کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  سوڵتان هاشم تاوانباری ئه‌نفاڵ .....ئازاد کرا...

سوڵتان هاشم تاوانباری ئه‌نفاڵ .....ئازاد کرا...

له‌ 20/ 5 / 2007 بڕیاری دادگایی کردنی 432 تۆمه‌تباری ئه‌نفال له‌ دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق له‌ به‌غداد ده‌رچوو ...

.بریتی بوون له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی به‌ پله‌ی جیاجیای ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق .....

له‌ بواری سه‌ربازی و ئه‌منی و ده‌زگای موخابه‌رات و ئیستیخبارات و هێزی ئاسمانی ....پارێزگاو مسته‌شاری جاشی سوکی کورد.

یه‌کێک له‌و تاوانبارانه‌

لیوا سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د بوو له‌ سه‌ردده‌می ئه‌نفاڵه‌کاان دا سه‌رکرده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک بوو که‌ رۆڵی دیاری هه‌بوو له‌ په‌لاماری ئه‌نفال یه‌ک له‌ 21/2 /1988 – 18/3 /1988بۆ دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه‌ .
دوای ئه‌وه‌ی سوڵتان هاشم کرا به‌ وه‌زیری به‌رگری عێراق ....

دوای گۆرانکاری 9 / 4 /2003 سوڵتان هاشم وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌سگیر کرا....

له‌ هۆڵی دادگای بالای تاوانبارانی عێراق

خۆی له‌ به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق دا دانی به‌ هه‌موو تاوانه‌کانی دا ناوه‌
........راسته‌و خۆ به‌شداری په‌لاماری ئه‌نفال –ی کردوه‌ .....

گوایه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوه‌ :
- (که‌ ئه‌و بڕیاره‌کانی سه‌رووی خۆی جێ به‌جێ کردووه‌ ).

دادگای باڵای تاوانبارا نی عێراق بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رکرد به‌م جۆره‌:

+چوار سزای له‌ سێداره‌دان .
+دووسزای حوکمی هه‌تا هه‌تایی .
+یه‌ک سزای 15 ساڵ زیندان کردن.
+دوو سزای 7ساڵ زیندان کردن .

به‌ پێ ی هه‌واڵی میدیاکان :

له‌ سه‌ر داوای سه‌لیم جبوری سه‌رۆکی په‌له‌مانی عێراق ...
سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د وه‌زیری به‌رگری عێراق تاوانباری دیار له‌ زیندان به‌ردراوه‌ .

ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت :

+ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق وه‌ک سه‌دام ده‌ستوورو یاسا یان کردوه‌ به‌ لاستیک چۆنیان بوێت به‌ویست و مه‌زاجی خۆیان یاری پێ ده‌که‌ن .

+ ئه‌مانیش هه‌مان به‌چکه‌ سه‌دامن به‌ پێی هه‌ل و مه‌رچی ئه‌مڕۆ ....رۆڵی خۆیان ده‌بینن ....هه‌مان ستراتیجی جینۆسایدی کورد په‌یڕه‌و ده‌که‌ن..

ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له‌سه‌رۆکایه‌تی عێراق و له‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان حکومه‌تی هه‌رێم و له‌ په‌رله‌مانانی کورد له‌ به‌غدادی عێراق و له‌په‌له‌مانی هه‌رێمی کوردستان رۆڵێکی زۆر لاوازو بێ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه ،

هه‌ر سه‌رقاڵی لیست و کورسی و شه‌ڕی ده‌سکه‌وته‌کانیانه‌ ...

نه‌ک ستراتیژی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی کورد .....

بۆ ئه‌وه‌ی کورد له‌ نیشتیمانه‌که‌ی دا جارێکی تر ئه‌نفال نه‌کرێته‌وه‌ .

عه‌ بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
ژمارەی بینین:  801      بەروار:  15/05/2018
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.