کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  هەڵەبجە: کۆمیتەی چاودێری کوردۆساید-چاک- ڕاگەیەنرا

ھەڵەبجە: کۆمیتەی چاودێری کوردۆساید-چاک- ڕاگەیەنرا

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ،ھەینی ٢٢/٥/٢٠١٥ بە بەشداری ژمارەیەک لە گەنجان و ڕۆشنبیرانی پارێزگای ھەڵەبجە، کۆمیتەی چاودێری کوردۆساید-چاک – ڕاگەیەنرا.

لە چوار چێوەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پێنجەم و بە پێی پەیڕەوی ناو خۆ، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە پاش گفتو گۆیەکی چڕ و پڕ لە سەر ڕێکخراوی "کوردۆ ساید – چاک" و ئامانج و کارە کانی و پێویسی پارێزگای ھەڵەبجە بۆ ئەم جۆرە ڕێکخراوانە، لە کۆبوونەوەیەکدا لە باخی گشتی پارێزگای ھەڵەبجە، بە ئامادە بوونی، بەڕێز دکتۆر"ناجح گوڵپی"/جێگری سەرپەرشتیاری چاودێری کوردۆ ساید و ئەندامانی ڕێکخراوەکە، لە ھەڵبژاردنێکی دیموکراتیانەدا بۆ ھەڵبژراردنی بەرپرسی کۆمیتە و بەشەکانی، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە بەم شێوەیە بوو:

١.            درەو مھدی حسن:  وەک بەرپرسی کۆمیتەی ھەڵەبجەی ڕیکخراوی "چاودێری کوردۆساید - چاک" ھەڵبژێردرا.

٢.            جمال حمەلاو : وەک بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ھەڵەبجەی ڕیکخراوی "چاودێری کوردۆساید - چاک" ھەڵبژێردرا.

٣.            کاروان سیروان :  وەک بەرپرسی  بەشی دارایی و کار گێڕی کۆمیتەی ھەڵەبجەی ڕیکخراوی "چاودێری کوردۆساید - چاک" ھەڵبژێردرا.

-              ھەڵبژاردنی بەرپرسی کۆمیتە و بەشەکانی، بە ئامادەبوونی ئەم بەڕێزانە بوو:

١.            د.ناجح محمد احمد

٢.            چۆمان عوسمان معروف

٣.            بڕیار حمە علی محمد

٤.            جمال حمەلاو

٥.            محمد ڕزگار سمین

٦.            دانا ابراھیم احمد

٧.            کاروان سیروان معروف

٨.            درەو مھدی حسن

٩.            عیسا سان احمد احمد

١٠.         نەوشیروان حمە ڕەفعت

١١.         عمر ساڵح احمد. 

 
                           
چاودێری کوردۆ ساید- چاک – کۆمیتەی پارێزگای ھەڵەبجە،    ٢٢/٥/٢٠١٥

ژمارەی بینین:  4900      بەروار:  
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.