کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  یادی راپەڕینی قەلادزێ
لە یادی ڕاپەڕینی ٢٤/٤/١٩٨٢ قەڵادزێ دا و
دیمانەیەک لەگەڵ "بەھرە حسێن"


(تێبینی: ئەم دیمانەیە ساڵی ٢٠٠٨ ئەنجامدراوە)
ڕۆژی پێنج شھممە یادی ٤٠ ساڵھی بۆردومانی ٢٤/٤/١٩٧٤ شاری " قھڵادزێ” یە لھلایھن دھوڵھتی فاشی عێراقی ئھوکاتھوھو یادی ٣٢ ساڵھی خۆپێشاندان و دووبارە شەھید بونەوەی لە ٢٤/٤/١٩٨٢دا تێئھپھڕێ، ھەر بۆیە زۆر جار بەشاری دووجار شەھید ناودەبرێ، وە ھەمیشە لانکی شۆڕش وجوڵانەوەی ئازادی خوازو خەباتگێرانی سیاسی بووە ھی ھەموو پارچەکانی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی ساڵی ١٩٨٢ ڕژێمی بەعس لەو پەڕی ھێزو توانای دابوو، توانرا بەڕاشکاوی وبوێرانە خۆپێشاندانێکی شکۆمەندانە تۆمار بکاو بوو بەسەرقافڵەی خۆپیشاندانەکانی تر کەدواتر وەک پریشکی ئاگر گواسترایەوە بۆ شارەکانی تر. لھم یادھدا بھپێویستمان زانی دیمانھیھک لھگھڵ کچە خھباتگیرێکی ئازاو جھسوری ئھوشارھو ھھڵسوڕاوێکی بھتوانا و نھترس و خۆڕاگر لھبھندیخانھکانی حزبی بھعسداو (بەرپرسی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان/لقی قەڵادزێی ئەوکات) ئھنجام بدھین، خاتوو بھھرە کە بە(سیما) ناسراوە، لھخێزانێکی خھباتگێرو کوردپھروھری کوردستانی ڕۆژھھڵات لھدایک بووە، باوکی بھھۆی کاروچالاکی سیاسیھوە لھدھست ڕژێمی پاشایھتی ئھوسا ڕادھکات ولھشاری قھڵادزی  نیشتھجێ دھبن. خاوھنی دوو برای شھھیدە (نھوزاد و شێرزاد) و ئێستاش وھک پھناھھندھیھکی ھھڵسوڕاوو چالاک لھووڵاتی کھنھدا ژیان بھسھر دھبات.

- سھلام: ئھگھر بکرێت بھکورتی کھمێک لھسھردھورانی مناڵی و سھرھتای ئاشنابوونت بھدنیای سیاسھت و خھباتھوە بدوێیت.

- بھھرە: سەرەتا بەسوپاسیکی زۆرەوەو دەست خۆشانە بۆ تەرخان کردنی ئەو دیمانەیە ‌و ڕەخساندنی ئەو موڵەتە پڕلە بایەخە، تا بتوانم کورتەیەک لە شیرینترین یادگاریەکانی ژیانی مناڵی وھەرگیز لە یاد نەچونەوەی دەورانی لاوی پڕلەخەبات وتێکوشانی بێ ووچان بەدژی نابەرابری کومەڵایەتی و ستەمی نەتەوایەتی بەیان بکەم، لە یادی ڕاپەرینە پڕلە شکۆ دارەکەی قەڵادزێی خۆشەویست. وشارە خنجیلانەکەی جێ مەزارگای کاکە "نەوزاد"ی قارەمان وسیمای خوشەویستی  ئازا و جەسوور وکۆڵنەدەری ڕێگای ئازادی بۆ کۆتاھینان بە ستەمی میللی دژ بە بەعسی فاشست، باوکی نەمرو شورشگێرو کوردپەروەری ئاوارەی کوردستانی ڕۆژھەڵات، شاری کاکە "شێرزادی" شەھیدی لاشە وون بوو. بنکەی تیکوشان وخەباتی ماندوو نەناسی خاڵەی ئازیز  "عەبدولا سالح" و دەیان ئازیزو خوشەویستی لەیاد نەچووی وەک دایکە ئامینە ‌و شەھید سنەوبەر.
 ئاشنا بوونم بەدنیای سیاسەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەدنیا ھاتنم لە ناو خێزانێکی شۆرشگێرو پێشکەوتو خوازو ھەمیشە ناڕازی لەبەرابەر ھەموو جۆرە ستەمێکی نەتەوایەتی وچینایەتیداو، دەست پی کردنیشم لەو کاتەوە بو کە چاوم کرایەوە بەبینینی نابەرابەریە کۆمەڵایەتیەکان و‌ستەمی نەتەوایەتی.

