبەتی س س وەریخراوەکانی س ئەی لەلایەکی تر ھیتلەر بۆئەوەی ژەنراڵە کانی سوپا بۆلای خۆی راکێشێت ڕای گەیاند پڕچەک کردنی سوپای ئەڵمانیا لەکارە یەکەمینەکان دەبێت وای لێدەکات لەڕوی سەر بازیەوە بگاتە وڵاتە کانی تری ئەورو پا لەمانگی حوزەیراندا ھیتلەر بەدەستی خۆی رێخراوی س ئەی پاکتاو کرد سوپاش یارمەتی لۆجیستیان پێشکەش کرد خۆیان خستە حاڵەتی ئامادە باشیەوە لەگەڵ بوژاندنەوەی وڵاتی ئاڵمانیا دەسەڵاتی ھیتلەر لەکاروباری ئۆروپادا وردەوردە دەسەڵاتی سوپا کەم بویەوە ساڵی( ١٩٣٦ )دەرگا لەبەردەم نازیەکاندا کرایەوە لەکۆلێژە سەربازیەکاندا وەر بگیرێن ئەوڕچانە بشکێنن کە جەنراڵەکان دروستیان کردبوو دەست خستنی کەرەستەی خاو مەسئەلەیەکی گرنگ بۆبۆئابوری ئەڵمانیا بەتایبەت بۆخۆپڕچەک کردن ئەڵمانیا زۆربەی ئاسنی خاو نەوتی لەدەرەوە ئەھێنا بۆکەم کردنەوەی ھاوردە بانگەواز کرا بۆ توانای خۆیەتی لەگەڵ چارەسەری تردا ئەلەگەڵ ئەوەشدا بازرگانی ئاڵمان بەڕو کردنە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا وبەلقان باشتربوولەساڵی(١٩٣٦)دەست کرا بەجێ بەجێ کردنی چوارساڵەی دووھەمی ئابوری مەبەستیش لێی پێش خستنی پیشە سازیە قورسەکان بوو کاتێک پیشە سازیە ناحکومیە کان لەبەر خەرجی زۆر سستیان نواند حکومەت خۆی پارەی تەواوی دابین کرد بۆپیشە سازیە کیمیایەکان و ئاسن ھیتلەر ھیچ کودیتایەکی دروست نەکرد لەسیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بەڵکو ئەوەی ھێشتەوەبۆوەزارەتی دەرەوە ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەی ھیتلەر بەدورودرێژی لەکتێبەکەیدا خەباتی من باسکراوە ھیتلەر یەکخستنەوەی ئەڵمانیای لەیەک ڕایخداو دەست بەسەرکردنی بواری پێویست بۆنەتەوەی ئەڵمانیاو بەفراوان بونی لەسەر حسابی دراوسێکانی ئەوروپای ڕۆژھەڵات و ڕوسیا دەیەویست ویست خوازیەکانی ئەڵمانیا لەئەتڵەسیەوەتا ئۆراڵ بێت ھیتلەر خۆپڕچەک کردنی لەبیرنەکردوو خستیە پێشەوەی کارە کانی تری دەیزانی ڕێکخستنەوەو بەھێز کردنی سوپای ئەڵمانیا کێشەی دەرەکی بۆدەنێتەوە بەتایبەت لەگەڵ فەرەنسا بەڵام ھێنانو بردنی لەسەر ھەڵوێستی بریتانیادادەکردلەم مەسئەلەیەدا بریتانیا ھەرلە بنەرەتدا نارازی بوو کەئەڵمانیا خۆی پڕچەک بکات بەوەش ئەیویست پارسەنگێک لەنێوانی ھێزەکاندا دروست بکات حکومەتی (مەکەنۆڵد)پێشنیاری کرد ھێزەکانی فەرەنسا کەم بکرێنەوە ھێزەکانی ئەڵمانتیا زیاد بکرێن تاھەردوکیان دەگەنە یەک ئاست بەڵام فەرەنسا ئەوەی قبوڵ نەکرد ھێتلەر خۆی و ئەڵمانیای لەکۆت و بەندەکانی فەرسا ی ئازاد کرد کەلەسەرەتای بیستەکانەوە سەپێنرابو بەسەر ئەڵمانیادا لەدانوستانی چەک داماڵین کشایەوە ئەڵمانیا لەدابڕان و گۆشە گیری ئەترسا بەڵام نەبونی بەرەیەکی فرەنسیو بریتانی