کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  بۆ یادی سی ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە


بۆ یادی سی ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە

ئەمساڵ سی ساڵ دەخەینە پشتی سەر و یادی ئەو تاوانە  بێ وێنەیە دەکەیەنەوە کە بەسەر گەلەکاماندا هات لەشاری هەڵەبجەدا ، هەمووساڵێک بە کۆڵێ هیوا ئاوات و بەرنامەو ڕاسپاردەوە یادەکەمان  بەڕێ دەکەین ، کەچی هەر گلەیو ڕەخنەمان لە خۆمانو لە  حکومەت هەیە ، بۆچی ؟ هۆکارەکەی دیارە  هەم خۆمان وەک پێوست بەدەم کەیسی وجینۆسایدەو نین  هەم حکومەتیش زۆر کەمتەرخەمە بۆ بردنە پێشی کەیسی جینۆساید، نەک هەر جینۆسایدی هەڵەبجە بگرە تاوانەکانی ئەنفالو فەیلی و بارازنیەکانیش .

دوای سی ساڵ  هێشتا حکومەتی عراق داوای لێبوردنی نەکردوە لە گەلی کورد ، کە بەپێی هەمویاسەیەک جێگرەوەی حکومەتی پێشترە، دەبوو قەرەبوی زیان لێ کەوتوانی کیمیباران و ئەنفال و هەموو تاوانەکانی تریش بگرێتە ئەستۆ ، بەڵا تا ئەم ساتە هێشتا هیچ دیار نیەو حکومەتی عراق خۆی دەدزێتەوە .

لەسەر ئاستی جیهانیش حکومەتی هەرێم نەی توانیوە ئەو هەموو کۆمپانیای فرۆشتنی چەکی کیمیایی  پەلکێشی دادگا بکات ، لەکاتێکدا دەکرا لەڕێگەی کونسوڵخانەکانی عیراقی فیدراڵەوە ئەم کارە بکرێت ، بەڵام بە داخەوە کە نەکراوە .

نەک هەر ئەمە حکومەتی هەرێم نەی توانی  یان نەیوستوە کە سود لە کەیسی جینۆساید وەبگرێت لەسەر ئاستی جیهان بیناسێنێت ، تاکو لە پاشە ڕۆژدا کۆمەکو هاوکاری  پشتیوانی گەلی کورد بکرایە .

تائیستا کەیسەکانی جینۆساید تەنها لە دادگای باڵای تاوانەکانی بەغداد ناسێنراون و پەرلەمانی هەریمی کوردستانی پشتیوانی کردوە بڕیاری لەسەر داوە ، ناساندنی کەیسەکانی جینۆساید گەورەترین پاڵپشتیە  بۆ بردنە پێشی لەسەر ئاستی جیهاندا و ناساندنیان، بەلام نەزانی کەمتەرخمی کورد وای کرد کە ئیستاش و لە داهاتودا هەڕەشەی چەند جارە بونەوەی جینۆسایدمان لێ دەکرێت .

سەرباری ئەمانەش بریندارانی چەکی کیمیایی لەهەڵەبجەو ناوچەکانی تری کورتدستان  بە برینەکانیانەوە دەتلێنەوە ماوە ماوە یەکێکیان گیان دەسپێرێت، ئەمانیش وەک پێوست لایان لێ نەکراوەتەوە .

هەڵەبجەو شوێنەکانی تری کوردستان  بە بەرچاوی دنیاوە خنکێنران ، تائیستاش ئەم تاوانانە بەرامبەر گەلی کوردی ژێردەستە بەردەوامە ، ساڵی 2014 جینۆسایدی ئیزدیەکان کرایەوە ، ئیستاش ڕژێمی تورک بە بەرچاو دنیای کەڕولاڵ و پەرژەوەندی پەرستی سەرمایەداریدا  هێرشی دوژمنکارانە بۆ سەر شاری عەفرین بەردەوامە ، تورک دەیەوێت کورد لەوشارەدا بسڕێتەوە  بێ ئەوەی هیچ یەک لە دەزگا نێودەوڵەتیەکانو مرۆڤدۆستەکان  بەربەستێک دروست بکەن بۆ وەستاندنی تاوانی دوژمنکاریو جینۆسایدی گەلی عەفرین .

ئیمە لە چاودێری کوردۆساید – چاک  هێرشی دوژمنکارانەی تورک و بەکرێگیراوەکانی شەرمەزار دەکەین ، وە داوا دەکەین لە دەزگا نێودەوڵەتیەکان بەئەرکی خۆیان هەستن و جینۆسایدی گەلی عەفرین بوەستێنن و تاوانباران دادگایی بکرێن .

لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا سەری ڕێز بۆ شەهیدانی ئەو تاوانە گەورەیە دا ئەنەوێنین

              چاودێری کوردۆساید – چاک

               16/3/2018
ژمارەی بینین:  559      بەروار:  16/03/2018
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.