کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  کۆمیتەی سلێمانی جاودێری کوردۆساید-چاک بەرپرس و ستافی نوێ خۆی هەڵبژارد

کۆمیتەی سلێمانی جاودێری کوردۆساید-چاک  بەرپرس و ستافی نوێ خۆی هەڵبژارد

ڕۆژی پێنج شەممە  9/4/2015  کۆمیتەی سلێمانی چاودێری کوردۆساید-چاک کۆبونەوەی سالانەی خۆی ئەنجامدا ،

لەدوای بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی جاودێری کوردۆساید-چاک  شیوازی کارکردن لە هەرێمی کوردستان  گۆرانکاری بەسەردا هاتوە  ئەویش بۆتە  کۆمیتە لەسەرئاستی پارێزگاکانی کوردستان  هاوشیوەی ولاتانی هەندەران،بەواتای ئەوەی دێت کە هەر پاریزگایەکی هەرێم هاوشانە لەگەڵ وڵاتیکی ئەوروپا کە لەویش کۆمیتە هەیە.

کۆبونەوەکە  لەکات ژمێری دوی دوانیوەرۆ تا کات ژمێری چواری دوای عەسری خایاند، قسە و باسو پرسیارو راوێژی تیرو تەسەل کرا،سەرەتا کاک حمەعەلی سەرپەرشتیاری دەستەی کارگێری بەخێر هاتنی هاورێانی کرد و باسی کیشەو گرفتەکانی کارکردنی کرد لە ڕیکخراوێکی سەربەخۆو سود نەویست ،دواتر دکتۆر ناجح باسی لەمێژوی دروست بونی چاودێری کوردۆساید-جاک کرد و ئەرکەکانی ڕیکخراوی بۆ ئامادەبوان خستە روو کە لەبواری جینۆساید واتە ئەنفال و کیمیاباران کاردەکات،هەروەها لەسەر مافەکانی مرۆڤ، وە ڕایشی گەیان کە  جاک ڕیکخراوێکی سڤیلی سود نەویستە  دورە لەهەمو جۆرە ئایدیۆلۆجیایەکی حزبی

دواتر هەریەک لەهاوڕیانی ئامادە بوو  بە سەرەی خۆیان جەندین پرسیاریاراین وروژاند  وەلام درانەوە  هەروەها  خۆشحاڵی خۆیان دەر بڕی کە لەناوڕیکخراوێکی لەم چەشنەد کار دەکەن  وە هیواخواز بوون  بتوانن خزمەتێک بە بواری کەیسی جینۆساید بکەن .

ناوی ئامادە بوان:

1.      شادان عبدالڕحمن وەستا ساڵح

2.      یاد ئەحمەد

3.      دیدار سڵێمان

4.      ڕۆکان شيریف

5.      ئەرکان جەمال مەحمود

6.      جبار ئەحمەد

7.      سۆران فایق

8.      فەلاح سەلاح

کۆتا بڕگەی کۆبونەوەکە  هەڵبژاردنی ستافی نوێ بوو بۆ کۆمیتەی سلێمان   کە بەم چەشنە بوو:

بە زۆرینەی دەنگ   خاتوو شادان عبدالڕحمن هەڵبژیردرا بە  بەرپرسی کۆمیتەی سلێمانی

هەروەها بەڕیز  جبار ئەحمە  بەرپرسی  بەشی راگەیاندن.و بەڕیز خاتوو یاد ئەحمە بەرپرسی بەشی ڕیکخستن  ،  بەڕیز ئەرکان جمال  بەرپرسی بەشی دارایی.

 

 

 

ژمارەی بینین:  4309      بەروار:  11/04/2015
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.