کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
   لە یادی چلوچوارەمین ساڵی تاوانی بۆمبارانی قەڵا دزێ
دوای بیست و حەوت ساڵ لەشێوازی سواوی یادی تاوان و ڕاپەڕینی ٢٤-٤ ئەمساڵ گۆڕانی ڕیشەییمان تێداکردو قەڵادزەییەکان بەڵێنیان داو جێبەجێشیان کرد .بفەرمون ئەوهاورییانەی کە ووتاری ئەمڕۆی دەستەی بەزڕاگرتنی یادەکانیان پێ نەگەیشتووە لەکۆمێنتیشدا بە ڤیدیۆدایدەنێین
ووتاری هاوبەشی لیژنەی سەرپەرشتی و جێبەجێکردنی مۆنومێنتی ٢٤-٤ و دەستەی بەرزڕاگرتنی یادەکان
ئامادەبوانی بەڕێز بەخێرهاتنتان دەکەین .
لەمێژوی ئەم شارەداو٤٤ساڵ بەرلەئەمڕۆ.دوای گواستنەوەی زانکۆبۆشاری قەڵادزێ ،بەبیانوی دامرکاندنەوەی شۆڕشی کوردی ،بەرەبەیانێکی ئەوساڵە ڕأێمی گۆڕبەگۆڕی بەعس ئەم شارەیان لەرێگەی چەند فڕۆکەیەکی ڕوسی و چەند بۆمبێکی قەدەغەکراوەوە شەهید کرد و خەڵتانی خوێنیان کرد،کەزانکۆقوربانیەکی گەورەبوو،لەهەمان ڕوژو مانگداو دوای هەشت ساڵ ،خەڵکی شارەکە لەئامادەبونیان بۆمەراسیمێکی ماتەمینی ،بەڵام ڕژێم ئەوەشی بەقەدەغەدەزانی وسەرەنجام خۆپیشاندان و ڕاپەڕین کڵپەی دا. بەم خۆپیشاندان و ڕاپەڕینە خەڵکی قەڵادزێ ،مۆدێلێکی تری لەخەباتی نەتەوەیی داهێنا ئەویش خۆپیشاندان و ناڕەزایی مەدەنی بوو،دواتر زۆربەی ناوچەکانی باشوری کوردستانی گرتەوە .هەروەک چاوەڕوانیش دەکرا ڕژێمی بەعسی عێراقی خۆپیشاندانەکەی بەئاگرو ئاسن وڵام دایەوەو،بەداخەوە دووژن بەناوەکانی (مامۆستا سنەوبەرودایکە ئامینە ) شەهید بوون لەگەڵ برینداربوون ودەستگیکرانی چەندین گەنج و لاوی تر .ئەم ڕاپەڕینەش چەند ڕاستیەکی سەلماندلەسەروی هەموشیانەوەیەکسانی ژن و پیاو بوو لەبەشداری ڕاپەڕینداوڕۆڵی گەورەی ژنانی سەلماند لەم بوارەدا.بۆبەرزراگرتنی ئەم راپەڕینەو هەروەک چۆن قەڵادزەییەکان لەیادی کارەساتی ٢٤-٤-١٩٧٤دا لە٢٤-٤ ١٩٨٢دا بەخۆپیشاندان و ناڕەزایی مەدەنی یادی شەهیدکردنی شارەکەیان کردەوە ،ئەم جارەشیان لەڕاپەڕینێکی تردا لەڕێگەی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری توانیان بیرۆکەی دوستکردنی پەیکەرێک جێبەجێ بکەن و پیشکەشی شارەبێنازەکەیانی بکەن.لەکاتێکدا کەئەم شارە لەناو دەریایەک لەپشتگوێ خستن وکەمی خزمەتدا دەناڵێنێ لەبەرامبەرئەو قوربانی و سەروەریە زۆرەی تۆماری کردووەلەڕابردودا.ئەم مۆنومێنتە هێمایەکە بۆ بەرەنگاربونەوەی دەسەلاتێکی دڕندەی ئەوکاتەی عێراق وڕێزگرتن لەقوربانیانی شارەکە .وە هەرلێرەوە بەناوی دەستەی سەرپەرشتی و جێبەجێکردنی مۆنومێنتەکەودەستەی بەرزڕاگرتنی یادەکان ڕایدەگەیەنین لەپێناو ئەوەی چیتر یادەکانی کارەسات و ڕاپەڕین و سەروەریەکانی پشدەرنەبنە قوربانی ململانێ ی حیزبی و شەخسی و چیتر خەڵکی وەک بابەتێکی نامۆو دوور لەخۆی لێیان نەڕوانێت.بۆجۆشدانەوەی خەڵکی کە یادو بۆنەکان بەهی خۆیان بزانن چەند ڕۆژێک بەرلە ئەمڕۆ لەلایەن کۆمەڵێک کەسی خەمخۆری شارەکە.دەستەیەک دامەزرا بەناوی (دەستەی بەرزراگرتنی یادەکان)ئەم دەستەیە ئامانجیەتی لەرێگەی کاری هەرەوەزی و خۆبەخشیەوە خزمەت بەبۆنەو یادو سەروەریەکانی شارو دەڤەرەکەمان بکات.یەکەم کارو چالاکی وپڕۆژەی ئەم دەستەیەش پیشکەشکردنی پڕۆژەی مۆنومێنتی ٢٤-٤ کەبەشێوەی هەرەوەزی ولەڕێگەی کۆکردنەوەی کۆمەکەوە خەڵکی دەرەوەو ناوخۆی شارەکە خۆیان ئەنجامیان داوە.شایەنی باسە ئەم پڕۆژەیە دورونزیک هیچ پەیوەندیەکی بەلایەنێکی سیاسی وگروپ و دەستەیەکی دیاریکراوەوە نیە م پڕۆژەو دیاریەکی بچوکی خەڵکی خەمخۆری شارەکەیە بۆشارەبێنازەکەی خۆیان.بۆیە پاراستنی و پارێزگاری لێکردنی ئەرکی هەمووهاوشاریانە بەبێ جیاوازی.هەربەم بۆنەیەوەدەمانەوێت سوپاس و دەستخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەمووئەوبەرێزانە بکەین کە هاوکارو کۆمەک بەخش بوون بۆپڕۆژەکەوبەتایبەتیش سوپاسی هەردووبەرێزان (م عبداللە ساڵح .خاڵە عەبدە ) وکاک سلام محمد (صدرالدینی مەلادەڵگەیی) دەکەین کە هاوکاری سەرەکی و پردی پەیوەندی خەمخۆرانی ناوقەڵادزێ و خەمخۆرانی دەرەوەی قەڵادزێ بوون.بۆکۆکردنەوەوبەخشینی کۆمەک بەپڕۆژەکە.
لیژنەی سەرپەرشتی و جێبەجێکردنی مۆنومێنتەکە
دەستەی بەرزڕاگرتنی یادەکان     24/4/2018
ژمارەی بینین:  551      بەروار:  26/04/2018
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.