سھلام: ڕۆژی ٢٤/٤/٧٤ ڕۆژێکی شوم وناخۆشە لە مێژووی شاری قەڵادزێ، خاپورکردنی چەندین ماڵ و کوشتن و برینداربوونی سەدان ھاوڵاتی، دواتر ئاوارەو دەربەدەر بوون بۆ ئەودیو سنوری ئێران، ئایا ئەو ڕۆژە تۆ لەوێ بوویت؟ ھیچت یادەوەریەکت بیر ماوە؟

بەھرە: کارەساتی دڵ تەزینی ٢٤/٤/١٩٧٤ لەمێژوی بەشەریەتدا مۆری شەرمەزاری ودڕندەیی یە بە ناوچاوانی دەوڵەتی فاشستی عێراقەوە.
ڕۆژیکی لەیاد نەچووی ھەموو مرۆڤێکی ئازادی خوازو ستەم دیدەی نەتەوایەتیە
کەلەوێدا سەدان کەس بوون بە قوربانی وەحشیگەری و دڕندەیی ئەم ڕژیمە.
 بەلی من لەوی بوم بەلام ئە وکاتە من مناڵ بووم، لەبیرمە ‌ لەژوورەوە لە تەنیشت لانکەی برا بچکۆ‌لەکەم "بەھزاد" دانیشتبوم .تا کە گریا ڕای بژێنم وەک ھەمیشە کاری ڕۆژانەم. کە دایکم پێی دەسپاردم تا خۆی کاروبارەکانی ناو ماڵ ڕادەپەرێنی لە پڕا گوێم لەدەنگێکی زۆر ترسناک بو کە لە دەنگی تەیارە دەچوو، نەمزانی چییە؟‌ تاکاتێک ھەستم کرد کە تەپ وتۆز خەریکە ھەناسەم لێ ببرێ. چاوم تاریک بو بەلام گوێم لە باوکم بو کە ھاواری کرد. ڕۆڵەکەم ماوی؟ دەبێ بڕۆین...، تەیارە بۆردومانی کردوە خەڵکێکی زۆر کوژراوو بریندار بوو. بابم بەھزادی برامی لە لانکە کە دەرھینا و ماڵمان بەجێ ھێشت بەدەم ڕیگاوە بابم ووتی ‌ نازانی کاکە ئازاد و کاکە نەوزاد ماون؟. زۆر ترسام دەستم کرد بە گریان بەڵام ھێندەی پێ نەچوو کە ھەر دووکیان بە جلی خویناوی و ڕەنگی ھەڵبزرکاوەوە ‌کە دیار بوو بریندارو کوژراویان ھەڵگرتبۆوە گەیشتنەوە بە ئیمە. بەرەو لادێکانی نزیک شار ڕۆیشین لە وێوە بەرە و ئیران.

سەلام: بۆ ڕێزگرتن لەگیانی شەھیدانی ئەو ڕۆژەو وەک ناڕەزاییەتیەکیش بەرامبەر دەسەڵات ھەموو ساڵێک یادی کراوەتەوە بە چوون بۆ سەرمەزارگەی شەھیدان لە سەرقەبران، تۆ وەک بەشداربوویەک لەیادی ٢٤/٤/١٩٨٢و ھەڵسوڕاوێکی سیاسی ، دەورونەخشت چی بوو؟ یادەکە چۆن دەستی پێ کرد؟ چیکرا لەسەرقەبران؟ بەشداربوان کێ بوون؟ چۆن کۆتایی ھات؟ لەیادەوەریتا چی ماوە بۆمان بگێڕیتەوە؟