لەلایەک و بێباوەڕی ھاو پەیمانان بەفرەنسا لەڕۆژھەڵاتی ئۆروپادا کەناتوانێت ئاسایشی ئۆروپا بپارێزێت ڕێگەی خۆش کردبۆپێچ و پەنای ئەڵمانیا لەمیحوری پۆڵەندا لەسەرەتای (١٩٣٤) ئەڵمانیاو پۆڵەندا ڕێک کەوتن کەبۆماوەی ١٠ساڵ دەست درێژی نەکەنە سەریەکتری پۆڵەندا ئەوەی بەسەرکەوتنێکی دیبلۆماسی زانی چونکەدڵنیابو لەئایندەی ڕێگای شاری( دانتزک )ھێتلەر ئامادەی خۆی دەربڕی لەبەر ھەندێک حساباتی سیاسی تایبەت بەو مەسئەلەیە ڕادەوەستێنێت چونکە ئەو کاتە دانتز لەکارە سەرەکیە کانی نە بوو پۆڵەندا گومانی ئەبرد بەپارسەنگ کردنی لەنێوان فەرەنساو بریتانیادا لەڕۆژھەڵاتی ئۆروپا سەربەخۆی خۆی ئەپارێزێت دوای ئەوەی فرەنسا شانی لەژێر ئەو بەر پرسیاریەتیە دەرکرد پۆڵەندا چاوی ھیتلەری لەخۆی دورخستەوە خستیە سەر وڵاتی تری ئەوروپی کەنەمساو چیکۆسلۆفاکیابون بەڵام ھێتلەرکاری دەکرد بۆگۆشەگیر کردنی فەرەنسا لەڕۆژھەڵاتی ئۆروپا یەکەم کارێک کەکردی دابڕینی پۆڵەندابو لەھاوپەیمانی فرەنسا ھیتلەر دڵنیا بوو ئەگەر جەنگ لەگەڵ نەمساو چیکۆسلۆفاکیا بکات پۆڵەندا بەبێلایەن دەمێنێتەوە گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ھیتلەرەوە کاریگەری ڕاستەو خۆی ھەبوو لەسەر ئەڵمانیە کانی نەمساو چیکۆسلۆفاکیا نەمسا لە بارو دۆخێکدا بو پشتی بەپشتیوانی وڵاتانی تری ئەوروپا بەستبوو بەتایبەت ئیتالیا ئەو وڵاتانە لەکۆتای تەمەنی کۆماری ڤایمەردا نارازی بون یەکێتی یەکی ئابوری لەگەڵ نەمسادا دروست بکرێت نازیە نەمسایەکان بەفیتی ئەڵمانیا ھەوڵی کودەتایەکیاندا لەڤیننا(دلڤۆسی)ڕاوێژکاری نەمسایان تیرۆر کرد بەرلین ھەوڵ ئەدا لەناو خۆدا کۆتای بەسەربەخۆی نەمسا بھێنێت بەڵام خۆپارێزی( شوشینگ ) ی ڕاوێژکاری نوێ بەپشتیوانی مۆسۆلۆنی بوبەتەگەرە لەبەردەم حەزەکانی ھێتلەردا لەنەمسا بەڵام پشتیوانی کردنی ئیتالیابۆنەمسا درێژەی نەکێشا کاتێک ئیتالیا بوبەلایەنێک لەجەنگی حەبەشەدا خۆی تێ ھەڵقورتاند لەجەنگی ناوخۆی ئیسپانیا نەمسای لەبیرچوو لەساڵی (١٩٣٥)دا ئەڵمانیا لەڕێگەی ڕیفراندۆمێکەوە کەنەتەوەی گەلان سەر پەرشتی دەکردناوچەی ساری دەست کەوتەوە ئەڵمانیا باوەڕی بەھێزی خۆی ھەبوبۆیەداوای ھاوسەنگی کرد لەگەڵ بریتانیاونەمسادا لەکاتی دانوستانە کان بۆدانانی چوار چێوەیەک لەنێوان فەرەنساو بریتانیاو ئەڵمانیا بۆخۆپڕچەک کردن دەرکەوت فەرەنسا ڕێگە بەو کارە نادات بەڵام بریتانیا ھەڵوێستی ڕەقی نواند بۆیە ھیتلەر بونی ھێزی ئاسمانی ئەڵمانیای ڕا گەیاند سیستمی بەزۆر خزمەتی سەربازی ھێنایە ناوەوە ئەمەش فەرەنسای ڕەنجان لەڕوی سەربازیەوە گۆشە گیری کرد لە حوزەیرانی( ١٩٣٥ )بریتانیاو ئەڵمانیا گەیشنە ڕێکەوتن نامەی خۆپڕچەک کردنی سەربازی بریتانیا رازی بوو ئەڵمانیا لەسەدا سیو پێنج ی