بەھرە: ھەر وەک ووتم ئەو ڕۆژە ھەرگیز لە بییر ناچیتەوە نەفرەت و توڕەیی یە لە دڵی ھەمو مروڤیکی ئازادی خوازدا بە دژی حکومەتی بەعسی فاشی و ڕۆژی یاد کردنەوەی ئازیزانمانە کە بوونە قوربانی لەو ڕۆژەدا. ھەر بەو بۆنەوە لە روژی ٢٤/٤/ ١٩٨٢ دا کومەڵێک لە ھاورێیانی ھەڵسوراو خەباتگیر ھەستاین بە یاد کردنەوەو ناساندنی ئەم ڕۆژە وەک ڕەمزی نەفرەت وتوورەیی بە دژی حکومەت، ئەوکات من لەگەڵ کۆمەڵەی ڕەنجدەران بووم وھەروەھا دەورو کاریگەری "ھەرێمی جوتیاران" یش کە کۆمەڵێ کەسانی ڕۆشەنبیری ناوچەکە بوون زۆر بوو، ئەڵبەت پارت و لایەنەکانی تریش ھەریەک  بەگوێرەی توانای خۆی بەشدار بوو.
چەند رۆژ پیشتر کومەڵێک شیعا رو لافیتەمان دروست کرد و خەڵکمان ئاگادار کردەوە بۆ یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە لە سەر مەزارگای شەھیدەکانەوە. ھەڵکردنی موم ورازاندنەوەی گۆری شەھیدەکان بە گوڵ وگوڵزار سەراپای سەر قەبرانەکەی ڕازاندبوەو، دیمەنیکی یەکجار دڵگیرو جوان  تێکەڵی سیمای توڕەیی ونەفرەتی خەڵک لە و کارە دراندانە یە ببوو، کە ھەر لە دیمەنی دەریایەکی قوڵ دەچوو کە لە کاتی توفان وزریاندا شەپۆلەکانی ھێزو توانای ڕامالین نیشان دەدەن لە خۆیان، توێژی خوێندکاران ڕۆڵێکی سەرەکییان ھەبوو . بەم جورە نارەزایەتمان شەپولەکانی ئەو دەرییایە بوون و نیشانمان دا کە ھەر ئیمە بەھیزی سروشی خۆمان کە ھیزی خەلکە دەتوانین بەرەنگاری دراندانەی دوژمنانی گەلی بن دەست بینەوە .لەو لاوە ھیزەکانی حکومەت وەک ھەمیشە سەر شۆڕو ترسنۆک ھێزی خۆیان نیشان دەدا .لە ڕێگای چەکەکانیانەوەو سەر شۆرو شەرمەزار ببونە پاسەوانی دام دەزگاکانی دەوڵەت .لەدیمەنی دزێوی ئەواندا دەردەکەوت کە توڕەیمان چۆکیان پێ دادەدات دەچنە زبڵدانی مێژوی بەشەریەتەوە.
بەلی دەستمان کرد بە ووتار خویندنەوەولەسەر گۆڕی شەھیدان و بەڵێن دان بەگیانی شە ھیدەکان کە تا کۆتایی ھێنان بە دەسەڵاتی دڕندانەی حکومەتی بەعس نەوەستین.
ڕێپیوان دەستی پێکرد لەسەر قەبرانەوە بۆ ئەوەی بەرەو ناو شار بێین، شەپۆلی توڕەیی خەڵک، توفان و زریانی ڕقی بەسەر پاسەوانە دێوەزمەکانی کە بە ر دەرگای سەرقەبرانەکەیان لی گرتبوین دادەباران، ڕێگایان بە خۆپێشاندانەکە گرت و کەوتنە گیانی خەلک وەک ھەمیشە بو پاراستنی دەسەلاتی بی ئابرویان، تەقە و دەستڕێژی کردن بەسەرمانا وپەلاماری وەحشیانەیان بو بەھۆی بلاوە پێکردنمان وڕێڕەوی خۆپیشاندانەکە گۆڕا بۆ لای باشوری قەڵات، بە گردەکەدا چوینە خوار و لە ئاوەکە پەڕینەوەو ،بەڵام بەداخەوە دایکە ئامینە لە گردەکە خزایە خوارەوە بۆ ناو ئاوەکەو مامۆستا سنەوبەریش بەر گولە کەوت و شەھید بوون و سەریان دانا لە ڕێگای ئازادی، یادیان بەرزو بەرێز بێ. خۆپێشاندان لەناو شار بەردەوام بوو، بە ھوتاف کێشان بەگەڕەکی خانەقادا تا فولکەی لای بانک ڕۆیشتین ، دوکان وبازار ھەمووی داخرا، ئیتر ڕژێم بە مدرعەو سەربازو چڵکاوخۆرەکانییەوە ڕژانە ناوشار بۆ کۆنتڕۆڵکردن، ھەندێ لە دروشمەکانی بیرم مابێ ئەمانە بوون: بیست و چواری چوارە،جێ کەڵبەی سەگی ھارە/ بروخێ حوکمی فاشی، بۆ خۆیی و توڵەو جاشی/ گوڵلە، پەتک،سێدارە، ناترسێنێ ئەم شارە ...ھتد
سەلام: ئەڵێن سەربازێکت چەک کردووە ئەو ڕۆژە؟
بەڵێ، لەکاتی  تەقەکانی ئەم جارە لەسەر قەبران، مناڵەکەی ساڵی ٢٤/٤/١٩٧٤ نەبووم لاوێکی ئازاو جەسوور بووم و ڕۆیشتمە پێشەوە لە پاسەوانەکەو فرسەتم لێ ھێنا لە کاتی مەغزەن گۆڕین لوولەی تفەنگەکەیم گرت بە مەبەستی چەک کردن کە ئەوەندە گەرم بوو ناو لەپی دەستم ھەموی سوتا. تا یەکیک لە ھاورێیان ھاواری کرد کە قەرار نییە چەکیان بکەین پەلی گرتم و دواتربە  ناو قوراوەکەدا رٶیشتینە خوارەوە بەرەو ناو شار،‌ دواتر ڕژێم ھەندێ لەخۆپێشاندەرانی گرت کە زۆربەیان قوتابی بوون ، لە وانە شەھلای خوشکم کە بە پانکەوە ھەڵیان واسیبوو زۆر ئازاریان دابوو بۆ ئەوەی زانیاری لێ وەربگرن لەسەر من ، بەھەر حال ھەر ئەو شەوە زۆربەیان  ئازاد بون چونکە دەوڵەت ترسی ھەبوو لە ھەڵگیرسانەوەی خۆپیشان دانەکە.
من و چەند ھاوریەکی ترئیوارە رویشتین بو نەخوشخانە بو سەردانی بریندارەکان
ئەو کاتە "حوسینی حەمە سورا ئاغا" کە جاشێکی پیسی ڕژێم بوو بە مەبەستی جاسوسی ھاتبو بۆ ناو خەستەخانە، چونکە بەشیک لە کارەکانی ئەو دەست نیشان کردنی ئەندامانی ڕێکخراوی کومەڵەی رەنجدەران بوو(ھەرکەس تەسبیحی قەزوان و پشتێنی ڕەشی لە پشت با دەیگوت کۆمەڵەیە و دەیگرت). بەلام ئەو ڕۆژە وا خۆی دەنواند کە لایەنگری ئیمەیە ودەیەوێ یارمەتیمان بدات. تاکەسیک لەوێ قسەکەی پی گۆری ووتی ئەوە بۆ لوولەی ئەو کلاشینکوفەت ئاوا توند گرتوە؟  ووتی دەترسم بەھرەی خوشکی نەوزاد لێم بستینی، ھەر وەک لەسەر قەبران کردویەتی. ئەوانەی لە وێ بوون ھۆپەیان بٶ کیشا، دواتر ئیمە ڕۆیشتینە دەرەوە بەمەبەستی شوینیکی نھینی تابتوانیین ڕاپورتی خۆپیشان دانەکە بنوسین .