بریتانیا ھێزی دەریای ھەبێت لەناو ھەمو نارەزاییە سیاسی و سەربازی وەزارەتی دەرەوەدا لەئازاری (١٩٣٦)دا ھیتلەر ناوچەی ڕاینی داگیر کرد گەمارۆی فرسای شکاند بەپێی ڕێکەوتن نامەی فرسای ڕاین ناوچەیەکی لەچەک داماڵراو بوو ھەرچەندە فەرەنسالەساڵی (١٩٣٥)دا ھاوپەیمانیەتیەکی لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەتدا بەستبوو کەڕاین داگیر نەکرێت بەڵام ھەڵوێستە کان لەناڕەزایەتی زیاتر ھیچی تری لێنەکەوتەوە ئەمەش نیشانەی نەزۆکی سیاسەتی فەرەنسا دابەش بونی سیاسەتی لاوازی ڕژێمەکەبوو بریتانیاش بەرانبەر بەداگیر کردنی ڕاین دا ھەڵوێستی وای نەبولەگەڵ فەرەنسا ئاماژە کان وایان دەرخست ئەگەر فەرەنسا ھەرکارێکی سەربازی لەدژی ئەڵمانیا ئەنجام بدایە ئەڵمانیای ئەخستە بارێکی نالە بارەوە توشی سوکایەتی پێ کردنی ئەکرد بۆماوەیەک دایدەمرکاندەوە ھیتلەر ھەر چاوی لەنەمسابوو بەڵام ئیتالیاو مۆسۆلۆنی کۆسپی سەر ڕێگەی بون بەھۆی جەنگی حەبەشەوەو دەرچونی لەکۆمەڵەی گەلان دەست تێوەردانی لەئیسپانیادا چیتر نەیدەتوانی بەرەنگاری لەنەمسا بکات لەتشرینی دوەمی ساڵی   (١٩٣٦ )داھیتلەر ومۆسۆلۆنی ڕێکەوتنێکیان لەمەڕسیاسەتی ئابوری و سیاسی و ئایدۆلۆجی ئیمزاکرد دوای ئەوە ھاو پەیمانی یابانی ئەڵمانی دروست بوو بۆڕێگە گرتن لە ھاوکاری سۆڤیەتی بریتانی لەرۆژھەڵاتی دوردا ساڵی( ١٩٣٧ )ئیتالیاش ھاتە ڕیزەوە میحورێکی سێ قۆڵیان پێک ھێنا بەو جۆرە نەمسا لەسەر چاوەکانی یارمەتی دان بۆسەر بە خۆی گۆشە گیر کرا لەسەرەتای ساڵی( ١٩٣٨)نائارامی لەناو خۆی نەمسا دەستی پێکرد حکومەتی شوشینگ ی شپرزە کردکەدەیویست لە ھیتلەر نزیک بێتەوە نەمسا کەزانی مۆسۆلۆنی پشت گیری ناکات فەرەنساو بریتانیاش بۆخۆپاراستنیان لە جەنگ لەسەر بەخی نەمسایان لەلاگرنگ تربوبۆیە لە ئاداردا حورمەتی نەمسا پیشێلکراو لەلایەن نازیەکانەوە داگیرکرا بەبێ ئەوەی ئۆروپا ھیچی لەدەست بێت بیکات دوای نەمسا نۆرەی چیکۆ سلۆڤاکیا ھات چیکۆ سلۆ ڤاکیاش بۆ پاراستنی سەر بەخۆی خۆی پشتی بە فەرەنساو بریتانیا بەستبولەگەڵ ڕێخراوێکی بەرگری کردندا کەوڵاتانی ئەوروپای ڕۆژھەڵاتی لەخۆئەگرت بەڵام چیکۆ سلۆڤاکیا ساڵی( ١٩٣٨)خۆی بەتەنیا لەبەردەم ئەڵمانیادا بینیەوە لەچیکوسلۆڤاکیا ئەڵمانی ھەبون لە(سودیتیلاند) دادەنیشتن پارتی نازیان ھەبوو کێشەیان دەنایەوە داوای مافەسیاسیەکانی خۆیان دەکرد کەلەمافی چارەی خۆنوسینەوە نزیک بوو ئەڵمانیا پشت گیری ئەکردن لەسەر ئاستی ئەوروپاش چیکۆسلۆڤاکیا لەسەر ھەڵوێستی بریتانیاو فەرەنسا لەبارەی داگیرکاریە کانی ھیتلەرەوە ھەستی بەمەترسی ئەکرد ئیتالیاش لەگەڵئەڵمانیا چوبویە ھاو پەیمانیەوە لەوەش زیاتر قەبارەی ئاسایشی ئوروپا لەرۆژھەڵاتی ئەورو پادا وردە وردە دەستی بەڕوخان کرد