سەلام :چویتە شاخ و پێشمەرگایەتیت کردووە ؟
بەھرە:
پیشمەرگایەتیم نەکردوە بەڵام لە کۆنگرەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان  بە نھێنی ‌چومە شاخ و بەشداریم کردووە، لە ریکخراوی نھینی ئیشم کردوە کە ئەو کاتە ئەندامی کومەلەی رانجدەران بووم و مەسئولی یەکیەتی ئافرەتان بووم لە قەلادزی .

سەلام: ئەکرێت کەمێ باسی زیندانی بوونەکەت بکەی ؟ لەکوێ؟ لەسەر چی بوو؟ چەند مایتەوە؟ چۆن بەربوویت؟

بەھرە: لە تەموزی سالی ١٩٨٤ لەکاتیکدا لەھەولێر ماڵێکی تەشکیلاتی کە ئەو کاتە سەر بە ریکخراوی ڕەوتی کۆمۆنیست بوم لەگەل دوو ھاوریی تر بەناوی حەسەن مامە مراد ناسراو بە (کەریم)، توفیق نەعیم مەھدی ناسراو بە (جەلال) بووم. ھاوری جەلال روژیک پێشتر گیرابوو. دوایی ھاتن بۆ مالەوە  وھاورێ کەریمیشیان گرت، بەڵام من لەماڵ نەبووم ئەوکاتە. ئەو شەوە من رویشتم بو مالیکی ترو ھەر ئەو کاتە بەکاکە ئازادی برام لەگەل کاکە ئاسۆی پورم (ئاسۆی کەریم زەند) ئاگادار کرد کە لە سلیمانی بون بەتەمابون بەیانی بینەوە. ھەستمان دەکرد کە تەلەفۆنەکانمان مراقەبە دەکرێ ،بەیانی لەگەل پورم رۆیشتم کە ئیجازە بوو کاکە ئازادی برام وەربگرم لە  بانقی رافیدەین /ھەولێر، نەم زانی مدیر ئەمن کە ناوی رائید عیسا بوو لەوێیە ، کە بینیمی یەکسەر گرتمی و بەپرچ ڕاکێشان  ھێنامی بۆ ناو سەیارە، بە خۆڕاگری و باوەڕی بە ھێزم ھیچ زانیاریەکم نەدا بەدەستەوە کە ڕۆژی ٥ جار دەیان بردم بۆ ئەشکەنجە وبەرادەیەک شەکەت بوبووم  کە ھەندێ جار کە دەھاتمەوە ھۆش خۆم نەم دەزانی کە بۆ لێرەم. بۆ یەک ھەفتە مانم گرت لە خەوو خواردن. ڕۆژیک راید عیسا ھاتو ووتی: لێوت وشک بۆتەوە دەمری، ئیمە نامانەوی ئاوا بمرێ لە بەر ئەوە دەبێ ئەو لەتە شوتییە بخۆی دەنا دار کاریت دەکەم ، شوتیەکەم لێ وەر گرت و پێم دادا، تفی لێکردم، منیش تفم لێ کردەوە.‌ دوایی وتی ئیستا دەزانم کێ دەنێرم بۆ دارکاریت، ئەوەندەی پێ نەچو کە ئەمنیکی کورد کە ناوی ھەمزە سوور بوو، ھاتو بەکوردی وتی: تۆ ئەجەلت ھاتووە،‌ ھەر ئیستا دەزانم چۆن تەمبێت بکەم تۆ ھەر وادەزانی ئیرە قەلادزێ یە؟‌ من تۆ باش دەناسم کاتێ خۆی لە ڕاپەرینەکەی قەلادزێ، تۆ سەرە پەتەکە بوی و خوشکی نەوزادی. بەس لێرە بڵێ من ھیچم نەکردوە ڕاستی بڵێ زوتر نەجاتت دەبێ، بۆ ژن شەرمە لە زیندان بێ. وەڵامم دایەوە ‌ووتم بو من سەر بەرزییە بەڵام کار کردنی تۆ لە گەڵ ئەوانە مردنە.‌ ئازاریکی زۆری دام  لە ھۆش خۆم چووم کاتێک کە بە ھوش ھاتمەوە لە نە خوشخانەم. بە لۆکە لێوم تەر دەکەن. بەھەر حال ھەر چەند بە شێوەی جۆراو جۆر ئازارو ئەشکەنجەیان دام بەلام ھەر لەبەرامبەریاندا ئازایانە وەستامەوە ھیچ زانیارییەکیان لە منەوە بۆ پەیدا نەکرا نە لەسەر خۆم ونەلە سەر ھیچ ھاورێیەکی ڕێکخراو بۆ ماوەی ٥ مانگ. بەداخێکی گرانەوە ئەو دو ھاورێیە ھەر دوکیان ئیعدام کران، کاکە ئازادی براشم دواتر دەست گیر کرا بو ماوەی ٥ مانگ دوای ئەوە ئیمە ئازاد بوین چونکە ھیچ زانیاریەکیان نەبیست لە لایەن خۆمانەوە.
 
سەلام: ئێستا پاش تێپەربوونی ٣٤ ساڵ بەسەر ئەوڕۆژەدا، قەڵادزێ چۆن ئەبینی؟ وە ئەتەوێ بڵێیت چی لەو ڕۆژەدا؟

بەھرە: ئیستا دوای ٣٤ سال بەسەر تێپەرینی ئەو کارەساتە دڵ تەزینەدا دەبینم کە شاریکی ئاوا کە میژوی خەباتیکی نە پچراوەی ھەبووە لە بەرامبەر  زوڵم و زورێکی کە جەلادەکانی بەعس کردیان لە بەرامبەر خەڵکی شۆرشگێرو پێشکەوتوخوازدا نەیتوانی خۆراگری و باوەری بەرزی سیاسی خەڵک بوەستێنی و ھەمیشە بوەتە بنکەی ھەموو جوڵانەوەی ئازادی خوازانەوشۆڕشگێرانە دژی دەسەڵاتی ئاغا و کۆنەپەرستانی ناوچەکە و ھەردەم پێشەنگی ڕاپەرینەکان بووە لە ڕۆژانی سەخت ودژواردا.
.بەلام بەداخەوە کە ئیستا شاریکی ئاوا کە خاوەنی ئەم میژوە نەمرەیە کەچی ئیستا لە سایەی دەوڵەتی کوردیدا نەک تەنیا کاری ئاوەدان کردنەوە و بینا کردنەوەی تیدا نەکراوە بەلکو لە زۆر بواردا پشت گوێیان خستوەو تا ئێستاش پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە، کارەبا، ڕێگاوبان، خەستەخانەو مەکتەب، کەسو کاری شەھیدان...ھتد لایان لێ نەکراوەتەوە وبەگوێرەی خواستی ھاووڵاتیان نین، ئەبوایە تا ئێستا مۆنۆمێنتێک بۆ دایکە ئامینەو خوشکە سنەوبەری شەھید لەدەروازەی شاردا دروست کرابا کە رەمزی تێکۆشان وبەرگری شاری قەڵادزێ  بوون، بەداخەوە دەسەڵاتداران ھەر خەریکی گیرفان پر کردنی خۆیانن. بەلام مێژووی ئەم شارە نیشانی داوە کە ھەمیشە خەلکی ئازادی خوازی ئەم شارەدەست ھەڵ ناگرن لە مافە کانی خۆیان.
لە کۆتاییدا جارێکی تر پیرۆزبایی لە ھەموو سەرکەوتەوکانی قەلادزێی خۆشەویست و شاری خنجیلانەم کە پڕە لە یادگاری شیرینی ژیانی مناڵی ولاویم دەکەم .
نەمری و سەر بەرزییش بۆشەھیدەکان و یادیان ھەمیشە لە دڵمان دایە.
سڵاوی گەرمم لە کەنەداوە بو ھەموان .       


ئامادەکردنی : سەلام محەمەددانمارک /
Salam٩٦@gmail.com
٢٢/٤/٢٠٠٨

تێبینی:
ئەم دیمانەیە لە ماڵپەڕی کڵاورۆژنەش بڵاوبۆتەوە.
ژمارەی بینین:  5250      بەروار:  24/04/2014
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.