پۆڵەندا لەساڵی( ١٩٣٤)بەھاو پەیمانی کردن لەگەڵ ئەڵمانیا بەبێ لایەن مایەوە ھنگاریاو رۆمانیاش لەفەرەنسا دورکەوتنەوە لەبری ئەوەی برۆن بۆلای یەکێتی سۆڤیەت لەبەر ھەندێک بایەخی ئەمنی وسیاسیئابوری لەئەڵمانیا نزیک بونەوە ئەڵمانیا وائێستا وڵاتێکی بەھێزەو ئەتوانێت گەمارۆی ئیتالیابدات بەرەو بەلقانیش ھەنگاو بنێت ئەڵمانیا ھێزێکی وای ھەبو ئەیتوانی لەبەرانبەریەکێتی سۆڤیەتدا بوەستێت ئابوریشی لە ئابوری ئەو وڵاتە بەھێز تر بوو لەتشرینی دوەمی (١٩٣٨)مەشخەڵە سەرەکیە کان لەوبەردەم ئەڵمانیادا رون بونەوە لەکۆبونەوەیەکدا کەھیتلەر لەگەڵ وەزیری دەرەوەو سەرکردە کالنی سوپادا کردی بارودۆخی ئۆروپا تاوتوێ کراقسەلەسەر ھێرشی سەربازی و کاری سیاسی کرا ھەرچەندە ئەڵمانیا لەسەرەتای چلەکاندا نەخشەی بۆجەنگی ئەوروپا کێشابوو بەڵام لەو کاتەدا توانای ئەوەی نەبوو بەڵام کاتێک توانای سەرب ازی بۆدروست بوو بۆھێرش کردنە سەر ئەوروپا چەند گۆڕان کاریەکی کرد رۆپترۆپی کردەوەزیری دەرەوە خۆشی بوبەسەرکردەی ھێزە چەکدارە کان بریتانیا کاری سەر بازی پێ باشتربوو دوای سەردانی (ھالفاکس )وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆبەرلین ئەوەی لای ھیتلەرو دەست پێوەندەکەی دروست کرد کەبریتانیا بۆراست کردنەوەی کاری پێشوی ھاتوە دژی کارێکی سەربازی نیە لە ( ٢١) ئەیلول ھیتلەر رای گەیاند ئەڵمانیا داوای مافی چارەی خۆنوسین دەکات بۆئەڵمانیە کان لە(سویدت)دوای ئەوە ھەرزو بارو دۆخ لە چیکۆسلۆڤاکیادا تێک چوو بریتانیا ھەوڵی دا قەیرانە کان چارەسەر بکات بۆئەو مەبەستە (چیمپرلن )سەرۆک وەزیری بریتانیا لە( ١٥ )ئەیلول سەردانی بەرلینی کرد ڕەزامەندی خۆی دەربڕی لەسەر مافی چارەی خۆنوسین گەڕایەوە تاراو بۆچونی حکومەت وەر بگرێت فەرەنساش ڕازی بکات لە( ٢١ )مانگ گەرایەوە برلین بەڵام ھیتلەر سوربو لەسەرئەوەی تەواوی چیکۆسلۆڤاکیا داگیر بکات بۆیە دانوستان شکستی ھێنا پێشنیار کرا کۆنگرەیەک ببەسترێت سەرۆکە کانی ئەوروپا ھەمو لەخۆبگرێت لە( ٢٩ )ئەیلول ھیتلەرو چمپرلن و دلدییەو مۆسۆلۆنی لەمیوان خانەیەک کۆبونەوە بەڵام نەتوەکانی چیکۆسلۆڤاکیا لە نێو خۆیان بەشەڕھاتن چیکیە کان داوای یارمەتیان لە ئەڵمانیا کردلەکاتێکدا پۆڵەنداو ھەنگاریا داوای ئەو زەوییانەیان لەچیکۆ سلۆڤاکیا دەکردەوە کەھەنگاری و پۆلندیە کان لێی نیشتە جێ بون لە( ١٤ئازاری ١٩٣٩) ھێزە ئاڵمانیەکان چونە ناو پراگ دوای ئەوە داگیر کردنی پۆڵندا ھاتە پێشەوە ویستگەیەکی ترلەداگیر کاریە کانی ئەڵمانیا لە( ٣١ ئازاری ١٩٣٩) بریتانیا بەلێنی دا کەبەرگری لەسەر بەخۆی پۆڵندا بکات ئەمەش وەر چەرخان بو لەسیاسەتی بریتانیا بەڵام دوای بەسەر چونی کات پۆڵەنداش گۆشە گیر کرا ئەڵمانیا لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە جەنگێکی دەرونی چڕو پڕی لە دژی پۆڵندا دەست پێکرد (دانزاک) کرایە با بەتی ناکۆکیە کەئەڵمانیا ڕێکەوتن نامەی دەست درێژی نەکردن بۆسەر پۆڵەندا خۆپڕچەک کردنی کەلەساڵی( ١٩٣٥) بەستبو ھەڵوەشاندەوە بەوەش گورزێکی گەورە بە ھاو پەیمانانی پۆڵندی گەیەنرا وڵاتانی ئۆروپای ڕۆژھەڵاتیش لە پۆڵندا دور کەوتنەوە ھیتلەر بۆ ئەوەی بیلایەنی فەرەنساو بریتانیا مسۆگەر بکات پەیوەندیە کانی لەگەڵ ئیتالیا پتەو کرد رێکەوتنێکی لەگەڵدا مۆر کردئیتالیا بەلینی دا لەکاتی جەنگدا لەگەڵ ئەڵمانیا دەبێت بریتانیاو فەرەنساش ھەولچیاندا یەکێتی سۆڤیەت بۆلای خۆیان کێش بکەن بەڵام دانوستانەکان زۆر بەخاوی بەڕێوە ئەچوو مۆسکۆبەگومان بولەپاریس و لەندەن وای تەفسیر ئەکرد دەیانەوێت بەرلینی لێ ھان بدەن تادەست لەیەکێتی سۆڤیەت بوەشێنێت بەڵام مۆسکۆ ھاو سۆزی خۆی بۆبەرلین پیشاندا لەمانگی ئابدا ھیتلەر داوای لە مۆسۆلۆنی کرد پێشوازی لە نیردراوەکەی بکات لە( ٢٣ )مانگدا( رۆنبرترۆپ ومۆلۆتۆف) ڕیکەوتنێکیدەست درێژی نەکردنی دەساڵە یان ئیمزاکرد مۆسکۆش بەڵێنی دا بێلایەن بوەستێت ھەردو وڵات بواری دەسەڵاتە کانی خۆیانیان لەڕۆژھەڵاتی ئەورو پا دیاری کرد ئەڵمانیا بەڵێنی دا فشار بخاتە سەر یابان لەرۆژھەڵاتی دوردا وەک کاردانەوەیەک بۆڕیک کەوتنەکەی ئەڵمانیا سۆڤیەت و بری تانیاو پۆڵەنداش لە( ٢٥) ئابدا ڕێکەوتنی بەرگری کردنیان ئیمزاکرد لە( ١ ئەیلولی ١٩٣٩ )ئەڵمانیا پۆڵەندای داگیر کرد لە(٣ )ئەیلولدا فەرەنسا وبریتانیا جەنگیان لە دژی ئەڵمانیا راگەیاند دوای ماوەیەک لە سەقام گیری بایشەڕ لە ئۆروپادا ھەڵی کرد جەنگی جیھانی دوەم شتێکی خۆکرد نەبوو بەڵکو ڕەگوڕیشەی دەگەڕایەوە بۆجەنگی جیھانی یەکەم.
سەرچاوەکان
ناوی سەرچاوە                نوسینی          وەرگێڕ                      چاپخانە                       ساڵی چاپ    
مێژووی نوێی ئەوروپا     ە.ا.ل.فیشەر     ئەحمەد نجیب ھاشم            ڕۆژھەڵات                      ٢٠٠٩
١٧٨٩-١٩٥٠      
                                                 وەدیع زەبەع
                                                  شوکرسلێما
                                                سەروین ئەرجان
مێژووی نوێی ئەورورپا   د.,فازل حسین   مستەفاسعیدعلی          چوارچرا                       ٢٠١٢
  ١٨١٥-١٩٣٩                            د.کازم ھاشم نعمە
ھولۆکۆست       ستیڤان برۆش فیلد     شیرزاد ھەینی                 نما                               ٢٠٠٧      
                   پول .ئا.لیڤن


  
     

 
 
ژمارەی بینین:  359      بەروار:  03/02/2018
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.